کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پ.ک. ک، ناهێڵێ کۆماری ئیسلامی بڕوخێنن!

Friday, 11/09/2015, 19:32


من نە مێژوونووسم نە دیرۆکناس،نەشآرەزاییەکی فراوانم هەیە لەسەر شۆڕشەکانی کورد بۆ گەیشتن بە رزگاریی نەتەوەیی. نەئەوکەسەم کە بەبارتەقی تەمەنی خۆی توانیبێی خزمەتی نەتەوەکەی بکا. بۆیە هەتا زیندووم قەرزداروشەرمەندەی شەهید وخاکی پاکی کوردستانم. بۆیەش مومنوونی خودام کە وەک / کورد/ هاتوومەسەردونیا. سپاسداری ئەو کەسانەم کە سەراسەری تەمەنی خۆیان بۆ ئازادی کورد تەرخان کردوە. لەبیرمان نەچێ مەرجیش ئەوە نییە کە پیاوێکی وەک جەلال تاڵەبانی منەتمان لەسەر بکا وبڵێ: پەنجا ساڵ تەمەنی خۆم لەرێگای کوردستاندا هەدەر داوە. لێرەدا پێویستە پاک وپیس لێک جودا بکرێنەوە.چون هەرچی سمێڵی سووربوو بایزئاغا نییە.
راستە گووتم من مێژووناس نیم، بەڵام بەڕادەی تەمەنی خۆم، ئەگەر لێم نەبێتە دەمارگرژی تەواوی سەرکردەوسەرهەڵدان وحەڕەکەتێکی کە بۆ رزگاری کورد دامەزراون بە باشی دەناسم.هەموویان وەکی یەک نانەڕەم،بەڵام زۆرینەیان ئەوهێزەیان نەبووە کە بتوانن نەتەوەکەمان رزگارکەن.ئەو قەڵای دم دم، سمکۆی شکاک، کۆماری مهاباد، مستەفا بارزانی،شێخ مەحموود،ح،د،ک،ئێران،مەسعود بارزانی، ج،تاڵەبانی ( ئەوڕۆ دەسەڵاتیشن) و.....ئەوانی دیکە کە پێویست نابینم ناوی هەموویان بێنم، چاولێبکەن چۆن نەگەیشتوونە نیوەی ڕێیەش!
هەموودونیا دەزانێ مستەفابارزانی وکوڕەکانی چییان بەسەرکوردهێناوە. لەکورد کوژێکی وەک ج،تاڵەبانیش گەڕێ چی بەسەر هەڵەبچە هێنا.حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تا توانیان شەڕی خۆدڕێنی ناوخۆیان کرد، تاتوانیان منداڵی کوردیان بەکوشت دا،تا توانیان درۆیان لەگەڵ شەهید/ پێشەوا/ وبنەماڵەی شەهیدان کرد. دەسەڵاتی هەیی لە باشوور کارداری تورک وفارسە، کەچی لەناوخۆی وڵات خۆیان وەکی شێری ژیان پێناسەکردوە،!لەوەش بترازێ حیزبە کەمپنشینەکای رۆژهەڵات یەخسیروداردەستی ئەودەسەڵاتن کە بەبێ ئیزنی بیانی هەناسەیان بۆ ناکێشرێ!
ماوەیەک لەوەی پیش تێکهەڵچوونێک لە نێوان گریلاکانی پ،ک،ک، ولایەنێکی ح،د،ک، درست بوو.خەریک بوودونیابەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵات وێران کەن کە دەیانگووت: خەڵکینە ئێمە دەخوازین کۆماری ئیسلامی بڕووخێنین، بەڵام پ،ک،ک، رێگامان لێدەگرێ! پرسی سەرەکی لێرەدایە.لەهەر شاروشارۆچکەی مەزن وچووک کە خۆنێشاندان دژی دەوڵەتی تورک چێ بووە، بەرپرس وئەندامی باڵای‌ هە،دە،پە، لەریزی پێشەوەی جەماوەر دەست لەدەستی یەکتر سنگیان کردۆتە قەڵغانی فیشەکی پۆلیسی رەگەزپەرستی تورک.
وێنەکای ئەوڕۆم بینی (١٠/٩/٢٠١٥) کە بەڕێز دەمیرتاش، ع،بایدەمیر، بۆ پشتیوانی خەڵکی گەمارۆدراوی/ جەزیرە/ لەریزی پێشێ لەسەر عەرزلەناوگڵ وقوڕ دانیشتبون، دوای ئەوەی کەپۆلیس برینداری کردبون!من جیاوازییەکی تەواودەبینم لەنێوان سەرهەڵدانی نەتەوەکەمان لە باکور لەگەڵ تەواوی سەرهەڵدان و حیزبەکانی دیکە.پێم وایە ئەگەررەخنەشیان لێبگرین ( کە پێویستە رەخنەیان لێبگێرێ) دەبێ بەوشیاری وزانایانە ئەوکارە بکەین.من لەئاست بینینی ئەو وێنەیە خەجاڵەتیم لە خۆم دەکێشا.(پوک مێدیا).
دەبێ خەڵکی ئێمە لەرۆژهەڵاتی وڵات لەخۆیان بپرسن؟ لەکوێی ئەو جیهانەدا بینراوە کە چەند حیزب ( دێمۆکڕاتەکان،کۆمەڵەکان.....) هەزاران کیلۆمتر لە خەڵکی دووربن ولەناو ئوردووگاکاندا چاویان لە ڕەحمەتی بارزانی وتاڵەبانی بێ کەبەخێویان کا وبەم شیوەیە دژی کۆماری ئیسلامی بجەنگن!؟ یان کۆمەڵگاکەمان ئەوەندە دواکەوتووە، یان حیزبەکان زۆر زیرەکن.! ئەوەی کە حیزبەکان /هیچ/ نین من گومان نییە. ئەوەی کە من ئازار دەدا رووناکبیرو نووسەرولایەنگری ئەوحیزبانن کە لە هەندەران لەشوێنی گەرم ونەرم رازاون و پشتیوانی لەو جۆرە رێکخراوانەدەکەن.! شۆڕش بە بێ پشتیوانی خەڵک نامەشێ، بە بێ ئابوریەکی سەربەخۆ دەوام ناهێنێ، بە بێ مرۆڤی لەخۆبردوونەترس سەرکەوتوویی بەدەست ناهێنێ،بە بێ چاپەمەنی دەزگای راگەیاندنی شارەزا پەرەناستێنێ. ژیان لە کەمپەکانداودوور لەخەڵكی خۆت ناگاتە ئامانج، جاهەر بڵێن ٧٠ساڵە حیزبین وخاوەنی کۆمارین.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
١٠/٩/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە