کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێكەوت حەمە ڕەشید- وەزیری تەندروستی ئیدارەی سلێمانی

Sunday, 20/09/2015, 22:17


هەر لە سەرەتای یەكگرتنەوەی حكومەتی هەرێمەرە وەك چۆن زۆرێك لە وەزارەتەكان بە ڕووكەش یەكیانگرتەوە، وەزارەتی تەندروستییش وەزیرێكی مقەبای بۆ دانرا،بە جۆرێك ئەم وەزیرە لە زۆنی زەرد دەسەڵاتی بەڕێوەبەرێكی گشتی نیە، بە پێچەوانەوە وەزیر لە زۆنی سەوز دەسەڵاتی ڕەهای هەیە بە جۆرێك بۆ بچوكترین كار ئەبێت ڕەزامەندی وەزیر وەربگیرێت،
لە زۆنی زەرد لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك لە دابەشكردنی پزیشكی پسپۆڕ بە سەر قەزاكاندا ئەم بەڕێوبەرە وەزیرە هیچ دەسەڵاتی ئەو تۆی نیە بەڵكو بەڕێوبەرە گشتیەكانی هەولێر و دهۆك دابەشیان ئەكەن بەڵام بە پێچەوانەی زۆنی زەرد وەزیر لە سلێمانی وەزیر ئەبێتەوە بە فس فس پاڵەوان بە جۆرێك وەزیر بە ئارەزووی خۆی پزیشك دابەش ئەكات بە جۆرێك ئەوەی  لە باڵای خۆیەوە نزیك بێت ئەینێرێت بۆ شوێنە نزیكەكان بە پێچەوانە ئەوەی لە باڵاكەی خۆیەوە نزیك نەبێت تەنانەت یەكێتیش بێت ئەینێریت بۆ شوێنكی دوور كەواتە ئەم وەزیرە لە زۆنی سەوزیش جگە لە مەسینە هەڵگرێك بۆ باڵێكی یەكێتی هیچی تر نیە، زۆر جار هەبووە جەنابی وەزیر پزیشكی پسپۆڕی ناردووە بۆ شوێنێكی دوور كە هەر لە گەڵ پسپۆڕی پزیشكەكەش نە گونجاوە بۆ نموونە دوو ساڵ لە مەو پێش جەنابیان پزیشكێكی پشپۆڕی دڵ و قەستەرەی ناردوو بوو بۆ پێنجوێن ئەمە لە كاتێكە كە شاری پێنجوێن بەشی بوژاندنەوەی دڵی لێ نیە تا ئەو پزیشكە كاری تێدا بكات و كار گەیشتە ئەوەی ئەم وەزیرە ئەو بەڕێزەی فەسل كرد لە كاتێكدا ئەو پزیشكە هەڵگری دوو بڕوانامەی دكتۆرا بوو بۆ شاری سلێمانی زۆر پێویست بوو. لە ڕووی دەوامكردنی پزیشكانەوە لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر جیاوازیەكی زۆر هەیە بە جۆرێك لە شاری هەولێر بە هۆی بێدەسەڵاتی وەزیرەوە لە هەولێر پزیشكان گرنگكیەكی تایبەت ئەدەن بە داوامكردن لە كەرتی تایبەت و بە پێچەوانەوە لە سلێمانی زیاتر گرنگی بە كەرتی حكومی ئەدرێت كەواتە بانێك و دوو هەوا. لە ڕووی داریشەوە ئەم بەڕێوبەرە وەزیرە دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نیە لە زۆنی زەرد بۆ نموونە مانگانە پارەیەكی باش خەرجدەكرێت بۆ بنكە و مەڵبەندە تەندروستەكانی ناوچەی بارزان  بە پێچەوانەی بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكانی ناوچەی سلێمانی. لە ڕووی فەرمانبەری بندیواریشەوە لە ماوەكانی لە ناوەكانی ڕابردوو ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەری بندیوار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە ئاشكرا كرا بەڵام لە بەرئەوەی ئەم خەڵكە بندیوارانە كادیری پارتی بوون. كێشەكەیان دیزە بن دەرخۆنە كرا و ئەم  بەڕێوبەرە وەزیرە  هیچ حسابی بۆ نەكرا و تەنانەت نە خۆشخانەی شەقڵاوە كرایە نەخۆشخانەیەكی فێركاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بێ ئەوەی وەزیر ئاگای لێبێت. كەواتە ئەم وەزیرە جگە لە مقەبایەك كە موچەیەكی زۆر مانگانە وەر ئەگرێت لە ناوچەی زۆنی زەرد هیچ تر نیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە