پیاوکوژ و تاوانبارێکی پاراستن ئیستا له ئه‌وروپایە
Wednesday, 16/09/2015, 14:08
عبدالرحمن رەسول، ناسراو بە عبدالرحمن بيشەشورى، به‌رپرسی یه‌كه‌می تیرۆركردنه‌كانی ده‌زگای پاراستنی پارتییه لە ناوچەی مه‌سیفه‌وه بۆ حاجی هۆمه‌ران، تا ئەمڕۆش هەر کەسێک لەو ناوچانەدا تیرۆر بکرێت، بە ئاگاداریی و فەرمانی ئەم دەکرێت، واتە لە دوای مەسروربارزانییەوە، ئەم ئاگادارە، هیچ كه‌سێك ناتوانێ بەبێ ئاگاداری و بڕیاری ئەم کەس تیرۆر بكرێ، ئەم تاوانبارە لە شەرى ناوخۆدا چەندين كەسى كوشتووە. بەرپرسى دەزگاى پاراستن بوو لە سۆران، جگه له‌وه‌ی پاراستنه لەهەمان کاتدا و به‌ئاگاداریی پاراستن كار بۆ هه‌ردوو ده‌زگای سیخوری ئیتلاعات و میتی توركیش ده‌كات، له تیرۆركردنی چەندین كه‌سایه‌تی كوردی رۆژهەڵات، بەتایبەتی كادیرانی دیموكرات، یان خه‌ڵكی سڤیل دەستی خۆی سوورکردووە، به‌راده‌یه‌ك وه‌ك جاشه ناپاكه‌كانی سەردەمی به‌عس ، خه‌لكی سڤیل وهه‌ژاری شه‌هید كردووه، چەندین تەرمی كادیرانی دیموكراتی فرۆشتتوته‌وه بە ئیتلاعات، عبدالرحمن بيشەشورى کابرایەکی خوێن ساردنی بێویژدانە، كوڕه هه‌ژارێكی شه‌هید كرد كه كاری گاوانی ده‌كرد و خه‌لكی گوندی كه‌ورینی كوردستانی روژهەڵات بوو، له رێگای شێرزاد ئه‌حمه‌د قادر چەندین كادیری دیموكراتی بۆ ئیران تیرۆركردووە، له‌دوایشدا به‌خۆی هەر ئه‌و شێرزاده‌ی تیرۆركرد، تا نهینیه‌كانیان ئاشكرا نه‌كاتن.
تکایە ئاگاداربن و باش بیناسن:
عبدالرحمن رەسول، ناسراو بە عبدالرحمن بيشەشورى، چەند روژێك ده‌بێت چۆتە ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، ئه‌وه‌ی من بیزانم ٥٠ روژ له ئەوروپا ده‌مێێته‌وه، یه‌كه‌م ویستگه‌ی لە فینله‌ندایە، دواتر ئه‌لمانیا، ئەوسا سه‌ردانی چەند وولاتێیكی ئەوروپی دیکە ده‌كاتن.
کاتێک لێرە کە زانیم سەفەر دەکات، بە باشم زانی کوردانی تاراوگە و ئەوروپای لێ ئاگادار بکەمەوە، چونکە وەک لە سەرەوە هەندێک لە تاوانەکانیم باسکرد، هەروەها تاوانبارە بەكوشتنى خەڵكى ديل، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و (PKK)، كە لە کاتی شەڕه‌كانی رابردوو و ناوخۆدا، پارتی له‌گه‌ڵ ئەو حیزبانەی كرد، ئه‌وه‌ی بەديلى كەوتونەتە دەست ئەم تاوانبارە، یەکسەر کوشتوونی، لەلایەن دەزگای پاراستنەوە مافی دراوه‌تێ بە بێ دادگایی و لێکۆڵینەوە بیانکوژێت، به ئاره‌زوی خۆی ئەو تاوانانەى ئەنجام داوە، جگە لەوە هەزارن كەسى ئەشكەنجە داوە. ناردونى بؤ بەنديخانەى ئاكرێ كە هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێ بەنديخانەى ئاكرێ لە هاوشانی هەيئەى خاسەی سەردەمی بەعسە.
هه‌ندێك له‌و كار‌و تاوانانه‌ی سەرەوە لەگەڵ چەندین تاوانی دیکە، کە من ده‌یزانم بۆتان ده‌نووسمەوە:
1. ئه‌و پیاوه ده‌ست درێژی سیكسی كردۆته سه‌ر هه‌موو ئه‌وژنانه‌ی له‌كاتی لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له ده‌زگای پارستن كردوویه‌تی. ئه‌و راسته‌وخۆ سه‌ر به ئاژانسی پاراستنه.
2. له‌و شوێنانه‌ی له ژێر دەسەڵاتی ئه‌و دابووه، هه‌موو كاره‌كان به فه‌رمانی ئه‌م پیاوه ئه‌نجامدراون.
3. كۆمه‌لێك خه‌ڵكی بۆ ئێران كوشتووه كه سه‌ر به‌حیزبه‌كانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون. پیاوێكی كوشت كه گاوانی گوندی كه‌ورین بوو خه‌لكی كوردستانی رۆژهەڵات بوو.
4. كوڕێكی تری كوشت كه ناوی شێرزاد ئەحمد قادر بوو، کە سه‌ر به‌هه‌مان ده‌زگای پاراستن بوو. به فه‌رمانی عبدالرحمن بيشەشورى، خه‌ڵكێكی زۆری لە حیزبی دیموكراتی كوردستانی رۆژهەڵات تیرۆركرد.
5. كوڕێكی تر به‌ناوی فه‌یسه‌ل مینه ده‌رویش له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه بێ سه‌روشوێن كرا، تاكو ئیستاش كه‌سوکارەکەی گۆره‌كه‌ی پێ نازانن.
6. پیاوێكی تر به‌ناوی ئازاد قادر شیعه‌ی بێ سه‌روشوێن كرد، كه‌س گۆره‌كه‌ی پێنازانیت.
7. پیاوێكی تری تیرۆركرد ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دارەی بڕیبوو، كه مه‌لامسته‌فا له ژێریدا دانیشتبوو، لاشەکەی خسته ناو رووبارەوە و بۆ ماوه‌یه‌ک بزربوو.
8. مامۆستا عوسمان ناوێک، له‌سه‌ر بابه‌تێک، كه له‌فه‌یس بووك بڵاویكردبووه، له خه‌ره‌ندی ره‌واندوز تیرۆر کرا، ئەویش به فه‌رمانی ئه‌و پیاوه بوو.
9. كه‌سێكی تر به‌فه‌رمانی ئه‌م تاوانبارە له دۆلی خانه‌قا به برینداری هێنرایه ده‌رێ و گولله‌باران كرا، بەڵام ناوه‌كه‌ی نازانم
.
10. گوللەبارکردنی مام شوانه سعید گه‌ره‌وه‌یی له‌سالی 1996كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر به‌دیلێتی گیران هه‌موویانی گولله باران کرد و دوایی لاشەکانیان هه‌تكردن.
11. له‌ساڵی 1996 له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌م پیاوکوژەی پاراستن ده‌سترێژی کرایە سەر مه‌لا حه‌سەن قادر، كه ناسراوه به مه‌لا حەسه‌نی مژدێنی زۆر به‌سه‌خی برینداركرا.
12. گوله بارانكردنی شه‌هیدانی یه‌كیتی خۆشه‌وی ، محمد قودسی ، عبدلقادر ماوانی كه‌ئه‌م ٣ پێشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كیتی به‌دیلی كه‌وتنه به‌رده‌ستی پارتی و ئه‌و تاوانباره گوله‌بارانی كردن
لە کۆتاییدا ئەم تاوانبارە نازانم بۆچی نێردراوە بۆ ئەوروپا، بۆیە ئاگاداریی هەموو لایەک دەکەمەوە، کە لە هەر شوێنێک ئەم کابرایەتان بینی و ڕێگا و شوێنیتان زانی پۆلیسی لێ ئاگاداربکەنەوە، خۆشتانی لێ بپاریزن، رەنگە کارێکی تیرۆریستانەی پێ سپێردرابێت، هەرچەند من دڵنیام کە له ئه‌وروپا ناتوانێ کاری وا ئەنجام بدات، چونكه دوژمنی گه‌لێك زۆره، هەروەها ئه‌گه‌ریی ئەوەش هه‌یه، کە خزم و کەسوکاری قوربانییەکان له ئەوروپا، وەک لێرە باسی دەکەن رەنگە شتێکی لێبکەن، بەڵام به‌هیوام شكایه‌تی لێ بكرێ و كوردانی ئەوروپا بیده‌نه دادگا، چونکە زانیاری زۆری لە لایە سەبارەت بە ماڵی مه‌لا مسته‌فا و ده‌زگای پاراستن.
كادیرێیكی پارتی له رەواندوز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست