کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومەتی تورکیا بۆ لەم کاتە سیناریۆی پەنابەرانی بەکارهینا؟

Thursday, 10/09/2015, 19:37


وینەی ئالانی کوردی بوو بابەتی سەردیری گەلیک لە رۆژنامەکانی جیهانی و بەتایبەتی میدیای ئوروپا لە خۆگرت. ئەمەو جولاندنی لیشاوی  پەنابەران بەرەو وولاتانی ئوروپایی  دوو مەبەستی سەرەکی دەسەلادارنی تورکیای لە پشتە:
١-  سەرنج راکیشانی میدیای جیهانی بە پرسی پەنابەرانی سوری.
ئەگەر سەیریکی کۆچی پەنابەرانی سوری بکەین بەرەو ئوروپا لەم چەند سالەی دواییدا بۆمان دەردەکەوێت کە چ شتیکی نوی لەم چەند مانگەی رابردوو رووی نەداوە ببیتە هۆی لە پریکا لاشاوی پەنابەران چەندین بەرابەر زیاد بکات. ئەمەو کردنەوەی کەمپی پەنابەرانی سووری لە ناو وولاتانی دراوسی سووریا، خەلکەکەی ڕاگرتبوو لە کۆجکرددن بەرەو ئوروپا. رووداوەکانی ئەمسالی ئیراق و سوریا زۆر ئارامتر بووە لە سالی ڕابردوو، کاتیک داعش لەوپەری هیزیدابوو و  شارەکانی موسل و رەققەی خستە دەست خۆی. دوای ئەوەی بەشیکی زۆری سنووری نیوان تورکیا و سوریا لەدەست داعش رزگار بوون و خەلکەکەی گەڕایەوە. لەم چەند مانگەی رابردوو ناوچە سنووری یەکان ئارامی یکی باشتری  بەخۆیەوە بینیوە. بەلام دەبینین دوای هەلبژارنەکەی هاوینی ئەمسال لە تورکیا و سەرکەوتنی کوردەکان لە هەلبژاردن، دەسەلاتدارانی تورکیا کەوتنە جولاندنی  پرسی کۆچکردن لە میدیاکانیان و لە کتوپڕی دەرگایان بۆ ئاوارەکانی سووری کردووە کە روو لە ئەوروپا بکەن. 
دیارە ئەم کارە  چەند مەبەستی شاراوەی تورکیا لەخۆ دەگریت.  سەرەتا بۆ سەخلەتکردنی وولاتانی ئەوروپا بە تایبەت ئەلمانیا وئوتریش و بریتانیا و فەرەنسا بە کیشەی پەنابەران لەکاتیک کە وولاتانی ئوروپایی لە رەوشیکی نالەباری ئابووریدان. و ناچار کردنی ئەم وولاتانە تا یارمەتی ئابوری بدەنە تورکیا بۆ وەستاندنی ئاوارەکان لەناو خاکی تورکیا. هەروەها ناچارکردنی وولاتانی رۆژئاوا بە پشتیوانکردنی تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەیکی دژە فرین لە نیوان جەرابلس و حەلەب لەناو خاکی سوریا، کە تورکیا دەمیکە جەختی لەسەر دەکات بەلام وولاتانی رۆژئاوا لە تورکیا بە گومانن.
٢-  دوورخستنی رای میدیای جیهانی لە رووداوەکانی ناوخۆی تورکیا و پەردەبپۆشکردنی کارە چەپەلەکانی ئەردوگان لە دژی کورد.
رەوشی تورکیا دوای ئەم هەلبژادنەی دوایی یە، کەوتە حالەتی شەر لە دژی هیزە کوردیەکان لە باکووری کوردستان. مەبەستی سەرەکی ئەردوگان  لەم شەرە لە پلەی یەکەم دژایەتی پارت دیموکراتی گەلان (هەدەپە )یە، کە سەرکەوتنیکی بێ وێنەی لە هەلبژاردنەکاندا بەدەست هینا ، هەروەک دەرکەوت، ناوچەکانی  جولەمیرک و شمدینان جزیرە و شرناخ ریژەی دەنگەکانی پارت دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ٨٠- ٩٠٪ بوو.و پارتی ئاکەپەش نەیتوانی دەنگی زۆرینە بەدەست بهێنێت بۆ پیکهینانی حکومەتیکی زۆرینە. ئەوەش وایکرد کە ئەروگان و پارتەکەی بکەونە ڕکگرتن لە کوردەکان و داوای هەلبژارتنی پیشوەختیان کرد لە مانگی  ئەکتوبەری داهاتوو. هەر بەدوای ئەنجامی هەلبژاردنەکە، لایەنگرانی پارتی ئاکەپە سەر بە ئەردوگان  دەستیانکرد بە پیلان دارشتن بۆ هەلگیرساندنەوەی شەر لە دژی کورد. ئەوەبوو تەقینەوەکەی شارۆچکەی سوروج ئەجامدرا و تورکیا ئەوەی کردە بە بەهانە بۆ هیڕشکردنە سەر پکک و راوەستاندنی پرۆسەی ئاشتی لەگەل کوردەکان. لەو ماوەیەدا بە سەدان سیاسەتمەدار دەستەسەر کراوون و بەدەیان رۆژنامەنووسی ناوخۆیی و بیانی دەستگیرکراوون لەسەر روومالکردنی ئەو جەنگەی کە دەسەلاتی ئا کە پە  لە دژی کورد بەرپایکردووە وەک ئامادەکاری بۆ هەلبژادنی پیشوەخت لە مانگی داهاتوو.
مەبەستی ئەردوگان و پارتەکەی لە تیکدانی باری ئاسای ناوچە کوردی یەکان بۆ ئەوەیە بەربەست بۆ کوردەکان  دروستبکەن لە کاتی دەنگدان. هەروەها راکیشانی هەستی تورکە نەژادپەرەستەکانە بۆ لای خۆی بۆ پالپشتی کردنی لەو شەری دەیکات لە دژی کورد.
کردنەوەی کیشەی کتوپری پەنابەران لە ناووولاتانی ئەوروپا، رووداوەکانی شەڕەی ناوخۆی تورکیا لەبیر ئوروپایەکان دەباتەوە. هەروەها بەم سیاسەتە چەپەلە ئەردوکان دەتوانیت زوومی  میدیای جیهانی تا ماوەیک لەسەر کارە  درندانەکەی بۆ سەر کورد و پەلاماری هەدەپە و رۆژنامەنووسان  تا کاتی هەلبژاردن دوور بخات. 
تورکیا و پارتەکەی ئەردوگان بەرپرسن لە خنکاندنی سەدان ئاوارە لە ناو دەریا، پیشیلکردنی مافی مرۆڤ و دەستیوەردانی نێو سیاسەتی وولاتانی هاوسایە و هاوکاری داعش و دروستکردنی قەیرانی پەنابەران لەناو وولاتانی ئەورۆپا. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە