کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسلامە ڕیش پانەکان وەک مەسعود بارزانی دزی لە لێقەوماوان دەکەن

Tuesday, 15/09/2015, 19:32


١٢ی سێپتامبەری ٢٠١٥، ناسیاوێک تەلەفۆنی کردم و ووتی: کاک زاهیرکە کوردێکی دانیشتووی شاری مالمۆی باشوری سویدە، تەنیایە لە هاوکاری ئەو ئاوارە تازانەی، کە دەگەنە ووڵاتی سوید لە شاری مالمۆ، کاک حاجی، حاجی ئەتروشی ووتوویەتی، کە دەچێت بۆ نوێژی جومعە و تا دوای نوێژی هەینی ناتوانێت دەگەڕێتەوە، بەڵکوو بچیت یارمەتیان بدەیت. هەرچەند خۆم لەلایەن چەپەکانی سویدەوە کاری دیکەم بۆ دیاری کرا، ئەنجامی بدەم بۆ ئاوارە تازەکانی کە بەڕێوەن بۆ ووڵاتی سوید، لەگەڵ ئەوەشدا چوومە سەنتەری شەمەنەفەری شار، بەڵام ووردە ووردە کوردانی دیکە هاتن بۆ یارمەتیدان.
لە سوید پێویستە کە هەر کارێک بکەیت، دەبێت ناسنامەی کارەکەت پێبێت، ناسنامەکە بریتیە لە چاکەتێکی تەنکی دیاری کراو، کە سیمبولی خاچی سووری لە سەر نووسراوە. دوو کەس لە هاوکارەکانمان چوون تا ئەو چاکەتەی کە سیمبولی خاچی سوری پێوە بهێنن و لەبەری بکەین، بەڵام دیتمان، بەدەستی بەتاڵەوە گەرانەوە، کاتیکیش پرسیمان ئەی کوا چاکەتەکان، ووتیان پۆلیس ووتوویەتی: ئەو ڕیشدارە پارەیان لە خەڵکی وەرگرتووە بۆ خۆیان، ئیتر ئێوە نابێت وەکوو نوێنەری خاچی سوور کار بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن لە کاک حاجی ئەتروشی کە کەسایەتیەکی شارەکەمانە، هەروەها کەسێکی دەست دەم پاك نوێژکەریشە، هەروەها کاک بیهرۆز پرسیار بکەن، کە خودی پۆلیس چی گووتووە.
ئاخر مەسعود بارزانیش، لە ڕۆژگارێکی وەکو ئەمڕۆدا، کاتی کۆچە ڕەوە گەورەکە، کاتێک بە ملێۆنەها خەڵکی سڤیل ناچارکرا، کە لە ترسی کۆمەڵکوژی پەنا بۆ سەر چیاکان بەرێت، ئەکاتە سەرچیاکان و سەرپای نیشتیمانیش بەفر دایپۆشیوە، سەدان هەزران بەرگەی سەرماو سۆڵە و برسێتیان نەگرت و گیانیان لەدەستدا، لەوکاتە هونەرمەندە چەپەکان، هەستان بە گێڕانی ئاهەنگێکی گەورە، بە بەشدار هونەری ناوداری چەپ ستیوارد ڕۆد، مەدۆنا....هتد، توانیان کە ١٢٠ملێۆن دۆلار کۆبکەنەوە، بەو هیواییەی کە بتوانیت یارمەتیدەرێک بێت، ئەو خەڵکە کە لە برسێتی و سەرما و سۆلە ڕزگار بکات. پارە کۆکراوەکە درایە دەستی ئەندام پەرلەمانی بەریتانی سەر بە حیزبی لابور"جێفری ئارچەر" کە ناوبراو نووسەر و ڕۆماننووسیشە و ١٢٠ ملێۆن دانە (نسخە)ی لە یەک ڕۆمانی فرۆشتووە، ئەو نامەردە، لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕێک دەکەون و سەرجەم پارەکە لە نێوان جێفری ئارچەر و مەسعود بارزانیدا گووم دەبێت. بەڵام ووڵاتی بەریتانیا تا ئەندازەیەکی یاسا کار دەکات و لیپرسینەوە و لێپێچینەوە هەیە، بۆیە کە لە ئارچەر دەپرسن کوا پسوولەی گەیاندنی پارە کۆکراوەکەی کۆنسەرتەکە، وەڵامی نەبوو، دادگای بەریتانی لە ئارچەریان پرسی کە ئایا بە چ شێوەیەک پارەکەی ناردووە، بۆمان بسەلمێنە، بە فڕۆکە، بە لۆری، بە ژمارەی کۆنتۆ"ژمارە حسابی"، کامیان؟
جێفری ئارچەری ئەندام پەرلەمان و نووسەر، کە ١٢٠ ملێۆن دانە کتێبی تەنها یەک ڕۆمانی فرٶشتووە، وەلامی نەبوو، ناچار دادگای بەریتانی ١٠ ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕیەوە. کەچی راگەیاندنە سەرسەریەکانی بنەماڵەی بارزانی دوای ئەوەش، لەم تێڤیەوە بۆ ئەو تێڤی، لەم ڕادێۆەوە بۆ ئەو ڕۆژنامەوە و بلاوکراوەی دیکە، هاواریان دەکرد، کە دۆستی هەرە نزیکی گەلەکەمان جێفری ئارچەر سەردانی کوردستان دەکات!
جێفری ئارچەر لەگەڵ مەسعود بارزانیدا، لەکاتی دابەشکردنی دزییەکەیان کە بۆ ئاوارەکانی کۆڕەوە مەزنەی ٢٠١١دا کۆکرایەوە.
ئیتر خۆت دادوەربەو و بزانە چ گەجەر و گووجەرێک سەرۆکی کوردە، بزانە چ بێ ویژدانێک و بێئەخلاقێک سەرۆکە، کە دزی لە خەڵک دەکات، کە لەسەر چیا بەستەڵەکانەوە، بە هیوای لەتە نانێکەوە، ئیتر، بزانە ج بێویژدانێک و بێئەخلاقێک سەرۆکە، کە دزی لەو خەڵکە بی نەوایە دەکات. 
هەتیوەکەی مەسعود بارزانی لەکازینیۆیەکدا، لەیەک شەودا ٣ ملێۆن دۆلار دەدۆڕێنێت
فلیمی ڤیدۆیی هەتیوەکەی پاشای سعودیە، بە شلیف دۆلار بارانی لەشفرۆشێک دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە