کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆم ده‌رکه‌وت که‌ جه‌هه‌نم بونی هه‌یه‌ و ده‌رگای سه‌ره‌کی له‌ کوردستانه‌.

Friday, 11/09/2015, 21:18


له‌ ووڵاتان شۆڕش ده‌کرێت نیشتیمان ڕزگاری ده‌بێت له‌ داگیرکاران، له‌ وولاتی منیش سەرداری حیزبەکان به‌ مه‌منونی ده‌ستی دوژمن ده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه‌ سه‌ر کوردستان.
پاش  ببیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر له‌ ووڵات و میله‌ته‌که‌م نه‌گه‌یشتمه‌ هیچ ئه‌نجامێکی ڕازیکه‌ر که‌ بۆ کورد ده‌بێت وابێت بۆ کورد ده‌بێت هێنده‌ تاڵی بچێژێت؟ بۆ کورد ده‌بێت هێنده‌ غه‌دری لێ بکرێت؟ بۆ کورد ده‌بێت هه‌میشه‌ سه‌رکرده‌کانی خیانه‌تی لێ بکه‌ن؟ بۆ کورد ده‌بێت هه‌میشه‌ خه‌ریکی براکوژی بێت؟ بۆ کورد ده‌بێت هه‌میشه‌ دارده‌ستی دوژمنان بێت؟.
بۆ نمونه‌ له‌ ووڵاتان شۆڕش ده‌کرێت و میله‌ت ڕزگاری ده‌بێت له‌ زوڵم و زۆر له‌ ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ چه‌وساندنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ووڵاتی ئێمه‌ هیچ نه‌کراوه‌  ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان سه‌پاندوه‌و ده‌سه‌لاتێکی ناشه‌رعیان به‌ خۆیان داوه‌  له‌ هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی، ئابوری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و بە خراپ به‌کارهێنانی دەسەڵات بۆ‌ مه‌رامی بۆگه‌نی به‌رپرسه‌کان.(کۆسره‌ت و نێچیرو ، مه‌سعود ،مه‌لابه‌ختیار ، هتد..).
له‌ وولاتان شۆڕش ده‌کرێت میله‌ت ڕزگاری ده‌بێت ، له‌ ووڵاتی من هه‌موو شۆڕشه‌کان به‌ده‌ستی کورد تواوه‌ته‌وه‌و هیچ دوژمنێک هێنده‌ی کورد کوردی نه‌کوشتوه نمونەی بەرچاو (پارتی و یه‌کێتی).
له‌ ووڵاتان شۆڕش ده‌کرێت نیشتیمان ڕزگاری ده‌بێت له‌ داگیرکاری، له‌ وولاتی من شۆڕشگێڕان به‌ مه‌منونی ده‌ستی دوژمن ده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه‌ سه‌ر کوردستان.
له‌ ووڵاتان ده‌بابه‌ی دوژمن دێته‌ سه‌ر نیشتیمانیان و شۆڕشگێڕان پارێزگاری له‌ نیشتیمان وهاوڵاتیان ده‌که‌ن وه‌ ده‌بابه‌ی دوژمن تێک ده‌شکێنن، له‌ ووڵاتی من شۆڕشگێر ده‌بابه‌ی دوژمن دێنێت بۆ ته‌خت کردنی یه‌که‌مین پاڕله‌مانی کوردستان.
له‌ ووڵاتان شۆڕشگێڕان یاسا به‌رقه‌رار ده‌که‌ن و ئاشتی و ئازادی دێینه‌ ناو ووڵات، له‌ ووڵاتی من شۆڕشگێڕان له‌سه‌ر پاره‌ هه‌ر خه‌ریکی یه‌کتر کوشتن و یاساکان ده‌خه‌نه‌ ژێرپیان و تاکی میله‌ته‌که‌م ڕاو ده‌که‌ن وه‌ک ڕاوکه‌رێکی بێویژدان، تا کار دەگاتە ئەوەی گەنج دەبێت نیشتیمانیان بۆ بە جێ بهێڵێت.
ئه‌مه‌ هه‌ندێک بوو له‌و بیرکردنه‌وانه‌ی که‌ هه‌مبوو وه‌ گه‌یاندمیه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی هه‌ر که‌سێک له‌ کوردستان بێته‌ دونیاوه‌ واته‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌ ژیانی پێشویدا خراپه‌کاری زۆری کردوه‌و‌ خواوه‌نده‌کان کوردستانیان وه‌ک جه‌هه‌نم ده‌ستنیشان کردوه‌ بۆ عقوبه‌دانی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ خراپه‌کار بوون لە ژاینای پێشویاندا. له‌وانه‌یه‌ زۆر خۆش نه‌بێت من به‌ کوردستان ده‌ڵیم جه‌هه‌نم به‌ڵام باوه‌ڕم نیه‌ له‌ جه‌هه‌نمیش هێنده‌ی کوردستان ناعه‌داله‌تی و ئازار بونی هەبێت.. 
بۆیه‌ من ده‌ڵێم جه‌هه‌نم بونی هه‌یه‌و جه‌هه‌نم له‌سه‌ر زه‌ویه‌ نه‌ک له‌ ئاسمان. جه‌هه‌نم ئه‌و دونیایه‌ که‌ مه‌سوله‌کان به‌ شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری بۆ ئێمەی میله‌تیان خولقاندووه‌، واته‌ خواوه‌دنه‌کان که‌ جه‌هه‌نمیان دروست کردوه‌ هێنده‌ی شۆڕشگێره‌کانی ئێمه‌ دڵیان ڕه‌ق نەبوە و هێندە  ئازاری تاکه‌کانی ناو جه‌هه‌نم‌ ناده‌ن. که‌واته‌ مه‌سوله‌کانی پارتی و یه‌کێتی زۆر له‌ جه‌لاده‌کانی جه‌هه‌نم دڵ ڕه‌ق ترن..بێ وویژدان ترن...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە