لەرۆژهەڵاتی کوردستانێ چییان بە من دەکووت؟!
Monday, 21/09/2015, 22:22
منیان وافێرکردبووبڵێم:باوکی ناسیونالیزمی کوردسمکۆی شکاکە وکوردایەتی هەر لایەقی ئەوە، ئەونەبێ سەگوشوانمان دێتەوە! بەمنیان وافێرکردبوو بە مەڕحومی مەلامستەفای بارزانی(د،خ) بڵێم: باوکی روحی نەتەوەی کوردە وکوردستانە بەبێ سەرکردایەتی وی قەت رزگاریمان نابێ!مێژووی تەواوی وڵاتانی سەرئەوزەوەیە بەگشتی دەکرێتە دووبەش. بەشێکی تاڵ وپڕلەنەهامەتی. بەشێکیش کەرووی کردۆتە رزگاریی نەتەوەیی.ئەووڵاتانەی کە بەپێشکەوتووپێناسەدەکرێن چۆن قۆناغی ئەوڕەهەندەیان بڕێوە جێگای باسی من نییە. یان ئەووڵاتانەی کە هێستاش بە دواکەوتویی ماونەوە، قسەی لەسەرناکەم.
دوودەستەواژە هەن لەلای ئێمەی کورد لەوسەردەمەشداناسنامەی خۆی وەرنەگەرتووە.ناسیونالیزم ودێمۆکڕاسی، بۆیە نووسینەوەی دیرۆکی نەتەوەی کورد کارێکی دژوارە.ئەوبەشەش کە بۆیان تۆمارکردوین بیانی خامەی لێ ڕاکیشاوە،ئەوانیش چەندیان بەقازانجی ئێمە نووسیوەوچەندیان لە بەرژەوەندی خۆیان تەنیوە، دەبوایە دیرۆکناس ومێژوونووسی کورد جوابی ئەوپرسیارەی داباوە. کوردیش وەک هەموونەتەوەکانی دیکە خاوەنی دوولایەنی مێژووییە. لایەنی ناخۆش ولایەنی خۆش. نەتەوەی زیرەک وخاوەن رێکخراوەی لێهاتوولایەنە ناخۆشەکانی مێژووی خۆی لەبیرناکاتەوە، دەیکاتە هەوێنی رزگاری بۆ رۆژانی داهاتووی خۆی.کوردی هەژارو بێکەس تەنیا دەستی بەلایەنە ناخۆشەکانی مێژووی خۆی گرتووە ،پەیتاپەیتا ئەولایەنە پڕلەنەهامەتی دووپات دەکاتەوە ودەڵێی پاپۆرێکی شکاوەکە لە قوڕوزەلەقدا گیرساوەتەوە!
باوکی ناسیونالیزمی کورد سمکۆی شکاک سەرۆک عەشیرە یان سەرۆک هۆزەکانی شکاک بووە بەناوەکانی/ عەبدۆییەکان ومامەدیەکان/. ئەو دووعەشیرەیە خاوەنی لایەنگروچەکداری تایبەت بەخۆیان بوون وزیاتر بۆ بەرژەوەندی عەشیرەگەری حەولیان دەدا (وێنەی عەشیرەی بارزانی). بۆیە من هیچکات سەرهەڵدانی سمکۆی شکاک بە سەرهەڵدانێکی رزگاری ونەتەوەیی ونیشتمانی نازانم. لەسەردەمی کۆتایی دەسەڵاتی قاجارەکان لەئێران وسەرەتای هاتنەسەرکاری/ رەزای شای پەهلەوی/ هۆزی شکاک بەرێبەرایەتی سمکۆی شکاک خوازیاری ناوچەیەکی ئۆتۆنومووخودگەردان بوون. بۆ گەیشتن بەوئامانجەش هیچ دەرگایەک نەماکە لێینەدەن. بەتایبەت کەوتنە ناو ساتوسەودای سیاسی وڵاتانی ئورووپی وروسەکان وتورکەکان. کار گەیشتە ئاستێک کە سمکۆ بەهۆی بەردەوامکردنی سیاسەتی هەڵەی خۆی لەلایان هێج وڵاتێک کە خۆی بە دۆستی وی دەزانی وەرنەگیراوبەناکامی ئەو حەڕەکەتەش سەری نایەوە. لەباوکی ناسیونالیزمی کورد هیچ بەرهەمێک بۆ کورد لەبارنەدرا.( کوشتنی ماڕشیمۆنیش بەدەستی سمکۆلە ماڵی خۆیدابەکارێکی دوور لە ئازادیخوازی ورزگاریخوازی دەزانم،هیچ سەرکردەیەک میوان لە ماڵی خۆیدا لە پشتەوەڕا بە فیشەک ناکوژێ، تۆ بڵێی فریوی تورکەکانی نەخواردبێ؟ رەنگدانەوەی ئەوکارە ناحەزە هێستاش هەر کاڵ نەبۆتەوە). هەروەهالەئاست تاڵانکردنی شاری مهاباد بە دەستی چەکدارەکانی، سمکۆ، دەیگوت: حەولدەدەم دڵداریی خەڵکی مهاباد بدەمەوە!کە چی قەت ئەوکارەی نەکرد!؟
ئەگەر دەڵێم دەستەواژەی ناسیونالیزم لەلای ئیمە بێ ناسنامەیە لۆمەم مەکەن.سمکۆی شکاک لەوپەڕی هێزدابووبەرانبەربە دەسەڵاتی تاران وشەڕی دەکرد.بەوواتایە ببووبە مەترسی بۆسەر شای تازەپێگەیشتووی تاران.ئەوکات تەواوی لەشکروسوپای شەرکاری ئێران نەدەگەیشتە ٢٠،٠٠٠ کەس! لەحاڵیکدا ئەوکات کەمالیستەکان بەو پەڕی دڕندەگییەوە قەتڵوعامی کوردیان لە باکوری وڵات دەکرد،داوایان لە سمکۆ کرد یارمەتی خوشکوبراکانی خۆی بداودژی کەماڵیستەکان بجەنگێ.بابی ناسیونالیزمی کورد لەجوابی ئەو داخوازییەڕەوایەی هاوڕەگەزەکانی خۆی گووتی:من تورکەکان لەخۆم زوێر ناکەم! چون چەکوچۆڵم دەدەنێ!
نەوەکانی دوای سمکۆ شکاک ومنی هەژاریش هەر ئاواگٶشدراوین بە بێ لێکۆڵینەوەی مێژوومان هەرچی کە بەسەرمان دێنن، دەبێ چەپڵەیان بۆ لێدەین!دەنا بە خایین ودرۆزن ناکوردمان لەقەڵەم دەدەن. سمکۆ لەسەرەتادا بەتەنیا خاوەنی دەهەزار چەکداری خۆی بووە، کاتێک کە شکستی خواردوتەسلیم بووکەسێکی وای لە دەوروودەری نەما.! ناسیونالیزمی سمکۆی شکاک دوو لاقی( قاچ) هەبووە،لاقێکی شەل وبێ ئیختیارکە بەدەست بیانیەکان هەنگاوی داویشت.لاقەکەی دیشی لەرزۆک ولاوازبووکە لەناوخۆی وڵاتدائەو هەنگاوی پێهەڵگرت کە بۆخۆی بە پێی خۆی بێتە بەردەستی رەزاشای ئێران ولەدەورووبەری شاری/ شنۆ/ بۆسەیەکیان بۆڕاخست وترۆریان کرد. سەرهەڵدانی عەشیرەی بارزانی وسمکۆی شکاک خاڵی وێکچوویان زۆر. هەردووکیان سەرۆک هۆزوسەرۆک عەشیرە بوون. هیچکامیشیان کێشەی کوردیان پێ چارەسەر نەبووەونابێ.باوکی ناسیونالیزمی کورد بۆ خۆی هاتە بەردەستی رەزاشای قولدوروترۆرکرا، باوکی روحی نەتەوی کورد بۆ خۆی چووبۆتاران ودەستی کوڕی رەزاشآی قولدوری( موحەممەد رەزاشا) ماچ کرد!هەردووسەرکردەخۆیان وابەئیمە ناساندبووکە بۆ دێمۆکڕاسی وسەربەخۆیی نەتەوەی کورد خەبات دەکەین! بۆیە من چیدی باوەڕ بەوکەسانە ناکەم کە لەرۆژهەڵاتی کوردستان منیان ئاوافێرکردبوو.!لەوەش بترازێ ئەو حیزب ورێکخراوانەی کە لە کەمپەکاندا یەخسیری بارزانی وتاڵەبانین،واقەرارە کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چارەسەرکەن، باوەڕم بەوانیش نەماوە.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
٢١/٩/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست