کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا پاڕانەوەكەی مەلا بەختیار لەبەرژەوەندی كورد دەكەوێتەوە ؟

Wednesday, 09/09/2015, 19:45


هەموومان وتارێكی كاك بەختیارمان خوێندەوە و بە راستەخۆ و ناراستەخۆ هەندێك بۆچونی دەربریوە كە بریتیە لە هەڵوێستە جیاوازەكانی لایەنەكان و هۆكاری پێداگری و مكوربونیان لەسەر هەڵوێستەكانیان لەلایەك و، رازیبونی هەموویان لەسەر مانەوەی بەرزانی و، دەرخستنی تەنها ناكۆكیەكانیان لەسەر دەسەڵاتەكانی بارزانی دەرخستوە، بێ  ئەوەی لە هیچ كونو كلۆجێك ئاماژە بە یاسا و رێسای مانەوەی بەرزانی بكات، واتە تەنها لەسەر خەتە گشتیەكە رۆیشتوە و دەیەوێت وەزعی كوردستان لە باری چەقیوی گفتوگۆكان بەهەر نرخێك  بێت دەربێنێت و، تا رادەیەك نەرمو نیانیەكەی پیاو دەخاتە گومانەوە كە ئەمەش وەك پرۆژەكەی بەرهەم سالح بێت، ئەگینا پارتی وا بەئاسانی نەكەوتە مەدح و وەسف و وەڵامدانەوەی ئیجابیانەی وا  كە  دەستپێشخەری مەسعود بارزانی بە دوایدا بێت .
ئەم وتارە كۆمەڵێك پرسیاری وروژاندوە دەبێت وەڵام بدرێتەوە : بۆچی كاك بەختیار ئەم وتارە بنوسێت كە پێگە و دەسەڵات و هەڵوێستەكانی دیارن، بۆچی دوای ئەوە دێت كە دەنگۆی ئەوە هەبوو كە پرۆژەیەكی یەكێتی  بە دەستی مەلا بەختیار لە ئانوساتی نوسیندایە،خەڵكیش حەقیەتی كە گومانی لەوەبێت  كە ئەمە جێگەی پرۆژەكەی فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمان بگرێتەوە،  كە بە وتارە پرۆژەئاسا نوسراوە و وەك ورەقەیەك نەك وەك پرۆژە لەبەر ئەوەی دژ بە پرۆژەكەی فراكسیۆنەكەی پەرلەمانی خۆیان نەبێت . بۆ لەرووی یاساییەوە هیچ رێگەیەكی دیارنەكردووە چۆن تەنها دەسەڵاتەكانی مەسعود بارزانی گرفتەگەیە، نەك مانەوەی و نەمانەوەی لەسەر تەختی سەرۆكایەتی . بۆچی باسی لە سیستمی سیاسی و دەستور و میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی نەكردووە، بۆچی خۆی لەقەرەی یاساكانی پێشو نەداوە، خەڵك دەپرسێت لەم ورەقەیەدا، چی لە برگەی  نەبونی یارای هەڵبژاردنەوەی مەسعود بارزانی كردووە كە بە خۆیان و پارتی لە 30ی خوزەیران ی 2013 دایانرشتوە  و، مانەوەی بەرزانی  بە چ یاسایەك رێكدەخرێت ؟
سەرەرای هۆكارە تایبەتیەكانی ئەم وتارەی كە لە پێشەكیەكەیدا دەریخستوە، بەڵام وردەكاریەكانی گومان دروستدەكات  و بەقۆناغی راگوزەری پێش بریاردانی مافی چارەنوسی لەقەڵەم دەدات و، وای دادەنێت، كە ئەركی هەمووانە، لە پێناو بەدیهێنانی مافە چارەنوسسازەكان هەر شتێك بكرێت كە بارودۆخی كورستان زیاتر تێكنەدات . بەڵام خەڵك دەپرسێت،  سەربەخۆیی كوردستان بە پێداگری لایەنێك و ملكەچ بونی ئەوانی تر لەسەر نایاسایی بەرێوەچونی هەرێمی كوردستان دێتەدی . نیگەرانی  و چاورەوانی خەڵك روبەروی سەرجەم لایەن و سەركردایەتی سیاسی كوردستان بۆتەوە و هەڵوێستە نادروستە حزبیەكانی دوای راپەرین و بەرژەوەندخوازی دەسەڵاتداران بوو، كە ئەم رۆژەی بە ئەمرۆ گەیاند .  ئەو شەرو كوشتار و ململانێیانە بوو وای كرد كە وەزعی كوردستان وەك ئێستا چارەنوسەكەی بخاتە دەست تاكە كەسێك و بەم شێوە بروات مەحاڵە بەرەو دیكتاتۆریەت نەچێت . ئەگەر لە قۆناغێكی وەك ئەمرۆ بەم شێوەیە چارەسەری بابەتێكی یەكلاكەروەی ئاوها بكرێت، هەڵوێستی سەرجەم  لایەنەكان خەڵكی دڵسۆز ونوخبە و رۆشنبیری كوردستان لە بەرپرسیارێتی یەكلاكەروەی وەزعی سیاسی كوردستان دور بخرێنەوە و چارەنوسی میلەت بخرێتە ئەستۆی تاكە كەسێك و، چارەسەرێكی كاتی و لە بەرژەوەندی كەسێك بكەوێتەوە، ئەی لە وێستەگەكانی پاشەرۆژدا چی دەكەیت . ئایا ترس لە دوو ئیدارەیی و شەری نێوخۆ و خۆفەرزكردنی پارتی و بەرزانیە، كە وەرەقە ئابوری و سیاسیەكانی  بەدەستەوەیە و، ترس لەوەدایە كە  لە دژی یاسا و بۆ نەهێشتنی راستەرێكردنی سیستمی سیاسی كوردستان بەكاری بهێنێت . بەڵام هاوكێشەكان بە یەك كەس  و یەك حزب ناگۆرێت . ئەگەر وابێت دەبێت چاورەێی دیكتاتۆریەت بكەین نەك رووە  و دیموكراسیەت و بەدیهێنانی ئامانجەكانمان، ئەمەش هیچ واتایەك بۆ بریاردانی مافی چارەنوس ناهێڵێتەوە .
ئایا مەعقولە و بەریشی كێ رەوایە، داوا لە تاكە كەسێك  بكەیت هەندێك لە دەسەڵاتەكانی كە یاسا دیاریدەكات،  ببەخشێت بەپێشمەرگە و لێقەوماوان و  گیانی پاكی شەهیدانێك كە هەموو ئاواتیان سەربەخۆیی كوردستان و بەرقەراربونی ئاشتی و ئارامی و سەروەری یاسا و دیموكراسی بووە . بۆیە ئەم تێروانینە و مامەڵە كردنە لەگەڵ بابەتێكی یاسایی گشتیی ئاوها بەردی بناغەی نایاسایی هەتاهەتایی دادەنێت و، وای لێدێت كە مافی میلەت بە پارانەوە و تكا و رجا لە تاكە كەسێك داوابكرێت، كورد و دۆستەكانیشی توشی نائومێدی دەكات . هیوادارم وانەبێت .  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە