خۆتان له بههاپێدانى ده‌قه‌كان ڕاسته‌قينه بگرنهوە
Sunday, 20/09/2015, 21:32
ڕێكخستن, له‌يه‌كدى تهريمكردن و تۆكمه‌كردنى قه‌واره‌ى ده‌سته‌ڵاته‌كانى كۆمه‌ڵگا و به‌ستنه‌وه‌ى فه‌له‌سه‌فه‌ى ئاڕاسته‌ى كارييان له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شێتى دروست بۆيهكدى بنه‌ماى سيستمه و گرێدراوى ئهخلاقياتى به‌هاى راسته‌قينه‌ى گشتييه له‌سه‌ر هاوپێويستى بۆيه‌كتر. ئه‌م پێويستيهش ئه‌ركێكى ميژووييه و زۆر پێويسته كۆمه‌ڵگاى سۆشياليستيى له‌و ڕوه‌وه له‌سه‌رى بونيات بنرێت. گرنگه كۆمه‌ڵگاى سۆشياليستيى له‌و بنه‌ماى هاوپێويستى بۆيهكدى بوونه تێبگهيهنرێت ئه‌مرۆ, كه لهبنچينهدا كۆيان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ل يه‌كتر له‌ده‌ره‌وه‌ى بنه‌ماى هه‌ژموونى دژه-سيستم : ده‌سته‌ڵاتى هه‌رجۆرێك موماره‌سه‌كردنى تاكخوازى له ده‌ره‌وه‌ى بنه‌ماى هاوبهشێتيبوونى به‌هاى پێوستى كايهكانى كۆمه‌لگا بۆيهكدى : ڕۆشنبير و ژينگه‌ى به‌رهه‌مێنى ڕۆشنگه‌ريى وه‌ك نموونه‌ى ته‌سكتر له‌م نێوه‌نده باوه گڵۆباڵه‌دا.
زۆر گرنگه, كۆمه‌ڵگاى خاوه‌ن هۆش ڕيشهييانه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنرێت, كه حه‌جمى سياقى وه‌سف و سه‌نا, پێوانه‌سازى, ستياش و پێداههڵدانيان بۆ كه‌سانێك, "ڕوناكبير و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م", له سنورى خودى مه‌فهومى ئينشائياتى وشه, ڕێزمان و ڕسته‌سازى ناژينگهى ده‌ق زياتر تێنه‌په‌ڕێنرێت, كاتێك شتگهلێكيان كۆمهلايهتيى-سياسيى جدديى مانيفێستۆ نه‌كردووه له چوارچێوه‌ى به‌هاى پێويستى كۆمه‌ڵگا له‌ده‌ره‌وه‌دا ڕاسته‌قينه حهجمبگرێت.
پێويسته تاك له‌وه وشياربكرێتهوه كه ئيستاتيكاى به‌هاى كارى دهقسازيى له‌ناوه‌وه هه‌مان هاڕمۆنياى هاوئيستاتيكاى به‌هاى ده‌ق نادات لهژينگهى ده‌ره‌وه‌ى خۆي‌دا. ئه‌وه‌ى ژينگه‌ى به‌هاى ده‌ق له‌ناوه‌وه گرێدراوى به‌هاى ژينگه‌ى ده‌ره‌وه‌ى خۆى ده‌كات دروست نێوه‌ندى هاوپێكهاتنى هاڕمۆنياى پشت ژينگه‌ى بهرههمهێنى ده‌قه له‌ناو هاوئاگايبوونى بۆشايى و كاتى مادديى خۆى. ده‌ق بۆ چێژ له چێژ بۆ ده‌ق دوو هاودژ و هاوپێچهوانهبووهن و, ههڵچنينى بنه‌ماى به‌هاپێدان بۆيان پێويسته پاڵفته‌ى بنه‌ماى بۆشايى و كات بكرێت. كاتێك ده‌ق, له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌هاى پێويستى كۆمه‌ڵگا, خۆى وه‌ك چێژى زياده هاوموتوربهى نافۆڕمى لاههست به هه‌ستى ژينگه‌ى مادديمان ده‌كات, ئيدى شتێك نامێنێته‌وه ناوى ڕاسته‌قينه‌ى چێژ ده‌ق له‌وديو ئينشائياتى وشه و ڕسته‌سازى وه‌ك پاساوگهلێكى عه‌قڵانيى به‌خۆى و ئيمهش ببه‌خشێت.
تيبينى : ده‌ق بۆ چێژ, لهكورترين واتايدا, هه‌ڵگرى ئينشائياتى نامادديبووى هه‌رچه‌شنێك نافۆڕمى ژينگه‌ى زمانه, له‌كاتێكدا چێژ بۆ ده‌ق بۆ خۆى بنهمايهى چيبووى بۆشايى و كاتى ژينگه‌يه و, به‌ها تيايدا ئاگايى كۆنتێكستى مادديى بن-پڕاگماتيك سيمانتيكاى ئه‌وديو زمانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست