خەونی بە مەلیک بوون
Thursday, 10/09/2015, 19:26
ئەوەی لەم هەرێمە هەستی پێدەکرێت ، سەرکردەکانی کورد ، لەخەونی بەمەلیک بوندان وەک پاشاو دەست رۆیشتوەکانی دەسەڵاتدارە عەربیەکان ، خەون بینین یان خۆ چوانندن بە مەمالیکە عەرەبیەکان هەڵەیەکی گەورەیە ، چونکە ئەو مەلیکە عەربیانە لە دۆخێکدا دەژین کەرەستەو ژینگەی ئەوان گەنجاوترە ، بۆخەونی بە دەسەڵات گەیشتن و مانەوە لەسەر کورسی ئەمەش تارادەیەک وردە وردە خەڵکی زیندووی خۆیان خەریکە لێیان هەڵدەستی و لەناویان دەبات و دەیان روخێنن .
ئەوانەی دەیانەوێت وەک ئەوان لەدەسەڵات بمێنەوە ، لەکوردستان و دۆخەکە بقۆزنەوە بۆ مانەوە ، ئەوا لە هەرێمی کوردستان نەژینگەکەی گونجاوە و نەکاتەکەش ریگای پیدەدات لەدەسەڵات بمێنەوە ، لەبری ئەوەی بەقسەی مەلیکە بۆ گەنبوەکانی کەندو بکەن و چاو لە کورسیەکەی ئەوان بکەن کەپشتاو پشت لەسەری دانیشن ، پوێستە ئەوانەی ئەوخەونەیان هەیە دەبوایە خەونەکەی خۆیان ریشەکێشیان بکردایە چونکە گەلی کورد لەسایەی بۆگەنبوی کورسیەکەی ئەوان جینۆساید کرا .
بەرپرسانی هەرێم لەناویشیاندا بارزانی ، لەرقی دووژمنانی کورد ئەبوایە هەوڵی ئەوەی بدایە هەریم بەسیستم بکرێت و دیموکراسی تێدا گەشی بکات، چونکە بەگەشەکردنی دیموکراسی لە کوردستان و دەستاو دەستکردنی دەسەڵات ، بناغەی دەوڵەتی کورد بوون دەچەسپێت و دیموکرسی لە کوردستان دەبوو بە وەرەمی سەردەماغی دووژمنانی کورد ، بەڵام بەداخەوە ، بارزانی دوای ئەوەی ٢٠ رۆژە بە پیی یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٣ ، کەماوەکەی بەنایاسی بۆ درێژ کرایەوە ماوەکەی بەسەر چوە ، توانای بەکار هێنانی دەسەڵاتی نەماوە ، هێشتا بەنایاسایی دەسەڵاتەکانی بەکار دێنێ
ئەم کارەی بارزانی دڵی هەموو شۆرشگێرێکی قارەمان و خەڵکی ماندووی هەریم ، خانەوەدانی شەهیدانی ناخۆشکرداوە، چونکە ئەوانە شۆرشیان بۆکوردستان و ئازادی و دادپەروەری کردوە نەوەک بۆ کورسی ، لەهەمان کاتیشدا بارزانی دڵی هەموو ستەمکارەکانی ناو چەکەو هەموو دوژمنای کورد خۆش کردوە بەم کارەی چونکە ستەم کارەکانی ناوچەکە دلیان خۆشە کە گەلی کورد دوای ٨٠ ساڵ لیدان و کوشتن و برین ، نەبوونە گەلیکی دیموکراس و ئازاد و دەستاو دەستی دەسەڵاتیان تێدا رونەدا ، میللەتی کورد نەبویە هێزێکی مەترسیدار لەسەر دەسەڵاتەکانی ئەوان ، بەڵکوو سەرکردەکەی هاوشێوەی ئەوان میللەتیکی برسی و خۆش گوزەرانی بۆخیان بەرهەم هێنا
ئەبوایە بەر لەهەموو کەس بارزانی ئەم دەسەڵاتەی راتی بکردایەوە ، لەبەر هیچ نا لەبەر ئەوەی شکڵی دوو ئیدارەی نەهێڵێت ، هەرێمی کوردستان بکات بە دامەزراوەی ، چونکە بارزانی ئەگەر ٢٠ ساڵی تریش سەرۆک بێت ، بەو روانگەیەی ئەو پی دەروانیتە کوردستان تەنها سەرۆکی پاریزگاو نیویکی کوردستان دەبیت بۆئەوەی ئەوە نەهێڵیت پێویست بوو بەخۆی وازبێنێت .
بەڵام بەداخەوە ئەوەی پارتی و بارزانی پێدەروانە هەرێم و خۆیان دەیانەوێت پێهەڵدەنەوە ، دروستکردنی دەوڵەتی کوردی و خەونی سەرۆکایەتی کردنی کۆنگرەی گەلی کوردە لە هەر چوار پارچە ، بەڵام بارزانی هەردوو دەرگای بەتەواوی داخست لەسەر خۆی ، نەدەوڵەتی کوردی بۆ دروست دەکریت و نەقبوڵیانە بارزانی بکرێتە سەرۆکی ئەم کۆنگرەیە ، چونکە دەوڵەت دەبیت پایەی گرنگەکانی چەسپاوبن ، ئەو پایانە هیچ چەسپاویەکیان نەک هەرنیە بەڵکوو هیچ بونیادیان نیە لە ئەرزی واقیعی کوردستان ، بۆکۆنگرەی نەتەوەی هەردەستی لیگیربیت ، نەجارێکیتر کۆنگرەی بۆدەکاتەوە ، نە دەست بەرداریشی دەبیت ، ئەوە لەلایەن تەواوی حیزبەکان رونبۆتەوە . قبوڵیشی ناکەن ئەو ببیتە سەرۆکی
ئەوەی ئەمرۆ لە کوردستان روودەدات ، خەونی بەمەلیک بونە بەناوی شۆرشگیری و دیموکراسی ، ئەمە خەونی مەلیکە بۆگەن بوەکانی کەنداوە ، روانینە لە خۆشی و نازو نیعمەتەکانی ئەوان ، ئەگەر ئەمە خەونی ئەوان نیە ، وەک ئەوان نین ، خەڵک بۆ کۆچ دەکات ، خەڵک بۆ برسیە ، خەڵک بۆ بە چوار مانگ جاریک موچەوەردەگرێت ، لە پایز بژیت و موچەی هاوین وەربگریت ، مەلیکەکان بۆ خۆیان باش دەژن و کۆشک و تەلار و باڵەخانەی جوان و باشترین شتی جیهانیان هەیە ، لەولاشەوە خەڵکەکەی برسی و روت و قوتە
بەڵام لەو ڵاتانی دیموکراسی خەڵک و سەرۆک وەک یەک دەژن ، جیاوازی ئەوتۆ نیە لە نێوانیاندا ، پیاوی شۆرش گیریش کاتێک شۆرش لە دژی ستەم دەکات ، خۆی جارێکیتر ستەم کار نیە ، کاتیک شۆرش بۆ نان دەکات هیچ کاتێک خۆی تێر نیە ، کاتێک شۆرش دژی بێدادی دەکات هیچ کات خۆی ناداد نیە ، کاتێکیش شۆرش لەسەر بێ یاسای دەکات قەت ئامادەنیە یاسا شکێن بێت ، بۆیە ئەوەی ئەمرۆ تەماشادەکریت خەونی ژیانێکی خۆشە بۆخۆی و ناخۆشترین ژیانیش بۆ میللەت، ئەوەی پییوایە دەبیت وەک مەلیکەکانی کەنداو بێت لە کوردستان ، لەکوردستان ژینگەی شۆرشگیری لەئارادایە هێشتا دوای سەدان ساڵ ماندوونەبوە ئامادەی شۆرشە ، ئەوەی دەشیەویت میللەت بکاتە قوربانی خۆی ، ئەوا میللەت دوای ئەنفال و کیمیاباران هێشتا زیندوە ، ئەوەی خۆی لەسەروی میللەت دەبینێ دواجار کەوتۆتە بەرقاچی میللەت بەنمونە قەزافی لەدواساتەکانی ژیانی شەقشەقێنی پیدەکرا لەلایەن چەند مندالیک ئەوەیە دەسەڵات ، بۆ ئەوەی ئەوە رونەدات پیویستە دەستاو دەستی دەسەڵات بەئارامی بیتە کایە ، ریز لەماندوو بونی میللەت بگرن دوای ئەم هەموو کارەساتە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست