کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو بەرپرسە پۆلیسەى هاوڵاتیانى ئەشکەنجە دەدا گەریلا دەستگیرى دەکات

Thursday, 10/09/2015, 20:20


فەرماندارى بڕیارگەى ناوەندى پاراستنى گەل نەپەگە رایگەیاند کە ئەرسین دەمیرەل بەرپرسى پۆلیسەکانى تیمى تایبەت کە لە9ى ئاگوست بە ئۆپەراسیۆنێکى تایبەت ، لەشانتیە  کۆمەڵێک هاوڵاتى کوردى لەسەر زەوى درێژکردوون و بێ رێزى بەرامبەریان دەکات ، دەستگیرکردووە. 
فەرماندارى گشتى بڕیارگەى ناوەندى پاراستنى گەل نەپەگە لێدوانێکى نوسراوى بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە دەبێت هیچ کەسیچک لەبەرامبەر ئیرادەى گەلان نەکەوێتە ناو هەوڵدانى بێ رێزى و ووتى:"  ئێمە دەمانەوێت سەرەتا دەستنیشانى بکەین کە هەر کەسێک لەبەرامبەر گەلى کورد زوڵم بکات دەبێت حیسابەکەشى بدات. لەوچوارچێوەیەشدا هەر رەفتارێکى نامرۆڤانە لەبەرامبەر گەلەکەمان و تەواوى گەلانى بندەست ، ئەرکى سەرشانى هەپەگەیە و حیسابیان لێ دەپرسێت." 
 فەرماندارى گشتى نەپەگە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد گەریلاکانى هەپەگە لەرۆژى 19ى ئاگوست بە ئۆپەراسیۆنێکى تایبەت دەستگیرکراوە و هێزەکانمان دواى گرتنى ئەرسین دەمیرەل بەرپرسى هێزەکانى پۆلیسى تورک ، هێزەکانمان ئەویان هێنایە هەرێمەکانى گەریلا و لەچوارچێوەى یاساى ئێمە کاروبارى قانونى لەبەرامبەر کراون ، لەبەرامبەر ئەو هیچ توندوتیژى نەبووە و ئێستاتەندروستى ئەو باشە 
 ناوەندى پاراستنى گەل رایگەیاند :" لەنێوان 3 بۆ 7ى ئەیلول لەبەرامبەر هەرێمێک کە ماوەى 4 ساڵە لەژێر کۆنترۆڵى گەریلا دایە و رزگارکراوە، سوپاى تورک هەوڵیدا داگیرى بکات. لەئەنجامدا رووبەرووى وەڵامى گەریلا بوەوە و سوپاى تورک گورزى سەختى بەرکەوت و شکستى خوارد. لەو شەڕەدا 16 تەرمى سەربازەکانى سوپاى تورک لەسەر فەرمانى فەرماندەى ئەو هەرێمەى هێزەکانى گەریلا بەرێگەى هاوڵاتیانەوە رادەستى هێزەکانى دەوڵەت کراون. بەڵام لەهەرێمێکى دیکە تەرمى ئەفسەرێکى پلەدار بەناوى تۆلگا ئارتوک لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى گەریلا دایە . ئەگەر هەڵومەرج گونجاو بێت ، لەکاتێکى دیکەدا تەرمەکەى رادەستى کەسوکارى دەکرێتەوە."
 
 هەڵوێستى دەوڵەتى تورک لەسەرناوى ( شکۆى دەوڵەت )  کە وەک پیشەى خۆى خاوەندارى لەمرۆڤەکانى ناکات، ئەمجارەش بەهەمان شێوە دووبارەى کردەوە. هەم لەتەرمى تۆلگا ئارتوک و هەمیش لە ئەرسین دەمیرەل کە لە 19ى ئاگوستەوە لەلایەن گەریلاکانمانەوە دەستگیرکراوە خاوەندارى نەکردووە 
ئەرسین دەمیرەل بەرپرسى تیمە تایبەتەکانى پۆلیسى دەوڵەتى تورک لەرۆژى 9ى ئاگوست بەدروشمى ( ئێوە هێزى دەوڵەت دەبینن ) کۆمەڵێک هاوڵاتى کوردى دەستگیرکردن و بەشێوەیەکى بێ رێزانە لەسەر زەوى درێژى کردن و سوکایەتى پێ کردوون ، هێزەکانى گەریلاش بەئامانجى لێ پرسینەوە و سزادانى ، ئەو بەرپرسەى پۆلیسى تورکیان دەستگیرکرد 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە