کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییەک بۆ ئەوانەی کە کەسێکیان بەرەو هەندەران کۆچی کردووە و ماوەیەک دەنگیان نییە!

Friday, 18/09/2015, 22:37


لە ڕۆژی ١٤/٠٩/٢٠١٥ بەرەو شاری ڤیینا سەفەرم کرد لەگەڵ جەزا عومەر بۆ سۆراخی یەکێک لەو پەنابەرانەی کە زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە سۆراخی نیە و گومانی لێدەکرێت لەو شاحینە کەپسەدا گیانی سپارد بێت کە لە سربیاوە بەڕێکەوت بوو بۆ نەمسا.
 ژمارەی قوربانیانی ناو ئەو شاحینە کەپسەی کە لە ٢٦/٠٨/٢٠١٥ دا لە نەمسا دۆزرایەوە، ٧١ کە سە. لەوێ من راستەوخۆ جەختم لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو قوربانیانە زیاتر خەڵکی کوێن؟ ئەو فەرمانبەرەی کە بەرپرسی  بەشێکی سەرەکی ئەو  روداوەیە، ووتی بە پێ فەحسی تایبەت دەرکەوتوە زۆربەیان عێراقین .
وە بەپێ ئەو زانیاریانەی هەیە ئەو قاچاخچیەی ئەم پەنابەرانەی سەرخستوە کوردە و بۆیە گومانەکان وای دەردەخەن کە عێراقیەکان زۆربەیان کوردن. ئەم کەیسانە ئێستا لەلای موخابەراتی نەمسایە و سەرپەرشتی دەکرێن و زۆر بۆیان گرینگە خاوەنی تەرمەکان  بدۆزنەوە.
بۆ ئەوە مەبەستە ژمارە تەلەفۆنێکی تایبەتیان داناوە  بۆ پەیوندی ڕاستەوخۆ لە هەر شۆێنێک و لەهەر کاتێکدا ، وە دەتوانرێت لەڕێگای وەتساپەوە پەیوندی بکرێت پێیانەوە بە خۆڕایی و تەنانەت ڕەسمی وونبوەکان  بنێرێت.
ئەوەی کە زۆر گرینگە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان  دوو ڕێگایە:
یەکەم  /فەحسی لیکە، هەرکەسێک مناڵی ونبوەو گومانی هەیە دەتوانێت فەحسی لیکی کەسی یەکەمی خێزانەکەی بنێرێت ( باوک، دایک ، خوشک، برا).  بەو ڕێگایە کەسی وون بوو دەدۆزرێتەوە. بەڵام ئەم ڕێگایە خاوە  لایەنی کەم سێ هەفتەی دەوێت بۆ ئاشکرا کردنی دەرئەنجامەکەی.
ڕێگای دووەم /پەنجە مۆرە، کە ئەم ڕێگایە خێراو ئاسانە بۆ دۆزینەوەو دڵنیابون لە تەرمەکان.
بەڵام وەک ئەوەی بە منیان ووت، پەنجە مۆرەکانی عێراق زۆر خراپن لە ٥٠% بەکەڵکی ئەوە دێت کەسی وون بووی پێ بدۆزرێتەوە. بەڵام ئەگەر بتوانرێت پەنجەمۆری فەرمانەگەی پاسەپۆرتی ئەو شارەی کەسی وون بوو پاسەپۆرتی لێدەرکردوە دەست بکەوێت، لەوانەیە باشتر بێت، بەتایبەتی پەنجەمۆری ڕەش نەک شینە مەرەکەبەکە.
ئەمانە سەرجەم ئەوە زانیاریانەن کە راستەو خۆ دەستم کەوتوە  دوای گەڕان بەدوای وون بوونی چەند پەنابەرێکدا لە موخابەراتی نەمساوە.
من لەهەمو کاتێکدا دەتوانم  ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵی  پێویست بدەم بەو کەسانەی بەدوای کوڕ یا کەس و کارە وون بووەکانیاندا دەگەڕێن. 
وە تەکیدم کردەوە لەوەی کە دەنگۆی ئەوە هەیە ئەندامەکانی جەستەی ئەم پەنابەرانە  بەکار هاتوە لەلایەن مافیاکەنوە، دڵنیایان کردمەوە شتی وانیە هەمو فەحسکراون تەنها یەک کەسیان عەملیاتی کۆنی گورچیلە کراوە و گورچیلەیەکی نیە.

ئاسۆ گۆران- هەڵسوڕاوی مەیدانی پەنابەران/ لەندەن
٠٠٤٤٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣
ناوی شارەکەEisenstadt لە ویلایەتی Burgenland لە سنوری هەنگاریا.
بنکەی سەرەکی پۆلیس و مخابەرت بە تەنیشت یەکەوەن ناوی بنکەکە Neusiedler Strose.                       
ژمارەی تایبەتی ئەم کەیسە لە نەمسا/
٠٠٤٣٦٦٤٨١٠٧٩٠٢
وێنەی ئەو شارەو ئەو فەرمانگەیی کەیسی ٧١ پەنابەرەکەی لێیە لە نەمسا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە