به‌شداریكردنی كورد له كۆنگره‌ی ئاك پارتی خیانەته
Sunday, 13/09/2015, 8:21
له‌كاتێكدا ئه‌ردۆغان شه‌ریكیتری ڕاگه‌یاند و كۆتایی به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری هێنا و نۆ ڕۆژه گه‌مارۆی خستۆته سه‌ر جزیره، خه‌ڵكی سڤیلی جزیره به دڕندانه‌ترین شێوه شه‌هید و بریندار و ماڵ‌وێران ده‌بن، له‌وه‌ش خراپتر شه‌هیده‌كان له به‌فرهه‌لگردا دانراون چونكه ڕێگه‌نادرێت به‌خاك بسپێردرێن، برنیداره‌كانیش ناهێڵرێت چاره‌سه‌ربكرێن.
له‌وه‌ش سه‌یرتر سه‌ركرده‌ی پێنج پارتی سیاسی له باشوری كوردستان، ده‌عواتی ئه‌ردۆغانن بۆ به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاك پارتی له‌ئه‌نقه‌ره، له‌ڕاستیدا ده‌بوو سه‌ركرده‌كانی ئه‌و چوار پارته له‌خه‌می گه‌له‌كه‌یاندا بونایه له باكوری كوردستان، هه‌روه‌ك چۆن په‌كه‌كه له باشوری كوردستان له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه دژی داعش، بۆ پارێزگاریكردنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
له هه‌موشی سه‌یرتر، هه‌ر ئه‌م پارته باشوریانه‌ی به‌شدار له كۆنگره‌كه‌ی ئاك پارتی، له هیچ شتێك‌دا كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانی تێدابێت ناگونجێن و ئاماده‌نین بۆ چركه‌یه‌كیش له‌خه‌می هاوڵاتیاندا بن، به به‌رده‌وامیش بۆ سه‌رقاڵكردنی گه‌له‌كه‌مان، له‌سه‌ر پرسه سیاسی و چاره‌نوسسازه‌كان، بۆ چه‌ندین هه‌فته و بگره مانگیش درێژه به كۆبونه‌وه بێ ماناكانیان ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر حساباتی گه‌ل، ته‌نها له هه‌وڵی ده‌سكه‌وتی زیاترن بۆ حزبه‌كانیان.
به‌ڵام كاتێك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستانه‌وه، بانگهێشت ده‌كرێن، به ڕه‌وه ده‌چن به‌پیریه‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه و سازانێك ده‌سازێن كه (ته‌حین و دۆشاو) به‌و شێوه‌یه نه‌سازابێت.
كاتێك تاكی كورد به‌م شێوه‌یه ڕۆڵی سه‌ركرده‌سیاسیه‌كانی ده‌بینێت، كه چۆن یه‌كڕیز و یه‌ك هه‌ڵوێستن بۆ ڕازیكردنی دڵی داگیركه‌ران، ناحه‌قی نابێت بیرله جێ هێشتنی وڵات بكاته‌وه، سه‌رباری قه‌یرانه‌كانیتری كه به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی هه‌مان ئه‌م حزبانه‌وه به‌رۆكی ئه‌م گه‌له‌ی گرتوه.
له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌م به‌شداریكردنه‌ی حزبه‌كانی باشور، له‌ڕووی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه زۆر قورس ده‌كه‌وێت له‌سه‌ریان، وه‌ك په‌ڵه‌ڕه‌شه‌كانیتر ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌كیتری ڕه‌شه به‌ناوچه‌وانی ئه‌م لایه‌نه‌سیاسیانه‌وه، ده‌بێت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌م لایه‌نه‌سیاسیانه‌ش كه‌مێك بیرله‌وه بكه‌نه‌وه كه حزبه‌كانیان هیچ كاتێك كارێك ناكات كه ببێته جێگه‌ی شانازی بۆیان، پێویستیشه له‌لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانیانه‌وه لێ پێچینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌شداربوی كۆنگره‌كه و سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ش بكرێت.
جێگه‌ی خۆشیه‌تی ده‌ست خۆشی له‌و لایه‌نانه بكریت كه بانگهێشت كراون و به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان نه‌كردوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست