وەرزی خوێندن
Tuesday, 15/09/2015, 17:07
وەرزی خوێندنە، تەواو بـوو پشـوو
لە نێو خوێندنگا وەستاوین هەمـوو
رووخسارمان گەشە و شاد و دڵـخۆشین
پۆشاكمان نوێیە و هەموو یەكـپۆشین
پێنــووس و دەفتەر، كتێب و جـانتـا
گشتیمان پێـیە ئـامادەیــن ئێسـتا
ئێمەی قـوتـابـی دەروون ئـاسوودەین
لەگەڵ هاوڕێیان لێو پـڕ لە خەندەین
بەیەك دەنگ دەڵێین : سـڵاو ئازیزان
مـامـۆستـایـانی بیـر تیژو لێزان
ئەمساڵیش لەنێو ئەم ماڵە جـوانە
وانە دەخـوێنین لەم قـوتـابخـانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست