کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌هه‌ولێر مانگی سوری ئیماراتی داخوازیه‌كی نه وزاد هادی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

Monday, 14/09/2015, 16:47


نه‌وزاد هادی كه‌ئیستا سه‌رپه‌رشتی ته‌عریبكردنی شاری هه‌ولێر ده‌كات ، به‌وه‌ی هه‌زار ماله‌ عه‌ره‌بی  سونه‌ له‌نێو شاروجكه‌ی دیبه‌گه‌  داده‌نێ ، له‌كاتێكداته‌نیا ٤٥٦ ماله‌ كوردله‌و شاورجكه‌ ٣ جار ته‌عریبكراوه‌ ده‌ژی    ،  به‌مه‌ش سیمای ته‌عریب  زال ده‌كاته‌وه‌ به‌سه‌ر ستراتیترین ناوجه‌ی نه‌وتاوی هه‌ولێردا. له‌زانیاریه‌كی نوێیدا  له‌نێو خه‌لكی دیبه‌گه‌دا بلاو بۆته‌وه‌ ، له‌م روژانه‌ به‌رپرسانی مانگی سوری ئیماراتی كه‌ هاتونه‌ته‌  هه‌ولێر و دواتر كه‌مپه‌كه‌یان له‌شاروجكه‌ی دیبه‌گه‌ كرده‌وه‌ . ده‌نگۆی ئه‌وه‌ به‌هێزه‌ بۆ بێده‌نگكردنی خه‌لك و ئه‌و رسوابونه‌ی نه‌وزاد هادی و پارته‌كه‌ی له‌ته‌عریب كردنه‌وه‌ی دیبه‌گه‌  تیای كه‌وتون  ، داوای له‌سه‌رۆكی ماگی سوری ئیماراتی كردوه‌ كه‌  بواربدات له‌و كه‌مپه یه‌ك هه‌زار خانوه‌دا ، باهه‌ندێ ماله‌ كوردی ئاواره‌شی تیا نیشته‌جێ بكرێ ،  به‌لام به‌رپرسه‌كه‌ی مانگی سور ی ئیماراتی گوتویه‌تی ئێمه‌ كه‌به‌خۆمان پاره‌كه‌ بده‌ین بوارناده‌ین هیج كوردك له‌و كه‌مپه‌ بێت ،  به‌لكو  ئه‌و عاره‌بانه‌ ده‌هینین كه‌ئێمه‌ لامان گرنگه‌ ... شایه‌نی باسه‌ نه‌وزاد هادی به‌ناو پارێزگاری هه‌ولێره‌ كه‌جی ببینن جون له‌ مانگی سوری ئیماراتی له‌ناوشاره‌كه‌ی ده‌پارێته‌وه‌ وداواكه‌شی ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌ !! هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان نه‌وزاد هادی و پارتیه‌كان  دلیان به‌و كه‌مپه‌ به‌وه‌ خۆشه‌  جگه‌ له‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئابوری و سیاسی نێوان خۆیان و ئیمارات به‌هیز ده‌بێت هاوكات  له‌جه‌ند شوێن باسیان كردوه‌ كه‌ سبه‌ی ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ هه‌ر هه‌زار خانوه‌كه‌ بۆ ئه‌وان به‌جی ده‌مێنێ و  ده‌بێته‌ مولكیان دوایی ده‌یفروشنه‌وه‌ به‌خه‌لك ...وه‌له‌ئیستادا هه‌ندێ پارتی ئه‌و شاروجكه‌یه‌  شه‌ریانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ١٢ دوكان و ٢ حانوته‌ی كه‌له‌نێو ئه‌و هه‌زار ماله‌ عه‌ره‌به‌ دروست ده‌كرێ به‌ركامیان بكه‌وێ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە