سه‌رۆك
Sunday, 20/09/2015, 21:12
هه‌رچی به‌سه‌رمان هات و بهسهرمانادێت به‌هۆی تۆوه‌یه سه‌رۆك
ئه‌گه‌ر تۆنه‌بیت من پربهگهرووم هاوارئهكهم: ئه‌گه‌ر تۆنه‌بیت بۆ په‌شیمانم له خوێندن؟! بۆحه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه ی ئه‌یزانم بیرم چێته‌وه؟سه‌رۆك وولاتهكهت به عقلێتی شاخاوی ئه‌به‌ی به‌ریوه دڵ چۆن ئه‌توانی تێدا ئاسوده‌بێت؟!
ئه‌گه‌ر تۆنهبت هه‌موومان ئه‌بینه پیشمه‌رگه بۆ نیشتیمان.
ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیت كه‌س كوێر نابێت،
سه‌رۆك ....
كه‌ی گوێ بۆ له‌و كور‌و كچانه ده‌گریت كه خۆیان ده‌كوژن له به‌ر نه‌بوونی كار،؟!
سه‌رۆك ئه‌گه ر تۆنه‌بیت هه‌موو بێسه‌ر و شوێنه‌كان ئه‌چنه‌وه سه‌رو شوێنی خۆیان
ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیت شه‌قامه‌كان گوڵ رێژئهكهین، پاركه‌كان پرئهكهین له كتێب بۆمیوانهكان
سه‌رۆك گه‌رتۆنه‌بیت هه‌موومان ئه بینه خاوه‌نی سه‌ری خۆمان .
سه‌رۆك كه‌ی ره‌وایه باڵاخانه‌كان به‌رز ئهكەیتهوه و مرۆڤه‌كان بچووك ئه‌كه‌یته‌وه؟
سەرۆک ئایا ره‌وایه تۆ له‌جیاتی هه‌موومان بیرئهكهیتهوه؟
سه‌رۆك بیریشم كه‌وته‌وه، کە كتێبهكاتنم كڕی و خوێندمه‌وه پربوون له په‌یامی جوان، هه‌موویان زیاد له 31 جار چاپ كرابوونه‌وه وهرگێرابوون بۆ سه‌ر چه‌ند زمانێك. نووسراون، نابۆجهنگ نا بۆ شه‌ری براكوژی نا بۆ رق لیبونهوه نا بۆ قۆرخ كردنی ده‌سه‌لات نا بۆ بردنی سه‌روه‌تی نیشتیمان هه‌مووی به نه‌فرت دەکرێن، جیاوازن لە ره‌نگه‌كان به‌ختێكی گه‌وره ئێوەی دەسەڵاتدار نووسیوتانه (یاسا سەروەرە) بڵی یاسا له سه‌روو هه‌موانه.
(من)یش داوا دەکەم، تكا له هه‌موو به‌رپرسان ئه‌كه‌م بەڵێنێك مه‌ده‌ن كه‌نه‌توانن جێ به‌جێ بكه‌ن له‌ناو دونیای كتێبهكەتاندا هەموویم خوێندەوە، تەنیا ئەوەم نەخوێندەوە، کە ئێوە ئێمەتان خۆش ناوێت، ئێوە دەتانەوێت ئێمە لەم خاک و نیشتیمانە هەڵبکەنن، بۆیە فێری خۆشەویسدتیمان ناکەن و ئەوەی هەشمانە لێمان دەسەندنەوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست