کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرێم لە نێوان كارتە بەهێزەكانی ئێران و كارتە لاوازەكانی توركیا

Wednesday, 09/09/2015, 20:26


ئەوەی پێ‌ دەوترێت دەسەڵاتی سەربەخۆی وڵاتان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا , جگە لە درۆیەكی گەورە هیچی تر نیە , هەموو گۆڕانكارییەكان بەستراوە بە جوڵەی هاوكێشە گەورەكانەوە , تەنها پرسی زۆر سادەو سەرەتایی لەسەر ئاستی لۆكاڵی بڕیاری لەسەر دەدرێت, هەر لەم ڕوانگەیەوە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و ئەو قەیرانانەی كە ئێستە ڕویان لە هەرێم كردوە , تا ئەو شوێنە دەسەڵاتە لۆكاڵیەكان خاوەنی بڕیاری خۆیانن كە لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەدا بێت , كە دەسەڵاتی گەورە و هەمە لایەنەیان هەیە لە ناوچەكەدا , ئەوەی دەگوزەرێ‌ لە ململانێ‌ سیاسیەكانی هەرێم , لەبەر ئەوەی ئامادەگی نیە بۆ پرنیسیپەكانی دیموكراتی و ئەو درۆ گەورەیەی كە لە پەیڕەوی حیزبەكاندا هەیە و پێ‌ ی دەوترێت ( دەستاو دەست كردنی دەسەڵات ) بەردەوام بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانیان پەنا دەبەنە بەر تێكدانی ئەو بەرژەوەندیانەی كە هەرێم لەگەڵ دەرەوەی خۆیدا هەیەتی , بە پلەی سەرەكی توركیا و ئێران و پاشان وڵاتانی تر ,  بۆ ئەوەی وەك كارتێك بەكاری بهێنن بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانیان , ئەمە بەدەر لەوەی كارتی گوشار خستنە سەر هاوڵاتی و دروستكردنی سیناریۆی دەیان قەیران بۆ ئەوەی مانەوەی خۆیان وەك فریادڕەسی كێشەكان پیشانی هاوڵاتی بدەن .
• ئەوەی دەگۆزەری لەسەر سەرۆكایەتی هەرێم , لەسەرتادا قاسمی سلێمانی هەوڵێكی كورتی دا , بەڵام لەبەر ئەوەی ناتۆ پێویستی بە جیوپۆلەتیكی توركیا و بنكەی ئەنجەرلێك و دورخستنەوەی توركیا لە داعش بوو , بە تاكتیكی ناتۆ و ئێران ئەو چانسە درایە برێت مارگۆك تا بتوانێت كێشەكان یەكلا بكاتەوە , هەرچەندە من پێم وایە كاری سەرەكی برێت بۆ ئەوە بوو كە ئەو نامە بداتە سەرانی حیزبە كوردیەكان كە دەستبردن بۆ هێزەكانی 70 و 80 و پێشمەرگە خەتی سورە , خۆ ئەگەر بەرژەوەندی ناتۆ و ئێران لەگەڵ پێشمەرگە نەبوایە و هێزەكوردیەكان دەسەڵاتیان هەبوایە , ئەوا شەڕی ناوخۆ دروست دەبوەوە , ئەگەر توركیا لە دوای پاشەكشەی لەو سیاستە باوەی كە هەیە لە ناوچەكەدا ,  بیەوێ‌ جارێكی تر بگەڕێتەوە سەر مێزی گۆڕانكارەكان و ببێتە یەكێك لە كارئەكتەركان لە گۆڕەپانی گشتیدا , ئەوا قبوڵی ئەوە ناكات كە زۆنی زەرد سەوز بكرێتەوە , دوای باڵا دەستی ئێران لە ناوچەكدا , (ئێران دەیویست زۆنی زەرد سەوز بكاتەوە) .
• پرسی سەرۆكایەتی هەرێم درێژەی كیشا و پارتی بە نەفەسی شەڕی ناوخۆوە چەند ئاماژەیەكی نیشان دا ( هێنانی 40 هامەڕ بۆ ناو هەولێر , هەوڵی پەلاماردانی پەرلەمان , ڕێگری لە پەرلەمانتاران , لێدوانی هەندێ‌ فەرماندەی پارتی لە سنورەكان ) بەڵام بە هاتنی مارگۆك ئەمانە كۆتای هات , هەوڵی یەكلاكردنەوەی كێشەكان بە ئاشتی , بەڵام پارتی هەر سورە لەسەر یاسا شكێنی و داواكاریەكانی خۆی , ئەمە لەوێوە سەرچاوە دەگرێت كە لە دوای پاشەكشەی توركیا , پارتی ترسی سەوز بونەوەی هەیە , ترسی داماڵینی هەیە لە دەسەڵاتەكانی , بۆیە دەیەوێت هەموو كارتەكانی بەكار بهێنی تا ئەو دەسەڵاتەی كە هەیەتی بمێنێتەوە , كە زۆرینەی دەسەڵاتەكان دەكات زیاد لە بەركەوتەی خۆی .
• لەبەرامبەردا ئێران خاوەنی كارتی زۆر بەهێزە لە كوردستان و عێراقدا , كە دەتوانێت لە ڕێ‌ ی (پەكەكە ) و ناوەندی عێراقەوە پارتی قەید بكات دایببڕێت و ناچاری بكات بە داواكارییەكان , هەرچەندە پارتی دەیویست لەگەڵ ئێران ڕێكبەكەوێ‌ , بەڵام ئێران پێداگری دەكات لەسەر داماڵینی لە دەسەڵات , ئەگەر ئێران ئەم ململانێیانەی جێهێشبێت بۆ برێت , دوای شكشتی برێت  لە ئێستادا ڕۆل دەدرێتەوە بە ئێران , لەسەرتای دەركەوتنی (مسجدی ) سێبەرەكەی قاسمی سلێمانی , توركیا بە بیانوی شەڕی پەكەكەوە هێز دەهێنێتە ناو هەرێمی كوردستان , كە ئەمەش دوبارەكردنەوەی دابەشكاریەكی مێژوەییە لەسەر نەخشەی هەرێمی كوردستان .
• ئەوەی ماوەتەوە بەراوردكردنە لە نێوان كارتەكانی توركیا ئێران هەم بۆ عێراق و هەم بۆ كوردستان , خۆ ئەگەر كارتی دەستی توركیا داعش و بنكەی ئەنجەرلیك و پێگەی جیوپۆلەتیك و دەروازەی ئابوری ئەوروپا بێت , لە بەرامبەر دا ئێران خاوەنی كارتی بەهێزی عەبادی و پەكەكە و ڕێگرتن لە بۆرەیەكانی تاناب و نابۆكۆ وئەو غازەی دەیدات بە توركیا و بەشار ئەسەد و كارتی ڕوسیا و ئەرمینا و كارتی ناتۆ وەك دو دژی داعش و دەیان كارتی تر.
• ئەوەی دەبێت بیڵین پارتی بۆ ئەم پرسانە پشت بە توركیا دەبەستێت و بە كارتی بچوك و گەورە , لە ئێستا سەرەتاكانی دەركەوتوە (كێشەی هاڵك بانك و هێنانی توركیا بۆ ناو هەرێم ) لەبەرامبەردا بێدەنگ بونی برێت و هاتنی سێبەرەكەی قاسمی سلێمانی (مسجدی ) و شەڕی پەكەكە و داخستنی مەرزی ئیبراهیم خلیل , هەموو ئەمانە ئاماژەن بە تۆح بونەوە و دەركەوتنی سنوری دێگەلًَە و دوو ئیدارەیی , كە لەم نێوەندەدا  ئەمریكا و ناتۆ ناهێڵن كارتەكان بەریەكبكەون , لەبەر بەرژەوەندیە گەورەكان , ئەكرێت دوو ئیدارەیی دروست ببێت , بەڵام ناهێڵن كارتی توركیا و ئێران بگاتە بەریەككەوتنی كارتە گەورەكان , لەم نێوەندەدا ئێران گرەوەی خۆی بردوەتەوە چونكە ڕێككەوتنی (5+1) و ئەو بەرژەوەندیە هاوبەشە گەورانە لە نێوان ئێران و ناتۆدا هەیە , ئەمەش بە مانای ئەوە نایەت كە توركیا سفر بكرێتەوە , بەڵام بە هەموو دیوەكاندا , توركیا ناتوانێت یاریەكە بباتەوە , ئەگەر ڕێككەوتنێكی نهێنی لە نێوان توركیا و پارتی و داعش و ناتۆدا نەبێت دژی ئێران , خۆ ئەگەر ئەمەش هەبێت ئەوا ئێران دەتوانێت لە تەوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرژەوەندیەكانی ناتۆ بخاتە مەترسییەوە , كەواتە ئەم سیناریۆیەش گەر هەبێت لە ئێستادا ناتوانرێت كاری پێ‌ بكرێت.
•بە هەموو دیوەكاندا پرسی سەرۆكایەتی هەرێم لە بازنەیەكدا و لەسەر ئاستی لۆكاڵدا دەمێنێتەوە دەخولێتەوە و بەردەوام لە بازنەیەكی داخراودا درێژە دەكێشێ‌ , تا ئەو كاتەی پارتی ڕازی دەبێت بە نیوەی داواكاری بەرەی دژی خۆی , خۆ ئەگەر ئەمە نەبێت ئەوا دوو ئیدارەی دەبێتە حوكمی واقع .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە