کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەرمی ناوێت .. هەر بەچوار قۆڵى

Sunday, 13/09/2015, 10:54


 مەلا مستەفا بووبوو بەبار بەسەر کۆمارى کوردستانەوە  ، لە کاتێکدا ئەو حکومەتەى کوردستان لە مۆلەقەدا بوو ، پێچەوانەى هەمو نەریتێکى سیاسى و کوردەوارى مەلا مستەفا بەرە و تاران ئەڕوات مانگێک ئەمێنێتەوە ، دوایى ئەوە کە بەرەو سۆڤیەت بەڕێ ئەکەون ، لەهەمو هەنگاوێکدا ڕێگەیان بۆ پاک کردۆتەوە و بەبێ ترس پەڕیوەتەوە، ئەگەر خۆى مەیلى هەبوایە ئەوا بەدوربین لەدورەوە دەیڕوانى هەرچەند خەنجەر بەپشتێنیەوە بووە، چەک و چۆڵیشە بەخۆیا هەڵواسی بوو، بەلام هیچ کات مەلا مستەفا بۆ یەکجاریش بەکارى نەهێناوە،  ئەوەی ئیستا دەیگڕنەوە، هەمووی درۆیە و راستیی تێدانییە، دەیانەوێت مێژوویەکی گەورەی بۆ بنووسنەوە وەکو ئەو وێنەی زلەی کە لە پەرلەماندا دایناوە.  باوکە بێڕۆحە لە سۆڤیەتیش هەرخەریکى دووبەرەکی وئاژاوە و دواتر کوشتن لەسەر ڕیتمى داعش وەکو کوشتنى بارچاوەش محمد مستەفا کەسەری ئەبڕن و سەرەکەى لەسەر سنگى دائەنێنن، لەکاتێکدا ئەم پیاوە لەساڵى ١٩٤٣  ماڵ و مناڵى هێشتبوو دوای مەلا مستەفا کەوتبوو. 
کاتێک مەلا مستەفا   لە سۆڤیەت ئەگەڕێتەوە بێخەم لەبەغدا پاڵى لیئەداتەوە وەکو خۆى ئەڵێت : ( ئاغاکان ئەوەندە هاتو چۆیانکردوو هاتنەلام لەخۆم دەترسام حکومەت شتێکم لەگەڵدا بکات لەبەر ئەوە گەڕامەوە بارزان) ئا ئەم ترسە مێژوییە لە گیانى بو بەخێرو بەرەکەت ڕژا بەسەرکوڕ و کوڕەزا و هەتا ئێستا هەر بەردەوامە ، بوو بەخاوەنى بزوتنەوى چەکدارى لە کوردستان کە بێویژدانانە بەشۆڕش ناوى دەبەن , براىیم ئاغاى مامەند ئاغا ئەڵێت :( ئێمە کە چەکمان هەڵگرتبوو ئەوەندە مەراممان کوردایەتى نەبوو ئەوەندەى بەدواى ڕاوە ڕووت و داپڵۆسین وئەزیەتدانى خەڵکەوە بووین ) ل٣٩٠ بیرەوەریەکانى زرارى سلێمان بەگ . لە ساڵى ١٩٧٥ کە ئاشبەتاڵى بە بزوتنەوەیەکى چەکدارى گەورە کرد ئەمجارەش وەکو خویى پێوەگرتبێ لەتاران پاڵى لێدایەوە ، لە بەختى  ئاشبەتاڵ ئەبێت بە نسکۆ و لە ڕەحمە وشک هەلهاتوەکەى پارتى قیادە موەقەتە  ئەکەوێتە خوارەوە ، بۆ تێکدانى کۆمەڵى کوردەوارى ئەبێتە میلیشیایەکى ئینکشارى بۆ کورد کوشتن ، ئەنجا پێشمەرگە بێت یا بزوتنەوەى چەکدارى کوردستانى ڕۆژهەڵات، خۆفرۆشى و کەواسورى بەر لەشکرى داگیرکەرى ئێرانى و دواتر عێراقى و کەڵە خیانەتى ٣١ى ئاب و دواتر خۆ هەڕاجکردن بۆ تورک و ئەردۆگان و دژایەتى شۆرشى ڕۆژئاوا و لێدانى خەندەق و ئابلوقەى ئابورى و پەلکێشى داعش بۆ سەر کوردستان و چۆڵکردن لایەک لەکوردستان بۆیان .
  میژوویەک زنجیرە بە نجیرە لە خیانەت وناپاکى زیاترهیچى لێهەڵناکڕێت ، بەڵام بۆ پارتى سەرۆکە خورتەکەى ئە چێتە سەرو بە تاجۆلکە سورینەکەیەوە سەرى ڕەشى لێگرتوین بەنەقیزەى پەڕلەمان و چڕنوقی حیزبی چوار قۆلى جوڵەى بۆناکات ئەمە بۆ !؟
  پاش ئەم شەڕ و ناکۆیەى یەکێتى و حیزبەکانی تر لە سەردەمى بزوتنەوەى چەکدارى، مەسعود یان کردەوە بەسەرۆکى بەرەى کوردستانى ، مەسعودێک  جەنگى ئێران و عێراقى خستە کوردستان و دەست و دایرەکەى لە کەرەجى ئێران مێش میوانیان نەبوو تەنها نەوەد کەسیان مابونەوە هێنرانەوە کوردستان خۆیان کرد بە خاوەنى ڕاپەڕین و دواتر حکومەت، ڕاپەڕینێک بەلچ هەڵقورچاندنێک بە شداریان تیانەکرد، لەکۆنگرەى شەقڵاوەى نێوان یەکێتى و پارتى ، بۆ بەیاننامەى کۆتایى ئەبێت کێشەى نێوان قادرى حاجى عەلى و سامى عبدالرحمن ، کە ئایا ناوى مام جەلال یان کاک مەسعود کامیان لە پێشتر بنووسرێت ، لەسەر سفرەى خوانە ڕازاوەکە ئەو پرسە ئەوروژێنرێت ، جەلال تالەبانی ئەڵێت بنووسن کاک مەسعود نوقتە نوقتە .. ئینجا جەلال تالەبانی (ئەوەندە نوقتە ئەڵێت پێمان شەرمە ژمارەکەى بڵێین) ، لە لیستى هاوبەشى ئەسپەکەى یەکێتى و پارتى جەلال تالەبانی شار بەشار بەخۆی و لۆتیەکەوە دەنگى بۆ مەسعود کۆدەکردەوە، هەر کە چاویان لێخافل ئەکرد خۆى ئەکرد بە سەلاحەدیندا، کار گەیشتبووە ئەوەى وردیلەکانى بنەماڵە نوکتەیان پێ ئەگێڕایەوە ، هەستى بەکەمیکردنى ئەم کابرایە بەرامبەر بە بنەماڵە شکست و ملکەچییەکى گەورەى بۆ حیزبەکەی هێنا .
 ئەم سەر بوردەیە لقێکى ترى لێبۆتەوە ، کە ئەویش بزوتنەوەى گۆڕانە، کە وەک ڕیکخراوێکى نیمچە لیبریالى و بەوتەى خۆى شەفاف و سەربەخۆ لە کار و کردەوە و سیاسەت و کارى ڕێکخراوەیى ، کە وەک بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزیسیۆن خۆی نمایش کرد، بەڵام بزوتنەوەیەکى کورتبین و نەبونى ستراتیژیەکى ڕوون و دوورماوە ، نەفەسى کورتى ئۆپۆزیسیۆنبونى ، کاکە نەوە ناچار دەکات لە دەسەڵاتى حکومەتێکدا بەشدارى ئەکات کە جومگەى ساغى نیە خۆرەى گەندەڵى دای ڕزاندووە، بەمەش ڕووبەڕوى گەورەترین شکست بووەوە ، کە گۆڕینى سیستەمى سیاسیە. بەشداریکردنى لەحکومەتدا ، لەهەندێک وەزارەتدا بەچەند پیاو و ڕویەکى نەشارەزا و ناپسپۆڕ بەدەر لەو پێودانگەى کە ئەیوت کەسى شیاو، سیڤى و ..ھتد . حکومەتکردنەکەى گۆڕان ڕێک دووبارەکردنەوەى ئەوەى یەکێتى و پارتیە بە لاوازترین شێوە، چونکە زۆرێک لەجومگەى وەزارەتەکان بەدەست پارتیەوەیە،   بەمەش پارتى لاى ڕوونبۆوە کە ئەمانیش تاقیکردنەوەى ئەوان دوبارە دەکەنەوە  ، سەرەرایى ئەوەى کە بزوتنەوەکە ڕوگیرە بەرامبەر پارتى و ڕێکخەرەکەى هەر لە چاوتروکانێکدا لەسەرى ڕەشەوە و لە دیوەخانەکەى مەسعودەوە سەرى دەرئەهێنا ، قیروسیاى لەو هەموو بەرەنگارییەى پارتى و سوتاندنى بارەگاکانیان و کۆکردنەوە و ناردنى هێز لە هەولێرەوە بۆ سەرگردى زەرگەتە کوشتنى بەکۆمەڵى گەنجانى سلێمانى لە ١٧ى شوبات   کرد ،  بەڵام مەسعود بۆ تەنها جارێک خۆى لە قەرەى گردى زەرگەتە نەدا.
  یەکگرتوویەک ئەگەر جەنگى نیوان یەکێتى و پارتى نەبوایە ، هاوکارى وڵاتانى کەنداو و ئیخوان موسلمین و رابیتەى جاسوسى بەناو خێرخوازى نەبوایە ، لەگەڵ هەژارى و بێدەرامەتى خەڵکى کوردستان ، قەت لەکوردستاندا گڕوگاڵیشى نەئەکرد . سروشتى ئەم حیزبە وەکو هەمو حیزبە ئیخوانیەکانى دنیا هەمیشە قاچ و دەستى لەناو دەسەڵاتدا بووەو کلکیشى لەناو معارەزە هەردەم هەڵى قۆزتۆتەوە بەنرخى رۆژ نانى خواردوە و لەگەل ئەو هەموو سوکایەتى و گرتن و کوشتن و بارەگا سوتاندنە کە پارتى بەم حیزبەى کردووە ، بەڵام یەکگرتوو سەرێکى مەردانەى بەرزنەکردۆتەوە ، زۆر بێ پەردە ئاشکرابوو کە زۆرێک لە سەرکردەکانیان پارتین بەتەنکە ڕیشێکەوە، سەر بە تورکیان بە بیروباوەڕ و کرداریانەوە.
خۆ عەلى باپیری کۆمەڵەش بەداعش ئەڵێت شتى باشیان هەیە ، ئەوە نیە نوێژ ئەکەن و رۆژو ئەگرن.
  مەسعود چاک ئەم حیزبانە دەناسێت ، ئەزانێت ماوەى دوو ساڵى سەرۆکایەتى بۆ درێژکرایەوە زۆر بێمنەت بوو لە یەکێتى ، ئەزانێت لەو ماوەیەدا هیچ کامیان کارێکى وەهاىان نەکردووە دڵى ڕەشى گەرد بگرێت ، بەلکو لە سەرۆکى ماوە بۆ درێژکراوەوە  بو بەسەرۆکى هەرێم ، ئێکسپایەر بووە، بەلام هەر سەرۆکە و ئەوەى پێشوکردویەتى بەردەوامە و دیوەخانەکەى لە وەزیر و گزیرى حیزبە چوار قۆڵیەکە خاڵى نیە ، سەرۆکى پەڕلەمان جورئەتى نیە دەسەڵاتەکانى سەرۆکى هەرێم بە حوکمى قانون بەکاربهێنێت لەگەڵ ئەو هەمو هاژ و هوژەى کە گۆڕان گوێى میدیاکانى پێ ئاخنی بوو ، ئەم حیزبانە دەساڵە ڕیگاى سەرى رەشیان تاقی کردووە کەسێکیان نەبوو بڵێت سەرۆکى هەرێم ئەبێت بارگەکەت لە پایتەخت  بێت ، زۆر بەسادەیى ئەگەر بارەگاى سەرۆکایەتى لەهەولێر بوایە ئێستاچۆن مەسعود ڕوگیر و ڕوشکاو ئەبوو ، خۆ ئەتوانن لە حکومەت بکشێنەوە  پارتى و مەسعود توشى قەیرانێکى سیاسى بکەن، پارتى و مەسعودش  چوار حیزبیان بەناوى سازانەوە ڕاکێشاوە کە مەبەست لێى دانانەوەى خودى مەسعودە ، بەمەش شەقێکى پرلە سازانیان لە پەڕلەمان و پرۆژەى ئەو چوار حیزبە هەڵدا، بە ناوى سازانەوە  و دێژەکێشانى سازانى چەند قۆڵى ئەیانەوێت ووردە وردە و بەخشکەیى ئەمجارەش بۆی درێژبکەنەوە ، ئەوەتا نەرمونۆڵى لەزمانى ئەو حیزبانەدا هەیە ، لەوانە یەکێتى کە بەرژەوەندى هاوبەشى زۆرى لەگەڵ پارتیدا کۆیان ئەکاتەوە ، جێگرانى سکرتێرى ئەو حیزبە هەڵوێستەکانیان وەها لێک ئەدرێتەوە ، کە ئەتوانین بڵیین ئەوانە پارتى ناو یەکێتین ، لەنزیکترین پاڕانەوەى مەلا بەختیار لەمەسعود کە کەمێک ڕەحمى هەبێت و با تۆزێک دەسەڵاتەکانى کەم بکرێتەوە ، ئەڵێت یەکێتى ئامادەیى سازانە ، بەڵام گۆڕان ناتوانێ لەپەیمانى جەماوەرەکەى پاشگەزبێتەوو ، کەواتە یەکێتى بەقسە و پاڕانەوەی ئەم مەلا بێت، کێشەى جەوماوەرى نیە ، ئەوەش پەیامێکى چاوشۆڕی ترە بۆ قاپیەکەى بارزانی و دانانەوەى .
جاران مزگەوت وەکو ئێستا بۆنى خوێنى لێ نەدەهات ، جەماوەرەکەى سادەو ئاسایى و سوعبەتچی بوون، بیرمە کۆمەڵێکیان ئەگەڕانەوە ، لەکۆڵانە دایکمیان بینى پێیان ووت ئاى فڵانە مێردت ژنى دووەم ئەهێنێت ئینجا چى ئەکەیت ، دایکم خۆى تێک نەداو وەڵامى دانەوەو ووتى: هیچ نیە کلکیم پێواوە ، وابزانم لالەى سەرى رەش کلکی ئەم حیزبە چوار قۆڵییەى پێواوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە