کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆمه‌تی سیخوری بۆ ئیتلاعات دراوه‌ته‌ پال كه‌سایه‌تی بارزان عیسا بارزانی

Friday, 18/09/2015, 13:00


به‌پێی ئه‌ و زانیاریانه‌ی به‌مالپه‌ری ١٧ شوبات گه‌یشتوه‌  جالاكڤان و كه‌سایه‌تی دیاری   بارزان ( عیسا بارزانی)  تومه‌تی سیخوریكردن بۆ ده‌زگای هه‌والگری ئیران  ( ئیتلاعات)  ، له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی پارتی ئاراسته‌ كراوه‌ .   وه‌ دوای ٢٩ روژ له‌ زیندانیكردنی له‌ده‌زگای پاراستنی  مه‌سیف ، ١٢ روژه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ  ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و   و جاریكییش دراوه‌ته‌ دادگا ، كه‌عیسا بارزانی نه‌فی ئه‌وتومه‌ته‌ی كردۆته‌وه‌ به‌دادوه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌ ،  ئه‌وه‌باجی ئازادی راده‌ربرینی خۆیه‌تی  له‌ده‌ڤه‌ری بارزان  بۆم هه‌لبه‌ستراوه‌  سه‌رجاوه‌یه‌ك له‌ئاسایشی هه‌رێمه‌وه‌ گوتی  گه‌ر جالاكوانان  فریای كه‌سایه‌تی ده‌ڤه‌ری بارزان عیسا بارزانی نه‌كه‌ون ئه‌وا به‌وهۆكاره‌ ده‌یده‌نه‌ دادگا و جه‌ند سالێك زیندانی ده‌كه‌ن . جونكه‌ رژێمی  به‌عس تابه‌لگه‌یه‌كی له‌سه‌ر یه‌كێك نه‌بوایه‌ نایگرت و سزای نادا به‌لام پارتی  دادگا ویاسا و ده‌وله‌تی رسواكردوه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆی تومه‌ت دروست ده‌كات  بۆده‌نگه‌ ئازادیخوازه‌كان
ده‌بێت بلێن دوای ئه‌وه‌ی له‌ ٥٠٨٢٠١٥  كه‌سایه‌تی و چالاكڤانی بارزان ( عیسا بارزانی )  رفێنرا  و ٢٩ رۆژ كه‌وته‌ زیندانی پاراستن له‌ مه‌سیف دواتر  به‌هه‌ولی جالاكڤانان و كه‌سانی داكۆكیكه‌ر  له‌مافه‌كانی مروڤ توانرا  هه‌ردوو رێكخراوی نێوده‌وله‌تی له‌بواری مافی مرۆڤ  ئامنستی ئه‌نته‌رناسیونال و هۆمان رایت ووج   ئاگادار بكرێنه‌وه‌  داكۆكی له‌و كه‌سایه‌تیه‌ بكه‌ن بۆیه‌ ده‌زگای پاراستن  به‌ناجاری داویه‌ته‌ دادگا به‌لام ئه‌و تومه‌ته‌ قێزه‌وه‌نه‌ی ئاراسته‌ كردوه‌  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە