وەڵامی مەلیک مەحمود بۆ قەیران
Thursday, 17/09/2015, 15:18
پارێزگار قه‌یران، مامۆستا قه‌یران، دوکتۆر قه‌یران، قوتابی قه‌یران، هه‌ڤاڵ قه‌یران، شۆفێر قه‌یران، کوێخا قه‌یران و پێشمه‌رگه قه‌یران رۆژی 2015-09-16 له داریکەلی یەکەم جەڕەسی کردنەوەی قوتابخانەیان لێ دا.
ده‌سته قه‌یران باسیان کرد که داریکەلی شوێنێکی مێژووییە چونکە ماڵی مەلیکی کوردستان شێخ مەحمود لەوێ بووه. ده‌سته قه‌یران له داریکه‌لی رایان گه‌یاند 370 قوتابخانه چاو‌ڕێی دروستکردنه. به‌ڵام ره‌وشی قه‌یران له هه‌موو شوێنێک رێگره.
باش بوو ده‌سته قه‌یران دره‌نگ چوون بۆ لای شێخی نه‌مر. ئه‌گینا هه‌ر من ده‌زانم چی پێ ده‌وتن؟
جارێک ژماره‌یه‌ک لاو له سلێمانییه‌وه به پێ ده‌چن بۆ لای شێخ له داریکه‌لی. یه‌کێک له‌وان قه‌ڵه‌و ده‌بێت. قژی داهاتووه‌و له رۆندا بریقه‌ی دێت. به‌ڵام له شوێنی خۆیدا هه‌ر ده‌جوڵێت. لاوه‌کان له ناوخۆیاندا ده‌که‌وونه ورته ورت. شێخ ده‌پرسێت: "ئه‌وه چییه‌تی؟" ئه‌وانیش ده‌ڵێن قوربان ناتوانێت دابنیشێت. شێخ تێده‌گات کێشه چییه. روویان تێ ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:
"پێی بڵێین له‌وه‌ی له‌سه‌ری داوه تۆزێک له ناوگه‌ڵی بدات چاک ده‌بێت."
سەرگردەکانی قەیران له‌و پاره‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئه‌یدزن، له خواره‌وه قوتابخانه‌یان پێ دروست بکردایه، بێ خه‌م لێی دائه‌نیشتن.
https://www.facebook.com/Nasir.Hafed?fref=ts
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست