خاڵێکی هاوبه‌شی نه‌وشیروان و داعش
Tuesday, 15/09/2015, 17:36
ئاشکرایه له پێش دروستبونی گۆڕان له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌وشیروان و چه‌ند که‌سێکی دیکه خه‌ڵک بێهیوا ببو له ده‌سه‌ڵاتی مافیاگه‌ری یه‌کێتی و پارتی و نه‌ده‌چون بۆ هه‌ڵبژاردن
له‌دوای دروستبونی گۆڕان و به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێکی بریقه‌داری هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر به‌رگێکی دیکه کرا به‌به‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له باشوردا و کورته‌ک و شه‌رواڵێکی دیموکراسیان کرد به به‌ر سیاسه‌ته چڵکنه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیدا
پاش ئه‌وه‌ش کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی له‌ژێر چه‌تری گۆڕان و دوایش دوو حیزبی اسلامی دوای که‌وتن و خۆیان ناونا ئۆپۆزسیۆن ئه‌مه گرێنتی به ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیدا که ڕاپه‌ڕینیان دورخسته‌وه و به درۆ و بریق‌وباق خه‌ڵکیان دامرکانده‌وه
خاڵی هاوبه‌شی داعش و نه‌وشیروان مسته‌فا ئا لێره‌دایه چونکه دوو هۆکار بونه هۆی مانه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی و به‌رده‌وامیدان به کاره مافیاگه‌ریه‌که‌یان دا له دزی نه‌وت و کوشتنی خه‌ڵکی ناڕازی به‌تایبه‌ت نوسه‌ر و ڕۆشنبیره‌کان
دوو خاڵی گرنگ هه‌یه که گرێنتی مانه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه دا واتا فاکته‌ر بون
1-داعش
2- نه‌وشیروان مسته‌فا
یه‌که‌میان: دروستکراوی تورک و پارتی و ئه‌مریکان هه‌موو لایه‌ک وه‌ک یه‌ک سودی لێ وه‌رده‌گرن و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه وه‌ک لیبیا و تونس و .... له ده‌ست ده‌رده‌چوو
دووه‌میان: هه‌مو ناڕازیه‌کانی ساردکرده‌وه و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی دژی دوو بنه‌ماڵه‌که کپ کرده‌وه
ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌و دوانه وه‌ک یه‌ک خزمه‌تیان گه‌یاندووه به درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی و مافیای کوردی له باشور
که‌واته دوو فاکته‌ر و یه‌ک خاڵی هاوبه‌ش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست