یه‌كێك نیشتمان و شاره‌كه‌ی خۆشبوێ بۆ ئازاره‌كانی ده‌هه‌ژێ نه‌وه‌ك تاوانی به‌رامبه‌ر بكات
Tuesday, 15/09/2015, 11:16
خۆشەویستی بۆ نیشتمان و شار‌و گوندەکەت ، گەر بە گەورەتر لە شار‌و نەتەوەکانی تر ره‌فتاری پێ نه‌كه‌ی ، خۆشه‌وسیتیه‌كی رەوایە جونكه دیارده‌یه‌كی سروشتیه تۆ كه‌لێی گه‌وره‌بوی وبیره‌وه‌ریت تیایه‌تی .یان داکۆکی لەقوربانی و ئازارەکانی ئەرکیکی ئەخلاقیە . بەلام لەئیستادا له‌کوردستانی باشور پێچەوانە بۆتەوە ، خۆشەویستی بۆزێدی له‌دایكبونت ( نیشتمان و شار ) له جوارچیوەی هەلبەست و دروشم‌دان دەسورێتەوە بەنمونە هەوليریەک كاتێك وێنەیه‌كی كۆن یان بیرەوەریەکی بۆباس دەکەی دەبینی دەست دەکات بەگریان و رورویه‌ك یان به پەخشان په‌یجه‌كه‌ی پرده‌كاته‌وه ؟ بەلام کاتێک هەر ئەو نیشتمان و شاره‌ی لێی له‌دایكبوی تالان دەکرێ و کەرامەتی نەتەوەیی پیشێل دەکرێ هاولاتیه‌كانی روبه‌روی تیر‌و ر ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بێته‌وه تۆ دەنگ هەلنابری ناتهه‌ژێنێ ، كه‌واته خۆشه‌ویستی تو بۆی درویه‌كی گه‌وره‌یه . جونكه ئه‌م خۆشه‌ویستیه راسته‌قینه وه‌ك خۆشه‌ویستی باوك و دایكیكه بۆ مناله‌كه‌ی كاتێك ده‌بینی نه‌خۆش ده‌كه‌وێ ئازار ده‌درێ هه‌موو رێگایه‌ك بۆ رزگاركردنی ده‌گرێته به‌ر
له‌كۆتایی ٢٠٠٨ كاتك ده‌ستمان به‌كه‌مپینێك كرد بۆ وه‌ستانی ماسته‌ر پلانه‌كه‌ی هه‌ولێر كه‌جه‌ندین گه‌ره‌كی كه‌لتوری پیره هه‌ولێر هه‌ول هه‌بوه بۆ ئه‌به‌د ته‌خت بكرێ ، ئه‌وده‌نگه هه‌ولێریانه‌ی بوێرانه له‌سه‌ره‌تاوه تاكۆتایی هاتنه پشتیه‌وه و تاكۆتایی شه‌ریان بۆسه‌ركه‌وتنی كرد كه‌ریم سه‌ركه‌ش شاخه‌وان شورش ، كاوه‌نادر له‌رۆژنامه‌ی میدیا بوو له‌گه‌ل جه‌ند ده‌نگێیكی تر له‌پرۆتستوی بابه‌ت نوسیندا ئه‌مه جگه له‌به‌شداری ده‌یان كه‌سایه‌تی و میدیای تر كه‌پالپشتی مه‌عنه‌وی له‌گۆرنانی ئه‌و ماسته‌ر پیلانه بون به‌تایبه‌تی شوێنه‌وارناس عبدوره‌قیب یوسف و له‌دوای تێپه‌رینی ماوه‌یه‌ك دوای كه‌مپینه‌كه‌ش هونه‌رمه‌ند خالید ره‌سید هاته پشتیه‌وه تاكۆتایه‌كه‌ی . به‌لێ له‌به‌رجاوی سه‌دان روشنبیر و كه‌سایه‌تی و بنه‌ماله‌ی هه‌ولێریه‌كان كه‌له‌میدیاكان هاوارم بۆ ده‌ناردن فریای شاره‌كه‌تان بكه‌ن ، گوێكانیان كه‌ركرد بوو ... به‌لێ ، خه‌ریكبوو میژوی جوان و كه‌لتوری هه‌ولێریه‌كان ته‌خت بكرێ كه‌مترین ده‌نگی پیره شارێك به‌رز بۆوه به‌رامبه‌ر وێرانكردنی ؟ .... له‌كاتی زیندانی كردنی كه مالی سه‌ید قادردا له‌كۆریای باشوردا ٦ خوێدكار ئیدانه‌یان كرد به‌لام له‌م هه‌ولێره پر له‌خۆ به‌فسفس پاله‌واندا ٣ كه‌س ئیمزا و ئیدانه‌ی نه‌كرد .... ئه‌و دوونمونه یه‌م بۆ كاره‌سات و بیده‌سه‌لاتی و له‌رزۆكی سیاسی و خۆ به‌كه‌له ڕۆشبیره‌كانی هه‌ولێره كه‌شاره‌كه‌یان سه‌د ئه‌وه‌نده وێران بكرێ هه‌ولی سارێژكردنی ئازاری شاره‌كه‌یان ناده‌ن ، شوكور ئیستا نه‌وه‌یه‌كی گه‌نج و ده‌نگی جوان له‌هه‌ولێر په‌یدابوه ئه‌و شه‌رمه‌زاریه‌ی بۆ خه‌لكی هه‌ولێر كه‌م كردۆته‌وه قسه ده‌كات ، هه‌لویست ده‌نوێنێ ، جالاكی ده‌كات
زۆر كه‌سی نه‌خوێده‌وار واتێده‌گا جاده‌ی به‌رین و باله خانه‌ی به‌رز ، نیشانه‌ی ئاوه‌دانیه ، له‌كاتێكدا گه‌رئه‌و كاره له‌ته‌ك تایبه‌تمه‌ندی شوێنه‌كه نه‌بێت ده‌بێته وێرانكاری ...به‌نمونه‌ی له هه‌ولێردا ، بێ ئه‌وه‌ی هیج ره‌جاوی سیمای مێژویی و كه‌لتوری ئه‌و شاره بكرێ ، به‌رپرسانی پارتی سیما و كه‌لتور و شارستانیه‌تی هه‌ولێریه‌كانیان به‌ره‌و شارێیكی پڕ له‌بالاخانه ی وه‌ك دوبه‌ی بردوه له‌كاتێكدا دوبه‌ی جوله‌وانی بووه ئاساییه به ئاره‌زوی خۆیان دروستی بكه‌ن ... ته‌نانه‌ت هه‌رجی بیره‌وه‌ری هه‌ولێریه‌كان له‌شوێنه مێژویی و كه‌لتوریه‌كان هه‌یه له‌ناویان برد یان نوژه‌ن ناكه‌نه‌وه ...
١٥ ساله له‌ستوكهۆلم ده‌ژیم ، زۆر گۆرانكاری و پێشكه‌وتنی ئه‌و شاره‌م بینیه به‌لام هه‌رگیز سیما ی ئه‌و ١٥ ساله‌ت له‌به‌رجاو وون نابێ ، به‌لام وه‌ره تو ٥ سال مه‌جوه‌وه هه‌ولێر ناتوانێ شوێنه‌كان بناسیه‌وه . گه‌ره‌كه كه‌لتوریه‌كان نۆژه‌ن ناكه‌نه‌وه بۆیه وا به‌ره‌و له‌ناوجون ده‌روات
نه‌ك هه‌ر شوێنه‌وار و گه‌ره‌كه كه‌لتوریه‌كان به‌لكو سیمای جوانی و میهره‌بانی و گیانی قوربانیدان و بوێری كه‌سیتی هه‌ولێریه‌كان خه‌ریكه ده‌بێته كه‌سایه‌تی تێكشكاو پول په‌رست و هه‌لپه‌رست و شه‌هوه‌تباز . كه‌سایه‌تیه‌كانی بۆته مه‌لا عه‌لی كه‌له‌ك ، پیربال و و زه‌عیم عه‌لی و نه‌وزاد هادی....
له‌ته‌ك هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ببینه شه‌قام و كولانێیكی هه‌ولێر نید به‌ناوی كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كان كرابێته‌وه ، ته‌نانه‌ت ستافی پارێزگا بواریان نه‌دا په‌یكه‌رێكی ئاشتی ووه‌فا بۆ حاجی له‌قله‌قه تیرۆركراوه‌كه‌ی مزگه‌وتی خانه قا دابنێین.
به‌سه‌دان گه‌نجی هه‌ولێر له‌زیندانه‌كانی ئاكرێ و سه‌ری ره‌ش به‌به‌ربه‌ریترین شێوه ئه‌شكه‌نجه دران ، یان وه‌ك سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆركران .
له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌رجی مولك و مال و زه‌وی باخی هه‌ولێریه‌كان هه‌یه داگیركراوه ته‌نانه‌ت جه‌ندین مولكی حكومه‌ت له قوتابخانه وباخچه‌ی گشتی تاپۆكراوه له‌سه‌ر به‌رپرسانی پارتی بۆیه مروڤ كه‌دێته‌وه هه‌ولێر نه‌ك هه‌رنایناسیه‌وه به‌لكو بێزاریشت ده‌بی له‌وه‌ی جوانیه‌كانی پیره هه‌ولێر وا له‌شه‌قه‌ی بال ده‌دا به‌ده‌ست كۆی به‌رپرسه ناپاكه هه‌مه‌ره‌نگه‌كان ... تۆ وه‌ره خۆت پێ كه‌سایه‌تی هه‌ولێر بێت نه‌وێری بۆكۆی ئه‌وانه قسه‌یه‌ك بكه‌ی ؟ كه‌سیكی وه‌ك كۆسره‌ت ره‌سول ١٠ ساله جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه ، ماوه‌یه‌ك مالپه رێكیان به‌ئوكه‌ی ئه‌و كردبۆوه كه‌گیفارای هه‌ولێریه‌كانه به‌لام ئیستا سه‌رباری ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌و پله‌یه‌به‌رزه‌ی هه‌رێمه به‌رامبه‌ر سه‌دانی تاوان به‌رامبه‌ر خه‌لكی شاره‌كه‌ی بێده‌نگ و له‌رزۆكه ، وه ده‌سه‌لاتی به‌ئاستی كادیرێكی پارتی له‌دام و ده‌زگاكان نیه . كه‌چی به‌پێی ئه‌و پله ئیداریه‌ی هه‌یه‌تی به‌شداره له‌هه‌موو تاوان و ناپاكیه‌كی پارتی له‌كوردستان به‌گشتی وهه‌ولێر به‌تایبه‌تی ، گه‌ر ده‌لێ هیجم له‌ده‌ستناییی و بائه‌و ته‌ها محیدین مه‌عروف بونه قبول نه‌كات و ده‌ست بكێشته‌وه . به‌لام كه‌وه‌ری ده‌گرێ بێگومان له‌روی ئه‌خلاقی و یاسایی بۆ ئه‌مرو ئاینده له‌سه‌ری كه‌وتوه و ده‌كه‌وێ .
یان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی تری یه‌كیتی (عه‌دنان موفتی و ئه‌رسه‌لان بایز و سه‌عدی پیره ..... كه قسه له‌سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌ن و گوێیان له‌حه‌یران و مشكۆیه‌ك ده‌بێت ده‌ست ده‌كه‌ن به‌گریان و ڕۆ ڕۆ ، به‌لام پارتی روژانه هه‌یبه‌تی شاره‌كه‌یان سوكایه‌تی پێ ده‌كات بوێڕیان نیه بجوكترین ئیدانه یكه‌ن له‌كاتێكدا به‌رپرسی حزبێیكی به‌ناو جیاواز و ركابه‌ری پارتین له‌م شاره‌دا ؟هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌وانه ته‌نیا بیرله‌ژیان و كورسیه‌سیاسی و ئیداریه‌كانی خۆیان و مال و منالیان ده‌كه‌نه‌وه گه‌رنا هه‌ریه‌كێكیان له‌سه‌ر خوێن و ئازاری هه‌زاران كوره هه‌ژاری ئه‌وشاره گه‌یشتوته ده‌سه‌لات، به‌لام وه‌ره بجوكترین ره‌خنه‌یان لێبگره ده‌ست ده‌كه‌ن به‌هاتو هاوار گوایه سوكایه‌تیمان پێ كراوه، بۆیه ئێوه‌ش به‌شدارن له‌و تاوانانه‌ی پارتی و ته‌نیا وه‌ك له‌ش له‌هه‌ولێر ده‌ژین.
له‌كۆتاییشدا به‌هه‌ولێریه‌كان به‌گشتی و دیبه‌گه یه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌لێم ئێوه سه‌دان كه‌سایه‌تی سیاسی و دادوه‌ر و نوسه‌ر و شاعیرتان تیا هه‌لكه‌وتوه به‌لام بوێریی و ده‌نگتان له‌كوێییه بۆ وه‌ستانی پرۆسه‌ی چواره‌مین جاره‌ی ته‌عریبكردنی دیبه‌گه؟ باشه سبه‌ی چی وه‌لامی نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌ده‌نه‌وه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و هه‌موو خۆ به كه‌سایه‌تیه، ئه‌و هه‌موو تاوانه به‌رامبه‌ر شاره‌كه‌تان ده‌كرێ ئێوه‌ش كۆیله ئاسا ره‌فتار ده‌كه‌ن و ئیراده‌ی ده‌نگ هه‌لبرینێكتان نەماوه!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست