فيوداليزمى ئاينيى کورد و هۆکاری شکستەکان
Sunday, 13/09/2015, 14:46
ئەگەر کە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا ، بۆ نەگبەتی کورد چینی ئەرستۆکراتی موتوربە کراو بە بیری بنەماڵەی ئاینی ، نەبونایەتە دەمڕاست و تێکەڵ بە سیاسەت نە بونایە، ئەگەر کوردەواری ئەو سەردەمە ، سەرانی فیوداڵیان نە کردایە بە ڕێبەر بە ناوی پیرۆزیی موزەیەفی دینەوە، ئەوا لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستیشدا بوار نە دەڕەخسا جارێکی دی فیوداڵیزمی ئاینی ببنە سەر کردەی جوڵانەوەی خۆسەری کوردی و پەتپەتێن بکەن لە نێوان تورک و ئینگلیزدا و کورد بەم دۆخەی ئێستا نە دەگەشت ،کە تەواو بێ شیرازە بووە ،ئێستاش وەچەی ئەو چینە فیو داڵ و ئەرستۆ کراتە ئاینییە، خۆیان لە ناو سەرکردایەتی هەمو حزبەکاندا جێکردۆتەوەو خەریکی خێڵخێڵەکێ و یاری کردنن بە موقەدەراتی گەلێکەوە ،ڕاستە ئەمانە خۆیان بۆیاخ کردووە ،بەڵام هزردانیان پڕ پڕە لە بیری کۆن و بە تاسەی زیندو کردنەوەی دەسڵاتی ئاینی و فیوداڵیزمی جارانەوە سیاسەت دەکەن ، ئەم تەرزی گیاکەڵە یە لە بونیادی هەمو حزبێکی کوردیدا هەیە جگە لە سیستمی (کە جەکە) ، بۆیە ناشێ و ناکرێ چاوەڕوانی بەرهەمی نوێ لە کارخانە کۆنینەکان بکەین ، گەر میکانیزم و شێوازی سیاسەت نە گۆڕی ،هەزار بە ناو شۆڕش جگە لە وێرانەو خەرابە هیچ مەیسەر ناکات بۆ کورد، (کەجەکە)و بیرو ڕامانی ئاپۆ ئەوەی درک کردووەو گۆڕیوێتی ،بۆیە نەیارو دوژمنان دەزانن ئەنجامگیرییەکە چی دەبێت و تۆقیون..
وەکتر ، دوژمنان ، بەو بنیادە کۆنەوە نەک حساب بۆ کورد ناکەن، بەڵکو دڵنیان ئەگەر هەمو سەر زەویش کۆنترۆڵ بکەين هەتا خاوەنی ئەم شێوازەی ڕێکخستنى سیاسی و جڤاتییە بين ، زەرەرمان بۆ پەزەکانی ئەوان نابێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست