تەسبیحەکەی جەلال تاڵەبانی!
Tuesday, 15/09/2015, 17:28
بەرایی:
یەک: چووکترین وڵات کە شوێنی ژیانی/ پاپە / وناوەندی تەواوی کڵێساکان وکاتولیکەکانی جیهانە ناوی / واتیکانە /. پانتایی ورووبەری ئەو وڵاتە ٤٤هێکتارە! دانیشتووانی ئەووڵاتە ٨٠٠( هەشت سەت) کەسە!وڵاتی واتیکان خاوەنی سیستمێکی دادوەرییە بە ناوی،، دادگای تریبیول واتیکان،، کە کارەکەی چاوەدێری کردنە لە سەرکەسانی ئایینی کە دژی ئایین ویاسا هەڵسوکەوت بکەن. لەهمان کات داواتیکان لەرۆژی تەنگانەودژواری شەڕی مەزنی دژبەخۆیان بۆتە گەورەترین ناوەندی بڕیاردانی / سیاسی وئایینی ومیللی/ بۆ پاراستنی ئیدئۆلۆژیای ئایینی پیرۆزی مەسیحیەت لەهەمووجیهاندا. بەراوردکردنی وڵاتێکی وەک، واتیکان، لەگەڵ باشووری وڵات بەڕاست نابینم. هەروڵاتێک تایبەیمەندی خۆی هەیە. پرسی گرینگ ئەوەیە کورد تاکەی دەبێ چاوی لەڕەحمەتی ئەو دەسەڵاتە بێ کە بیپارێزێ وژیانێکی سەردەمیانەی بۆ فەراهەم بکا؟ جگە لەوەش ئێستێ باشووری وڵات بۆتە ناوەندی بڕیاری تاقمێک بۆ دانانەوەی بارزانی بە سەرۆکی ئەوبەشە لەوڵات!! دەڵێی کورد هیچ کێشەیەکی نەماوە ئیللائە کێشەی سەرۆکایەتی وتەسبیحی دەستی تاڵەبانی!
دوو: مەزنترین وڵاتی ( لەبواری رێژەی نفوس)خاوەن نفوس کە رادەی مرۆڤەکانی دەگاتە ٣٥تا٤٥میلیون کەس، ناوی / کوردستانە / کە بڕیاردەری هیچ دەستکەوتێکی سیاسی وئابووری وئایینی وکۆمەڵایەتی خۆی نییە! ئەوخاکە لەسەردەمی دونیای پێشکەوتووداتووشی گەورەترین کارەساتی مرۆڤی بۆتەوە.دووهۆ بوونەتە مایەی نەهامەتی کوردستان، هۆی یەکەم وڵاتانێکن کە خۆیان بە نوێنەری ئازادی ودێمۆکڕاسی ومافی مرۆڤ دەزانن لە هەمووسەردەمەناسکەکانی دیرۆکی داتڕاژیدیایان بۆ خوڵقاندوین وبە جێیان هێشتووین!زلهێزەکان وڵاتمان دەکەنە بێژینگ، ژیانمان دەکەنە کەکرە، پاشآن پێمان دەڵێن: وەرن ببنە پەنابەرلەوڵاتانی ئێمەدا هەتا ناسنامەومێژووتان بسڕێنەوە!لەوەش بترازێ لەرێگای زەبرووزەنگی دیکتاتۆڕی خۆماڵی سەرکووتمان دەکەن!
هۆی دووهەم، سەرکردایەتی عەشیرەگەری وبنەماڵەیی ودەسەڵاتخوازی لاپرەسەنی کورد کارێکی وایان بەسەر نەتەوەی کورد هێناوە کە کەمتر لەوکارەساتانە نەبون کە دوژمن بەسەری هێناوین!لەدرێژایی سەت ساڵی رابوردووی کورد ١٠٠ لاپەڕەی باوەڕ پێکراوی بۆ ئاڕشیوی مێژوومان لە ئاست ئەوهەمووە خوێنەی کە لە کوردڕژاوە بەدەستەوەنییە!ئەوەی نووسراویشە بیانی تۆماری کردوە. خەڵکان خەریکی پێشکەوتنن، ئەدی کورد لە چی دەڕوانێ وخەریکی چییە؟ تاکەی دەبێ چاولەجامانەی سووری بنەماڵەی بارزانی بکەین؟ یان چاومان لە تەسبیحی دەستی جەلال تاڵەبانی بێ؟
" تەسبیح"!
وشەی تەسبیح لەدەستەواژەی/ سوبحانەڵڵا / وەرگیراوە من نازانم کۆنە مائۆییستێکی وەک تاڵەبانی رۆژانە چەندجار وشەی سوبحانەڵڵا بەکار دێنێ کاتێک کە دەنکەتەسبیحەکان دەگێرێ!. ئەو وشە بە ناوبانگە گۆڕاوەوبۆتە/ سوبحە/، کە مەبەستی ئەو دەنکانەیە کە ئاوێزەی بەن کراون وڕێژەی دەنکەکانی پێ ئەژمار دەکرێ. هەروەها تەسبیح لەسەردەمی مەسیحییەتدا دروست بووە نەک سەردەمی پەیدابونی ئایینی ئیسلام.خاچپەرەستەکان وقەشەکانیان تەسبیحی درێژیان لەملدا هەڵاوەسیوە ونێشانەی / سەلیبیشی/ پێوە بووە. هێدی هێدی ئایینی مەسیحیەت تەسبیحی وەلا ناوخەڵکی خۆی فێرکرد وەدوای زانست وپێشکەوتن بکەوێ.موسڵمانەکانیش قۆزتوویانەتەوە بۆ خۆیان.( من قەت کەسێکی ئورووپیم نەدیوە تەسبیحی بە دەستەوە بێ قەشەکانیش بەملیانەوە هەڵیداوەسن)بۆیە مرۆڤی ئایینداروبێ ئایینی کوردیش لە کاتی بێکاریداتەسبیح لە دەستیدا دەگێڕێ! یانژی دوکانداری کورد بۆ بژیوی رۆژانەی خۆی دەستدەکا بە تەسبیح فرۆشتن. بەڵام مەبەستی من لەو وتارەداچییە؟
لەسەرشاشەی/ رووداو تی،ڤی،دا، بینیم دووکەس بەناوەکانی تەلعەت وکامڕان،١٥٠٠ تەسبیحایان هەیە،( ٤/٩/٢٠١٥) ئەوان دەڵێن ئەو تەسبیحانەمان نەدزیوە! بەڵام بێ ئیزنی خاوەنەکەی هەڵمانگرتووە!هەروەها دزینی تەسبیح بە کارێکی حاڵاڵ دەزانن! جا ئەوان مەبەستیان لەوکارە چییە من نازانم.ئەودووکەسە قەرارە ئەگەر بۆیان هەڵکەوێ وبتوانن بچنە لای مام جەلال وبیبینن،هەروەها کارێکی وادەکەن کە / تەسبیحی/ دەستی ئەویش بدزن!من هیوادارم لەوکارەیان سەرکەون. بەڵام پێیان دەڵێم، ئەگەر توانیتان مام جەلال ببینن بە بێ ئەو ١٥٠٠ تەسبیحەی کە هەیانە بچن، دەنا بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە!ئەوەیە ئەزموونی ٢٤ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی کورد لە باشووری وڵات؟ تەسبیح کۆکردنەوە بۆکاتی بێکاری!رۆژانە کوڕە هەژاری کورد لەترسی ئەوەی پێی،نەڵێن ترسنۆکە ،وەک پێشمەرگە لەبەرەکانی شەڕداگیانی شیرینی خۆی فیدا دەکا کەچی قسەو باسی مێدیای کوردلە باشوور تەسبیحی دەستی کوردکوژێکی وەک جەلالە. خەڵكانی دوورناس لەوڵاتانی پێشکەوتووخەریکی پەرپێدانی زانستی رۆژن دەسەڵاتیش خەریکە خەڵک فێردەکەن کە تەسبیح کۆکەنەوە!
من بەشێک لە رێبازی پێشمەرگایەتی ئاوا دەنرخێنم: پێشمەرگە دەبێ بۆ سەروەری وسەربەخۆیی وڵاتی کوردونەتەوەی کورد گیانی خۆی فیدابکا، پێشمەرگەیەک کە بۆ سەرکردەو بازەرگانانی خوێن وخاک ببێتە پێشمەرگە، بە پێشمەرگەی پێناسە ناکەم.ئەگەرئەو٢٤ساڵەی تەمەنی دەسەڵاتی دەست بە دەستی کورد لە باشوور بۆ هیندێک پڕۆژەی مەزن بەکەم بزانین نابێ خۆمان لەو راستیە بدزینەوە کە بۆ پڕۆژەی بچووکیش هیچ بەرنامەیەیکیان پێ نییە وبۆ داهاتووی ئەو بەشە لە خاکی وكات هیچ سیاسەتێکی کوردخوازانەشیان لەبەردەستدانییە. شەڕلەگەڵ داعش تەواودەبێ، شەڕی خۆدڕێنی کوردلەگەڵ کورد هەتا ئەو دەسەڵاتەهەبێ قەت تەواونابێ. بەڵی دانیشتوانی واتیکان /٨٠٠ / کەسە! دانیشتوانی کوردستانیش ٣٥تا٤٥ میلیون کەسە!لەوسەردەمەشدا تاکی کورد بیرلە تەسبیحی دەستی کوردکوژێکی وەک تاڵەبانی دەکاتەوە!؟ لەکۆتایی ئەو بابەتەدا دوودێرلە پەیوەندی دەگەڵ/ تەسبیح / کە هی دووشاعیری فارسە من کردوومەتە کوردی بۆخوێنەری بەحورمەت دەنووسمەوە.
" قاییم مەقامی سانی" دەڵێ: خواناس چ بەڵایەکی تۆکە دەنکی تەسبیح،،،،،،لەدەست تۆ کون بە کون هەڵدێ!
" حافزی شیرازی" دەڵێ: بەنی تەسبیح ئەگەر پسا لە دەستم بمبوورە ،،،،،،دەستم بەداوێنی ساقیەکی زیوین بەلک بوو!
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
١٥/٩/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست