کورسی
Sunday, 13/09/2015, 14:44
بیری ئه‌و بیرمه‌نده کوێر بی
که بیری بۆ درووست کردنی کورسی برد
ده‌ستی ئه‌و دارتاشه بشکێ
ده‌ستی به درووست کردنی کورسی کرد
ناوی ئه‌و ناوداره بزڕێ
که ناوی کورسی له کورسی کرد
ڕووی ئه‌و ڕاوێژکاره ڕه‌ش بێ
که ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وای بۆ کورسی برد
لاپه‌ڕه‌ی مێژووی ئه‌و زانایه ڕه‌ش بێ
که فه‌رمانڕه‌وای فێره عیشقی کورسی کرد
یاخوا ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه خێر له خۆی نه‌بینی
له پێناوی کورسی میلله‌تی برسی کر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست