ستراتيژى سياسه‌تى ئه‌مريكا دژى پارتييه؟
Wednesday, 09/09/2015, 20:28
ڕاگه‌ياندنى پارتى واى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه گوايه ئه‌مريكا فشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى له پۆستى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمدا بمێنێته‌وه، ئه‌م هه‌واڵه زۆر چهواشهكارانهييه، ته‌نها ئه‌و به‌پرسه باڵايانهى ئه‌مريكا كه له دواى خانه‌نشين بونيان بوونه‌ته شه‌ريكه دزى پارتى خه‌ريكى ئه‌م قسه پوچانهن، كه هيچ تهئسيرێكيان له‌سه‌ر سياسه‌ت و ستراتيجى ئه‌مريكا نييه.
بۆ ئه‌مريكا له ستراتيجدا دژى پارتييه؟
ئه‌مريكا هه‌رگيز ئه‌وه‌ى له بير ناچێت كه 5000 هه‌زار سه‌ربازى له عێراقدا به كوشتداوه و خێر‌و بهركهتى كوردستانيش بۆ توركيا و ئێران بێت، به تايبه‌تيش توركيا، سياسه‌تى ئه‌ردۆگان له ماوه‌ى 13 ساڵى حوكمڕانى دژى سياسه‌تى وڵاتانى رۆژئاوا و ئه‌مريكا بووه، رێگرى زۆرى لێ‌كردن له گۆڕ‌انى نه‌خشه‌ى سياسى و جوگرافى ناوچه‌كه‌دا، يه‌كێك له پايه گرنگه‌كانى به‌هێزبوونى توركياى سه‌رده‌مى ئه‌ردۆغان پارتى و نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بوو. ئه‌مه‌ش وايكردووه له ستراتيجدا ئه‌مريكا دژى پارتيش بێت، چونكه ئه‌مريكا و ولاتانى رۆژئاوا زۆر هه‌وڵياندا كه رێگاى گولهنهييهكانهوه ئه‌ردۆگان لاواز بكه‌ن، به‌ڵام هيچيان پێنه‌كرا و ئه‌ردۆگان به‌هێزتربوو، به‌ڵام هێزێكى مه‌زنى ديموكراسى خوازى وه‌ك هه‌ده‌په پشتى ئه‌ردۆگانى شكاند‌و و خه‌ونى سوڵتانێتى ئه‌و پياوه فاشيزمه ئيسلامييهى له گۆڕنا، كاتێك ئه‌مريكا به‌ياننامه ده‌رده‌كات و داوا له هاوڵاتيانى ده‌كات توركيا به جێبهێڵن و ئه‌و وڵاته به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژيانيان له قه‌ڵه‌مده‌دات، ئه‌مه خۆى دوو ڕه‌هه‌ندى سياسى و ئابورى هه‌يه، يه‌كه‌م ئه‌وه‌يه ليره‌ى توركى بشكێت و ئابورى ئه‌ردۆگان تێك بشكێنێت، دووه‌ميش بۆ ئه‌وه‌يه له رووى سياسييه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى ديكه ئه‌ردۆگان تێكبشكێنێت و وه‌ك ههڕهشهيهكيش به كارى هێناوه. هه‌ميش هاوپه‌يمانێكى ستراتيجى داعش له ناوچه‌كه‌دا ورد و خاش ده‌كات كه ئه‌ردۆگان و حيزبهكهيهتى.
پارتيش به هه‌مان شێوه‌ى ئه‌ردۆگان به پاره‌ى دزراوى كوردستانه‌وه زۆر بوغرابووبوو ئه‌وه‌بوو فه‌لاح مسته‌فا له لێدوانێكدا وتى ئێمه پێويستمان به ئه‌مريكا نييه! بۆيه مانه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى به‌نده به مانه‌وه‌ى ئه‌ردۆگانى هاوپه‌يمانييه‌وه، به‌ڵام ئه‌ردۆگان به‌م ئاگرى شه‌ڕه‌ى جۆشيداوه يه‌كه‌م سه‌رى خۆى ئه‌خوات، دووه‌ميش له رووى ئابورى و سياسيه‌وه لاوازتر ئه‌بێت و فهشهلێكى گه‌وره‌ى به نسيب ئه‌بێت.
كارتى نه‌وت كه مه‌سعود بارزانى به‌و شێوه‌يه به‌كارى ئه‌هێنێت، كارتێكه خۆى پێ ئه‌سوتێنێت، چونكه نه‌وت فريايى سه‌دام و قه‌زافى و شاى ئێران نه‌كه‌وت و سه‌رى خواردن، ئينجا مه‌سعود بارزانييه چييه پێى بوغراببێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست