کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوە كێن وچیتان دەوێت؟

Sunday, 13/09/2015, 14:36


هەرلەسەرەتای خەباتی چەكداری لەباشوور خەڵكی واڕاهێنرا كە هەر ئیشێك و هەرهەنگاوێك لەژێر ناوی (پێشمەرگە)دا نرا هەمووان دەبێت پابەند بن پێوەی بەبێ پرسیار لەدەرەنجامەكان،هەربۆیە پێشمەرگە واڕاهێنرا كە دەبێت(خزمەتكراو بێت،ڕێزلێ گیراو بێت، پێگەی پارێزراو بێت)هەتا كار بەوە گەشت بەرپرسەكان لەژێر ناوی پیرۆزی پێشمەرگەدا(دەست درێژی قێزەون)بەرامبەر بەتاكی كورد ئەنجام بدەن،لێرەوە كلتووری(فرۆشتنەوە)ی خەبات بە(میللەت)دەستی پێكرد،بەجۆرێك ئەوەی خەباتی شاخی هەبێت ئێستا خۆی بە(مالكی)ئەم نیشتمانە دەزانێت،بۆیە دواتر ئەو ڕاستیە بۆ تاكی كورد دەركەوت كە ئەوانەی دەیانەوێت بازرگانی بەناوی پیرۆزی پێشمەرگەوە دەكەن لەبەر مانەوەی خۆیانە وەك ئاغاو گەلیش وەك ڕەعیەت،ئەم هەنگاوەش لەمێژووی خەباتی كوردی بە(خۆڵكردنە چاوی میللەت)دێتە ئەژمار،بەكورتی لەشۆڕشی ئەیلولدا،جۆرەها دەست درێژی كرانە سەر هاووڵاتیان لەناوچە جیاجیاكانی باشوور،بەجۆرێك ئەو كەسەی كە(فەرماندەی سەربازی)بوو لەهەمان كاتدا(دادوەرو ڕاپێچكەرو،سزادەری) كەسە تاوانبارەكان بوو، هەربۆیە ئەو ناوانە تائێستاش لەبیری خەڵكیدا ماوون و لەبیر ناچنەوە،چونكە زەوی وزاری خەڵكی لەسەر حەزی كەسی بەرپرس لەوناوچەیەی ژێر ڕكێفی خۆی دابەش كراوە بەسەر كەسانی تردا،ئەم هەنگاوەش تەنگەژەی كۆمەڵایەتی هێنایە ئاراوە لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگەدا،بەشێوەیەك تاكی كورد دەبوایە پاڵپشتی بەحزب ببەستێت و خۆی بكاتە موڵكی لایەنێك ئەوكات دەی توانی بژی،دوای ئەیلول شۆرششی نوێی گەلی باشوور دەستی پێكرد،بەڵام جیاواز لەئەیلول،چونكە لایەنی زیاتر دەركەوتن لەگۆڕەپاندا بەڵام بەهەمان شێوازو ستایلی پێشوو لە بەدەست هێنانی پشتگیری خەڵكیدا،واتە هەرلایەنەو مانەوەی خۆی گرێ دابوو بەناشیرین كردنی بەرامبەرەكەی،بۆیە شەڕی نەخوازراوی(براكوژی،یاخود كورد كوژی)لەنێوان پارتە چەكدارەكانی باشوور سەری هەڵداو چەندین ڕۆڵەی بەئەمەكو نیشتمان پەروەر كرانە سووتەمەنی حەزی(حزبایەتی)لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا،لەوێستگەی دووەمی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بازنەی دژایەتی گەل و ڕازی كردنی ووڵاتانی سەردەست(ئێران،ئێراق) هاتە نێو فەرهەنگی خەباتی چەكداریەوە،بۆیە هەمووان لەپێش بڕكێی بەردەوامدا بوون بۆ بەدەست هێنانی ئافەرینی(هەواڵگری و قەرارگاكان)لەچالاكیەكانیاندا دژ بەگەل و یەكتری،هەر بۆیە زادەی ئەو حەزی خۆبردنە پێشە(شەهیدكردن و كیمیابارانكردنی هەڵەبجەو، ئەنفالی گەرمیانی)لێ كەوتەوە،دوای قۆناخی شاخ هەمان دەموچاوەكان هاتنە ناو ژیانی مەدەنی و ڕابەرایەتی گەلیان بۆ خۆیان قۆرخ كرد بەو پێیەی ئەمان خاوەنی خەباتی شاخن،هەربۆیە شكستەكان لەبەڕێوەبردنی شارەكاندا سەری هەڵدایەوە،هەر لەئاودیوكردنی ئامێرو ئوتۆمبێل،تادەگاتە فرۆشتنی ئاسەواری دێرینی مێژووی گەلەكەمان،لەگەڵ تەواو بوونی ئەم وێستگەیەش حەزەكۆنەكەی شەڕی براكوژی سەری هەڵدایەوە،بەبێ هەست كردن بەبەرپرسیارەتی چونكە ئەمان لەبیریان چوبوو كە ئێستا لەشاخ نین و هاونیشتمانیان لەحاڵەتی هەڵچونی ئازادبوون و سەلماندنی خوددان،هەربۆیە ئەم جارەش داهات و ئەقڵ و جەستەی لاوەكانمان كرانەوە سووتەمەنی حەزەكان،دوای شكست و خۆسەپاندن لەڕێی هەڵبژاردنی(ساختەوە) حكومەت و پەرلەمان پێكهێنرا ئەمیش لەپێناو بەهێزكردنی پێگەی حزب بەكڕینی كەرامەتی تاكی كورد لەڕێی پۆست و ئیمتیازاتەوە، ئێستا دوای  ئەو وێستگانە كوردیان كرد بەخاوەنی نەوت(تەنها وەكو ناو)ئەگینا لەڕاستیدا باری تاكی كوردی كورد ووتەنی(هەرچل مەنە)و ڕۆژبەڕۆژ قەیرانەكان لەبری چارەسەر لەزیادبووندان، باشترین دەرهاویشتەی شكستی ئەو حكومەتە(نەبوونی مووچەو،كۆچی بە كۆمەڵی گەنجانی كوردستانە)بۆیە بەڕاشكاوانە دەڵێین لەپێستی مەڕ وەرنە دەرێو ماسكەكانتان لادەن چونكە ئەو هەموو شكستەی ئێوە، ئەو پرسارەمان لادروست دەكات كە بپرسین(ئێوە كێن وچیتان دەوێت)؟
كامەران/گوڵپی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە