ته‌سليم بوون به سياسيه‌كانى باشور خۆكوشتنه
Friday, 18/09/2015, 22:20
جه‌ميل بايك له كتێبى مێژووى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ڵێت:زۆر باش له بيرمه ئه‌و كاته‌ى له قۆناغى سه‌رتايى قۆتابخانه‌دا بووم باوكم پێى ده‌گوتم:
"زمانى توركى باش فێر ببه. ببه به تورك. ئه‌گه‌ر نه‌بيته تورك هه‌رگيز نابى به خاوه‌نى هيچ شتێك".
به‌ڵێ ئه‌وه مه‌رج و ڕێنوێنى باوكم بوو نه‌ك هى دوژمن. به‌و شێوه‌يه خۆ تواندنه‌وه له نێوان نه‌ته‌وه‌ى تورك گه‌يشتبوه ئه‌و ڕاديه و زۆر به سروشتى ئينسانى كورد به ده‌ستى خۆى و به خواستى خۆى پێكى ده‌هێنا.
ده‌بوو بڵێى نه‌ك ته‌نيا كورد نيم و توركم، به‌ڵكوو له تورك و عه‌ره‌ب و فارس زياتر بۆ نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست كار ده‌كه‌م و له خزمه‌تياندام، به‌و ڕه‌نگه نه‌بوايه قه‌بووڵ نه‌ده‌كرايت و ته‌نانه‌ت وه‌كوو مرۆڤێكيش له ناو ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگاى ده‌سه‌ڵاتدار چاو لێنه‌ده‌كرايت و جێگات نه‌ده‌كرايه‌وه. جا بۆ ئه‌وه‌ى جێگات بكرێته‌وه و په‌سه‌ند بكرێيت، پێويسته نكۆڵى له كورد وكوردستان بكه‌يت. مه‌ترسى هه‌ره گه‌وره‌ش له‌و خاڵه دايه. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌موو جيهان قه‌بوڵت نه‌كا و نكۆڵێت لێ بكات مانايه‌كى خۆى هه‌يه، به‌ڵام شتى بێ مانا ئه‌وه‌يه مرۆڤ بۆ خۆى نكۆڵى له خۆى بكات و خۆى به مردوو دابنێت. هيچ شتێك له‌وه خراپتر نييه.
بۆ تێكشكاندنى ئه‌م خۆ به‌مردوو زانينه ئۆجه‌لان و 6 گه‌نجى ديكه شۆڕشێكيان ده‌ست پێكرد، ئه‌و شۆڕشه بووه هه‌وێنى ئه‌وه‌ى رووحى كورد بوون بكه‌نه‌وه به‌به‌ر مليونان مرۆڤى كوردا، ناسنامه‌ى مرۆڤ بوونيان پێببه‌خشن و له پێناوى كوردبووندا خه‌بات بكه‌ن گيان فيداى بكه‌ن.
له باشورى كوردستانيش عه‌قڵێتى سياسى هه‌مان بيركردنه‌وه‌ى فاشيزمى توركييه، به‌ڵام ئه‌مان به شێوازێكى ديكه، ئه‌گه‌ر له گه‌ڵيان نه‌بيت، مافى ژيانت نيه، ده‌تكه‌ن به تيرۆريست، تۆمه‌تت بۆ دروست ده‌كه‌ن، تيرۆرى جه‌سه‌دى و روحيت ئه‌كه‌ن، ئه‌يانه‌وێت له نێو خۆيان‌دا بتوێننه‌وه و ناسنامه‌ى مرۆڤ بوونت لێ وه‌ربگرنه‌وه، ببيته عه‌بدى ئه‌وان، ببيته كرێگرته و كۆيله‌ى ئه‌وان. بۆيه خه‌بات كردن به هه‌موو شيوازه‌كانى دژى ده‌سه‌ڵاتدارى مافيايى باشورى كوردستان دروسته، ئه‌بێت ته‌جاوزى ئه‌م عه‌قڵێته گه‌نيوه بكه‌ين، كه ژيانى ئێمه بۆ رووناكى و خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ى خۆى ئه‌سوتێنێت، ده‌بێت ئه‌م بێ كه‌رامه‌تييه وردوو خاش بكه‌ين. ناكرێـت ته‌سليمى ئه‌م واقيعه دروستكراوه ببين و خۆمان بده‌ينه ده‌سته‌وه، هه‌موو خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانێك مردنێكى رووحييه، خۆ به ئاژه‌ڵكردنه.
به‌ڵێ هه‌ڤاڵ جه‌ميل بايك ڕست ده‌كات، دايك و باوكى ئێمه هه‌ميشه ڕێنوێنى ئه‌وه‌مان ده‌كه‌ن ئينسانێكى خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر بين، له پێناو ئه‌وه‌ى وه‌ك ئاژه‌ڵێكى دانى خۆمان بۆ قوربانيدان بۆ شوانه سياسيه‌كان ئاماده بكه‌ين. به‌ڵام گۆڕێنى ئه‌م ژينگه پۆخڵه‌ى سياسه‌ت له باشورى كوردستان، پێويستى به مرۆڤى له خۆبورد و پاك هه‌يه، پێوستى به مرۆڤى ڕاديكاڵ و گيان فيدا هه‌يه. هه‌ڵهاتن له‌م دۆخه ناله‌باره‌ى له باشور هه‌يه و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌م عه‌قڵێته سياسيه كلاسيكه، خۆكوشتنه، هه‌ڵهاتنه لێى بێغيره‌تييه.
پێويسته خۆمان ده‌رباز بكه‌ين له عه‌قڵى خێڵ و خێزانى دواكه‌وتوو و كه‌لتورى سه‌قه‌ت و بيركردنه‌وه‌ى ژه‌نگرتووى ڕابردوو. هه‌موو گۆڕانكاريه‌كانى جيهان به ياخيبوون له داب و نه‌ريت و خێزانى پاشكه‌وتوو و كۆمه‌ڵگاى داڕزيو بڵێسه‌ى سه‌ندوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست