دواى تيرۆركردنى فه‌رەيدون جوانڕۆیى فازڵ به‌شاره‌تيش هه‌ڵهات
Friday, 18/09/2015, 21:11
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارییانه‌ى، کە سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت، له ناو مه‌كته‌بى سياسى پارتى بە کوردستانپۆست گەیشتووە، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، کە دواى تيرۆركردنى فه‌ريدون جوانڕۆیى، لەلایەن مەسرور بارزانیی، فازڵ به‌شاره‌تی (ئه‌ندام په‌رله‌مانى خولی پێشوى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان و به‌رپرسى لقى ئێستاى پارتىی له هه‌ڵه‌بجه) ئەمیش، ناوی لەو لیستەدایە کە مەسرور بارزانی بڕیاری کوشتنی بۆ دەرکردووە، فازیل بەشارەتی لە هەفتەی رابردوودا لەلای چەند دۆستێکی خۆی رایگەیاندبوو، به ئاشكراش وتبووی فه‌رەيدون جوانڕۆیى له‌لايه‌ن باڵى ده‌ست ڕۆيشتووى پارتيه‌وه تيرۆركراوه، دواى وتنى ئه‌م قسانه له ڕێگاى چه‌ند ژماره ته‌له‌فۆنێکەوە هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى لێكراوه، دوابه‌دواى هه‌ڕه‌شه‌كان فازڵ به‌شاره‌تى ڕايكردووه بۆ ئێران و له‌وێشه‌وه چۆته ئه‌ڵمانيا، سەرچاوەکە دەڵێت، هەرچەندە پێش ئەو پەیوەندییە تەلفونیانەش، بڕیاری کوشتنی بۆ دەرچووبوو.سەرچاوەکە دەڵێت: ئەم بەرپرسانەی پارتیی کە فەرمانی کوشتن و دوورخستنەوەیان دراوە، زیاتر لە ئێرانەوە نزیکن و کار بۆ ئیتیلاعاتیش دەکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی بە کوردستانپۆست راگەیاند، کەوا ئیستا باڵی مەسرور بارزانی دەیەوێت پاکتاوی ئەو کەسانە بکات لەناو پارتییدا کە سەر بە باڵی نێچیرن، چەند ئەندامی سەرکردایەتی و کەسایەتی دیکەی پارتیی لە سلێمانی و کەرکوک و شوێنی دیکە لە ریزبەندی ئەو لیستەدایە، ناوەکانی بۆ کوردستانپۆست ئاشکراکرد، بەڵام داوای کرد جاری ئەو ناوانە بڵاونەکەینەوە و ناوەکان پارێزراو بن.
تێبینی: دیسان ئاگادارکراینەوە، کە دەنگۆی ئەوە هەیە، بارزانی پەیوەندیی بە فازیل بەشارەتییەوە کردووە و بەڵینی پێداوە کە هیچی بەرامبەر نەکرێت و بگەڕێتەوە، بەڵام نازنرێت فازیل بەشارەتی چی وەڵام داونەتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست