سەرۆکی شۆڕشی ئه‌یلول! یان سەرۆکی مافیا؟
Friday, 18/09/2015, 18:52
شۆڕشی ئه‌یلول که مسته‌فا بارزانیی به‌رپرسی یه‌که‌م و دوایهمینیشی بوو ، ئه‌بووایه زوو یان دره‌نگ ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر به ئه‌و شێوه‌یه بووایه که له دوای په‌یمانی ئه‌لجه‌زائیره‌وه بینیمان. سه‌رکرده‌ی شۆڕشێک له‌بری ئه‌وه‌ی که پلان بۆ ده‌ستوه‌شاندن له داگیرکه‌رانی خاکی نیشتمانه‌که‌ی و دوژمنانی نەتەوەکەی دابڕێژێت ، خەریکی پلانگێڕییە و داوا له حیزبێکی دێرینی عێراق و هاوپه‌یمانی خۆی ئه‌کات که نه‌یارانی خۆی بۆ بکوژن!
له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1966 دا مه‌لا مسته‌فا داوا له سه‌رکردایه‌تی حیزبی شیوعی له کوردستان ئه‌کات که بچن بۆ دیانا بۆ لای و چاویان پێی بکه‌وێت. بەهادین نوری ، مه‌لا ئه‌حمه‌دی بانیخێڵانیی و عادل سه‌لیم ئه‌چن.
کوڕێکی گه‌نجیش له دیوەخانه‌که‌ی مه‌لا له‌گه‌ڵیدا دانیشتووه ، مه‌لا ئه‌حمه‌د به بەهادین نوری ئه‌ڵێت ئه‌وه باییزی کوڕی عه‌باسی مه‌مه‌ند ئاغای سه‌رۆکی خێڵی ئاکۆیه. دواتر له کاتی وتووێژه‌کانی نێوان بەهادین نوری و مه‌لا مستەفادا ، باییز حه‌په‌سابوو له ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی شیوعییه‌کان به‌رامبه‌ر به مه‌لا مستەفا ، چونکه ئه‌ویش و هه‌موو ئه‌وانی تر که پیاوانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و چڵکاوخۆریانن ، ئه‌وسا و ئێستاش ئه‌و بوێرییه‌یان نه‌بووه و نیه که له ڕووی بنه‌ماڵه و ڕهمزهکانیاندا سه‌ربه‌رزبکه‌نه‌وه.
(له‌سه‌ر داوای خۆتان هاتووین ــ به بارزانییم وت ــ چی ئه‌فه‌رموون؟
- ئه‌مه‌وێت ئه‌و سه‌گانه بکوژن.
- کێن ئه‌وانه‌ی که داوامان لێ ئه‌کرێت بیانکوژین؟
- مه‌به‌ستم جهله و بله‌یه ــ مه‌به‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانیی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو.
یه‌کسه‌ر بڕیارمدا که هه‌وڵبده‌م واز له ئه‌و داوایه‌ی بهێنێت و وتم:
- ئه‌وانه له به‌غدادن و مه‌فره‌زه‌ی چه‌کدار له پیاوانی خۆیان و پیاوانی ڕژێم ئه‌یانپارێزن ، ئه‌گه‌ر به نهێنی نه‌بێت ، ئێمه ناتوانین له ئه‌وێ بین ، ئیتر چۆن بیانکوژین؟
- ئه‌گه‌ر له ئه‌وێ بیانکوژن ، ئاسانتره له ئه‌و نه‌فه‌سه‌ی که عادل له جگه‌ره‌که‌ی ئه‌دات - له ئه‌و کاته‌دا عادل جگه‌ره‌ی ئه‌کێشا و جگه‌ره‌که به ده‌ستییه‌وه بوو.
که‌مێک بێده‌نگ بوو ، دیسان ده‌ستیکرده‌وه به قسه‌کردن به شێوازێک که به‌بێ هه‌ڕه‌شه‌کردن نه‌بوو!
- له ده‌وری ئه‌م ماڵه نزیکه‌ی دوو سه‌ت چه‌کدارم هه‌یه .. ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌وان له به‌غداد بکوژن ، له ئه‌وه ئاسانتره که من له ئێره ئێوه بکوژم!
زۆرمان وت ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاره بکه‌ین. دوا جار ناچار بووم که شێوازی قسه‌کردن له‌گه‌ڵیدا بگۆڕم و به هێڵێکی پان پێموت:
- تۆ حیزبی خۆتت هه‌یه - پارتی - ، پێشمه‌رگه ، چه‌ک و پاره‌ت له‌ژێر ده‌ستدایه ، ئه‌توانیت پیاوانت ڕابسپێریت که ئه‌و کاره بکه‌ن ، ئێمه‌ش هه‌ر وه‌ک حیزبێکی دۆست ئه‌مێنینه‌وه و ئاماده‌ین هاوکارییت بکه‌ین ، به‌ڵام ته‌نیا دژی ڕژێم.
- من ئه‌مه‌وێت ئێوه بیانکوژن و داوا له که‌سی تر ناکه‌م.
- ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بزانیت که کاری وا له‌گه‌ڵ ڕه‌وشت و بیروباوه‌ڕی ئێمه‌دا ناگونجێت. ئێمه ئه‌و شیوعییانهمان نه‌کوشت که خیانه‌تیان لێمان کرد و نهێنییهکانمانیان دا به دوژمن. ئێمه دۆستی ئێوه‌ین و ئاماده‌ین وه‌ک هاوپه‌یمان دژی ڕژێم شه‌ڕبکه‌ین ، به‌ڵام ئاماده‌نین که‌سانی وه‌ک ئه‌وانه بکوژین.. کێت پێخۆشه له پیاوانت ، ڕایانبسپێره و چاوه‌ڕێی کاری وا له ئێمه مه‌که.
به شێوه‌یه‌کی پڕ له توڕه‌ییه‌وه ڕووی کرده من و ڕووی کرده هاوڕێیانم و به دڵنیاییه‌وه وتی:
- ئه‌گه‌ر نه‌یانکوژن ، ئه‌وا فهرمانئهدهم که ئه‌وه‌ی پێی ئه‌ڵێن لقی حیزبی شیوعی له کوردستان ، وێرانی بکه‌ن و هه‌موو شیوعییه‌کان له سه‌راپای کوردستاندا ڕاوبنێن و بیانکوژن.
- له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی ڕژێمدا به درێژایی ته‌مه‌نمان له باری نهێنیدا کارئه‌که‌ین ، تا ئێستاش له ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌ر واین.
- یه‌ک مانگ مۆڵه‌تتان ئه‌ده‌مێ ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لێتانی داوائه‌که‌م ، جێبه‌جێینه‌که‌ن ، ئه‌وا دژتان فه‌رمان ئه‌ده‌م و واتان لێ ئه‌که‌م که په‌شیمانببنه‌وه.
- هه‌ڵوێستمان ناگۆڕڕێت و کاری واش ناکه‌ین.
که‌مێک له قسه‌کردن وه‌ستا و وتی:
- ئێستا زستانه ، له‌به‌رئه‌وه تا کۆتایی شوبات مۆڵه‌تتان ئه‌ده‌مێ ، دوای ئه‌وه فه‌رمان دژتان ئه‌ده‌م...).(259)
ئه‌وه‌ی که‌مێک به ویژدانه‌وه وێنه‌یه‌کی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بهێنێته به‌ر چاو ، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رئه‌که‌وێت که ئه‌و مه‌لایه وه‌ک سه‌رۆک مافیایه‌ک ، نه‌ک وەک سه‌رۆکی شۆڕشی گه‌لێکی سته‌ملێکراو ، هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه. که‌ی ئه‌وه کاری سه‌رۆکی حیزب و شۆڕشێکه که خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار چه‌کداره ، داوای پیاوکوشتن له حیزبێکی هاوخه‌باتی خۆی بکات ، که‌سانێکی بۆ بکوژن که نه‌یارانی خۆی بن و ساڵانێک له‌گه‌ڵ خۆیدا خه‌باتیان کردبێت و سکرتێر و ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبه‌که‌ی خۆی بووبن!
ئه‌وه ڕاستییه‌کی تاڵه و په‌ندێکی پێشیینانه که ئه‌ڵێت "هه‌ر که‌سه و له چاوی خۆیه‌وه سه‌یری خه‌ڵکی تر ئه‌کات". مه‌لا چونکه خۆی ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئیمپیریالیزم ، زایۆنیزم و به‌شێک له داگیرکه‌رانی خاکی کوردستاندا تێکه‌ڵکردبوو ، پلانه گڵاوه‌کانیانی له کوردستان و عێراقدا جێبهجێئهکرد و گوێڕایەڵیان بوو ، کوردی پارچەکانی تری کوردستانی بۆیان ئەکوشت ، بۆیه هه‌ر له ئه‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه لای وا بوو که حیزبی شیوعیش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک پلانه شه‌خسییه‌کانی خۆی بۆ جێبه‌جێئه‌کات ، چ پلانێک؟ پیاوکوشتن! کوشتنی نه‌یارانی بارزانیی!
ئه‌وه ئه‌و سیاسه‌تانه بوون که بوون به سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازیی کوردستان و گه‌له‌که‌ی و تا ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته مافیاییانه به‌رده‌وامن. دروستکردنی ده‌زگای پاراستن که سه‌رده‌مێک مەسعودی کوڕی مه‌لا سه‌رۆکی بوو ، کوشتنی نه‌یاران هه‌ر له ساڵی 1964 ه‌وه و دواتریش دروستبوونی ده‌زگای ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سروری کوڕی مەسعودی کوڕی مه‌لا و دروستبوونی ده‌زگای زانیاریی و "دژه‌تێرۆر"ی بنەماڵە مافیاکەی تر بە سەرۆکایەتی کوڕی جەلال ، هه‌ر به‌رده‌وامییه له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته مافیاییه‌ی که مه‌لا بناغه‌که‌ی داڕشت. ڕه‌وتێکی مافیایی که خوێنی سه‌تان ناوداری گه‌له‌که‌مانی له‌سه‌ر جیاوازیی بیروڕا ڕشت ، هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان بوون به قوربانی ئاره‌زووه شه‌خسییه نه‌خۆشه‌کانی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانیی و جێبەجێکردنی پلانە گڵاوەکانی ساواک ، ئیتلاعات ، میت و مۆساد ، هەروەها پاسداران و بەعس کە بەردەوام پلانەکانیان لە عێراقدا لە ڕێی ئەو دوو بنەماڵەیەوە جێبەجێکردووە.
ئەوەی بە ئەم بۆنەیەوە ئەبێت بوترێت ، ئەوەیە کە هەر لە ئەو سەروبەندەدا (ڕۆژێک مه‌حزه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی پارێزگامان پێگه‌یشت که فاتح ڕه‌سوڵ به‌رپرسی بوو ــ مه‌به‌ستی له لیجنه‌ی ناوخۆیی هه‌ولێره ، ن.و ــ ، به وتووێژێکی ڕاچڵهکیین که له ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا نه ئاسایی و نه چاوه‌ڕوانکراو بوو. مه‌حزه‌ره‌که بۆچوون ، یان پێشنیازی فاتح بۆ لیجنه‌که پێشانئه‌دات که ڕێکخراوه‌کانی حیزبی شیوعی عێراق له کوردستاندا هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه و شیوعییه‌کان بچنه ناو پارتییه‌وه و حیزبێکی دیموکراتیی دروستبکه‌ن. زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیجنه‌ی پارێزگاکه دژی پێشنیازه‌که بوون...).(260)
لە سەردەمی دەسەڵاتی پارتی و هەڕەشەکانی مەلا مستەفا لە حیزبی شیوعی ، ئەوە هەڵوێستی فاتح ڕەسوڵ بووە ، لە ئەوەش سەیرتر ئەوەیە کە لە سەردەمی هاوپەیمانیی و بەرەکەی بەعسدا و قەلاچۆکردنی حیزبی شیوعی عێراق و لایەنگرانی ، یەکێک بوو لە ئەو کادێرانەی کە داوای گەڕانەوەی ئاو بۆ جۆگەکانی لەگەڵ بەعسدا ئەکرد. لە سەردەمی شاخیشدا کە بنکەی حیزب لە هەمان ناوچەی بنکەکانی سەرکردایەتی یەکیەتیدا بوو ، هەڵوێستی زۆر لاوازی بەرامبەر بە جەلال و یەکیەتییەکەی هەبوو. (لە مهابادەوە چووم بۆ دۆڵی ناوزەنگ ، بە هاوڕێیان گەیشتم کە لە "دادی بەعس" هەڕایانکردبوو. تۆما تۆماس ، فاتح ڕەسوڵ و کۆمەڵێک کادێر و ئەندامی ئاسایی لێ بوو ، لە بارودۆخێکی سەختی بژێویی و دەرونییدا بوون. تۆما ڕێزێکی زۆری لە ناویاندا هەبوو ، بە پێچەوانەی فاتحەوە کە وێنەیەکی باشی لە لایان دروستنەکردبوو، بە ڕادەیەک کە ناویاننابوو "هاوڕێ جەلالییەکە"(..(261)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست