کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌لی و عه‌بدوڵڵا چیتریان ئه‌وێ؟

Friday, 18/09/2015, 18:48


مه‌به‌ستم له‌عه‌لی و عەبدوڵڵا دوو كه‌سی پۆپۆلیستی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن
یه‌كه‌م- عه‌لی حه‌مه‌ ساڵحی په‌رله‌مانتار كه‌ دوو ساڵه‌ په‌رله‌مانتاره‌ و موچه‌ی په‌رله‌مانتاری هەڵدەلوشێت (204 ملیۆن دینار ) و زۆر زۆر خۆی نزیك ئه‌كاته‌وه‌ له‌كاك نه‌وشیروان و ئاگاداری وردو درشتی سیاسه‌تی گۆرانه‌.
دووه‌م- عه‌بدوڵای مه‌لا نوری په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین و 6 ساڵه‌ موچه‌ی په‌رله‌مانتاری وه‌رده‌گرێت (612 ملیۆن دینار - 50 ملیۆن) و له‌وه‌ته‌ی خانه‌نشینه‌ هه‌موو رۆژێك له‌و گرده‌یه‌ و به‌یانیان كاك نه‌وشیروان ئه‌بینێت و ده‌زانێت گۆڕان چی ده‌وێ.
ئه‌م دوانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبڕكێ بكه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان وتارێكیان به‌ دوو ناونیشانی جیاوازو به‌یه‌ك ناوه‌رۆكه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ گوایە ئه‌مان ره‌خنه‌ له‌گۆران و كاك نه‌وشیروان ئه‌گرن. گۆیا ئه‌مان لێزان و پارتیناسن و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاك نه‌وشیروان ترساوه‌و پاشه‌كشه‌ی كردوه‌. 
عه‌لی و عه‌بدوڵڵا هه‌ردوكیان له‌هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌یه‌وێت سیسته‌م بگۆڕێ نه‌ك شه‌خس واته‌ ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌كه‌ بكرێته‌ سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك بكرێنه‌ ته‌شریفاتی ئه‌وان لارییان نیه‌ بارزانی بكرێته‌وه‌ سه‌رۆك. واته‌ گۆڕان تا ئێستا نه‌وتویه‌تی دژی مانه‌وه‌ی بارزانیین و نه‌ وتوشیه‌تی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بارزانین.
عه‌لی و عه‌بدوڵڵا ئێستا وا خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن ئه‌وان له‌ سیاسه‌ته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاك نه‌وشیروان نارازیین و ئه‌مان ئاقڵترو رادیكاڵترن له‌ رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. كه‌ ئه‌مه‌یان به‌س ئه‌و كه‌سه‌ گه‌وجانه‌ بڕوا ده‌كه‌ن كه‌ له‌نه‌خشه‌و مه‌رامی عه‌لی و عه‌بدوڵڵا تێناگه‌ن .
با عه‌لی و عه‌بدوڵڵا بزانن كه‌ ئه‌گه‌ر زیاتر له‌وه‌ فوو بكه‌نه‌ خۆیان. هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌ده‌رزییه‌ك فشیان ئه‌كه‌نه‌وه‌. به‌تایبه‌ت خۆیان به‌جۆرێك لێگۆڕاوه‌ كه‌ چاره‌نووسیان هه‌ر ئه‌و فشكردنه‌وه‌ ده‌بێ... له‌عه‌لی و عه‌بدوڵڵا ئه‌پرسین: ئێوه‌ چین و كێن ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بێ؟!
ئه‌م دوو زاته‌ چه‌ند خولیایه‌كی هاوبه‌شی ناشرینیان هه‌یه‌:
1- هه‌ردووكیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌رچۆنێ بێ له‌جڤاتی نیشتمانی یان خانه‌ی راپه‌راندن جێگای خۆیان بكه‌نه‌وه‌.
2- هه‌ردووكیان هه‌تا بۆیان بكرێ خۆیان ده‌ر ئه‌خه‌ن و ده‌یانه‌وێ رۆژنامه‌نوس بن نه‌ك په‌رله‌مانتار.
3- هه‌ردووكیان زۆر زۆر ناشرین ملی هاوڕێكانیان ده‌شكێنن و ململانێی ناشه‌ریفانه‌ی حزبی ئه‌كه‌ن . عه‌لی له‌ناو فراكسیۆنی گۆڕان و  عه‌بدوڵڵاش له‌ مه‌كۆی كه‌لار.
4- هه‌ردووكیان وا خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن كه‌ ئه‌مان جه‌ماوه‌رین و هه‌موكاتێك له‌هیچ ناكۆكییه‌كدا خۆیان تێناگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی وا خۆیان نیشان بده‌ن بێلایه‌نن .
5- هه‌ردووكیان حه‌زیان له‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ ره‌سمه‌كانیان له‌ناو فه‌یسبوكدا بێ و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێكی خوازراویان هه‌یه‌و ریكلامیان بۆ ده‌كه‌ن و چه‌ند كه‌سێكیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كرێگرتوه‌.
عه‌لی و عه‌وڵا له‌ یه‌ك شتیشدا دژن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌یان كار بۆ ملشكاندنی ئه‌ویتر ده‌كه‌ن. رێك ئه‌مانه‌ وێنه‌ بچوككراوه‌ ناشرین و بێزراوه‌كه‌ی ته‌كه‌تولاتی ناو یه‌كێتی و پارتیین و له‌ئێستاوه‌ كاری بۆ ده‌كه‌ن بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی له‌ناو گۆڕاندا.
به‌ عه‌لی ئه‌ڵێین تۆ له‌سه‌ر حسابی ئیعلام و ئه‌و داتاو ژمارانه‌ بویته‌ فیگیور كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران خستنییه‌ به‌رده‌ستت و خۆشت ئه‌زانیت ئه‌و شێوازه‌ له‌كاری تۆ چی نه‌گبه‌تییه‌كی به‌سه‌ر بیروهۆشی خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس و دادگاو حكومه‌ت و په‌رله‌مان هێناوه‌. گه‌نده‌ڵیت به‌ته‌واوی ئاسایی كردۆته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك نێچیر ئه‌یه‌وێ.
به‌ عه‌بدوەڵڵاش ئه‌ڵێین ئه‌و ده‌به‌یه‌یی هاوێشتت ته‌نها كارێكی پۆپۆلیستی دور له‌ئه‌خلاقی په‌رله‌مانتاری و یاسادانان بوو. نه‌خزمه‌تی گۆڕانی كردو نه‌ خزمه‌تی خه‌ڵك ، ئه‌شهه‌دو خزمه‌تی خۆتی كرد، چونكه‌ ئیعلام ئه‌و ده‌به‌به‌ی له‌مانا فیزییكه‌یی داماڵی و كردییه‌ بابه‌تێكی سیاسی. واته‌ خه‌ڵك خۆی رقی له‌كه‌مال كه‌ركی و پارتی بوو .
عه‌لی و عه‌وڵا به‌سه‌ نمایش ئه‌گینا نمایش به‌خۆتان ئه‌كه‌ین.
بازو ماوەتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە