کوردانی رۆژئاوا دەیسەلمێنن کە دەسەلاتدارانی باشوور، کورد نیین و رابردوویان وەک ئیستاشیان پۆخڵ بووە
Thursday, 17/09/2015, 22:34
دەسەڵاتدارە مافياياکانی يه‌كێتى و پارتى 24 ساڵه ده‌سه‌ڵاتيان به‌ده‌سته‌وه‌يه، له ماوه‌ى ئه‌م 24 ساڵه‌دا هه‌ر كوردێك له پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستانه‌وه هاتبێته هه‌رێمى باشورى كوردستان، به ئيقامه هێڵاويانه بێته كوردستان، جگه له‌وه‌ش سوكايه‌تى زۆريان پێكردوون و پێيان وتراوه كوردى توركيا و ئێران و سوريا، به چاوێكى زۆر ناشرين ته‌ماشا ده‌كران؟
هاوڕێكم كه ياساناسه و نزيكه له په‌يه‌ده و په‌كه‌كه‌وه و بۆى گێڕامه‌وه كه په‌يه‌ده له ڕۆژئاواى كوردستان ياسايهكى نوێى ده‌كردوه هه‌زار پله پێچه‌وانه‌ى ياسا و ڕياساكانى مافياكانى هه‌رێمى باشورى كوردستانه. له‌و ياسا نوێيه‌دا له رۆژئاواى كوردستان تێدا هاتووه، هه‌ر كوردێك له هه‌ر شوێنێکی كوردستان و وڵاتانى جيهان بچێته ڕۆژئاواى كوردستان، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌يه‌كى ئه‌وه‌ى پێ بێت كه كورده، وه‌ك ناسنامه و شتى ديكه، ئه‌توانێت وه‌ك هاوڵاتييه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان بمێنێته‌وه و نيشتهجێببێت، ئه‌توانێت خۆى بۆ هه‌موو بهپرسياريهتييهكى حيزبى و حكومى بپاڵوێيت، ئه‌توانێت وه‌ك هاوڵاتييه‌كى ڕۆژئاوا و هه‌موو ماف و ئيمتيازات و هه‌لى كاركردن و بهگڕخستنى سه‌رمايه‌گوزارى هه‌بێت.
له هه‌رێمى مافياكانى باشورى كوردستانيش، هاوڵاتى نيشته‌جێبووى هه‌رێم وه‌ك پله دوو پله سێ و پله چوار و پێنج سه‌ير ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ مافياكاى حيزبى ده‌ست تێكه‌ڵ نه‌كه‌يت ناتوانيت به ئازادى پرۆژه‌يه‌ك به‌گەڕ بخه‌يت، ده‌بێت ببيته شه‌ريكه دزى مافياكانى حيزب و حكومه‌ت، ده‌نا مافى كاركردنت نييه، هه‌زار گێچه‌ڵت پێده‌كه‌ن و هه‌ندێك جار تۆمه‌تى بێئه‌خلاقى و بازرگانى به ماده‌ى بێهۆشكه‌ر و نۆكه‌رى داگيركهرانت بۆ دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌يه جياوازى فه‌لسه‌فه‌ى حوكمڕانى له هه‌رێمى مافيايى باشور و رۆژئاواى كوردستان، ئه‌وه‌يه تهجاوكردنى عه‌قڵى خێڵ و حيزبى كلاسيكى كوردى. تێڕوانينى حوكمڕانى لاى په‌يه‌ده زۆر سه‌رده‌ميانه و مۆدێرنانهيه، خۆ وه‌ك ئه‌م هه‌رێمه مافياگهرييهى لاى خۆمان نييه، پاتاڵێكى حيزب لاى خۆيه‌وه سه‌دامێكى بچوك بێت، هه‌رچى بوێت به ئاره‌زوى خۆى جێبه‌جێى بكات و هيچ كه‌سێك نه‌بێت لێى بهپرسێتهوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست