پاراستن سۆرانی مامەی حەمەی تیرۆرکرد، تالەبانیش بەڵگە و لێکۆڵینەوەکەی نەهێشت
Tuesday, 08/09/2015, 21:24
کەیسی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە، کە تا ئیستا بە کراوەیی ماوەتەوە، زۆر لایەن پێیان وایە کە نازانرێت کێ ئەو کارەی ئەنجام داوە، بەڵام هەوەکو زوو کوردستانپۆست لە چەند هەواڵ و ریپرتاژێکدا پەردەی لەسەر ئەو کارە و لایەنی پەیوەندییدار هەڵدایەوە، بەڵام وەکو لە کوردستان باوە مادام بەڵگەیەک نییە کە ئەو لایەنەی پێ تاوانابر بکرێت، بۆیە کەیسەکە بە کراوەیی هێڵراوەتەوە، دەسەڵات کە خۆی تاوانبارەکە بێت هەڵبەت هەرچیی کارێکی ئاوا ئەنجام بدرێت بە کراوەیی دەمێنێتەوە، کەیسی سۆران مامە حەمە تاکە تاوانێک نییە کە دەسەڵات کردبێتی و بەمە کۆتایی هاتبێت.
سۆرانی مامە حەمە لە رۆژی 21 / 7 / 2008 لە لایەن پیاوەکانی پاراستن لە شاری کەرکوک تیرۆرکرا، هەرچەندە بەناو وتیان لێژنەی بۆ دروست دەکرێت تا بەدواداچوون لەسەر ئەو رووداوە بکرێت، بەڵام تا ئیستاش نە لیژە دروستکرا، نە بە دواداچوونی بۆ کرا، وا ئەمڕۆ پاش تێپەڕبوونی 7 ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا کەسێکی نزیک لە دەسەڵات پەیوەندیی بە پەیامنێرەکەمانەوە کرد و پێی باش بوو ناوی نەهێنرێت و ئەم زانیارانەی درکاند:
ئەمەی خوارەوە دەقی قسەکانی ئەو کەسەیە:
ماوەی جەند سالێکە ئەو زانیاریە دەزانم و ویژدانم ئازارم دەدا کە باسم نەکردوە بۆیە بەهیوام مالپەری کوردستانپۆست ئەو زانیاریە بگەینیتە خەلک تا منیش کەمیک بەرامبەر کۆمەلانی خەلکی کوردستان و بنەمالەی شەهید سورانی مامەحەمە ئاسودە بم. بەرێکەوت لەگەل جەند هەڤالێک لای مام جەلال بوین ، لەپڕیکدا تەلەفۆنیکی بۆهات و هەلی گرت لەگوتەکانیدا زانیمان مەسعود بارزانیە ، نازانم هەندێ قسەیان کرد و لە پرێکدا گوتی بەسەرجاو کێشەکە جارەسەر دەکەم و تو هیج خۆت تیک مەدە دایدەخەین دۆسیەکە.
دواتر تالەبانی ئۆقرەی نەگرت و تەنگاو ببوو کە نازانم بارزانی جی لەگەل گوتبوو بۆیە لەبەرجاوی ئیمە تەلەفۆنی بۆ بەریوبەری پۆلیسی کەرکوک کرد ، وتی دۆسیەی سورانی مامە حەمە بە کوێ گەیشت ، ئەوەندە تێگەیشتین لیوا تاهیر گوتی کە کارەکان بەرەو تەواوبون دەروات دەزانین کێ کردویەتی و رای دەگەینین. تالەبانی پێی گوت نەکەی ئەوکارە بکەی، ئەو دۆسیەیە دابخە ، نازانم چی یوو، بەلام مام جەلال بەتورەبونەوە ئەمجارە پێی گوت دۆسیەکە بەتەواوی دابخە و ئەوراقەکان بسوتێنە.
دوایی پرسیمان و زانیمان، دەنگۆ لەمیدیاکان هەبوو کە پۆلیسی کەرکوک هەندی زانیاری لەسەر بکوژانی شەهیدی قەلەم سورانی مامەحەمە هەیە بۆیە بارزانی تەنگاو بووە و فشاری کردبوە سەر تالەبانی کە نابیت باسی بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست