کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێوانی، بڕوای کوردستانپۆست و ڕاستیەکان عەرزوئاسمانە!

Tuesday, 08/09/2015, 21:06


لای چەپی رووپەڕی کوردستانپۆست بابەتێکی سەرنجڕاکێشم هاتە بەرچاو.(بابەتی تایبەت).ستافی بەڕێزی ئەو رووپەڕە ئازادە دەلێ: ئێمە بڕوامان بە دروستبونی رێکخراوەی سیاسیە ودەسەڵاتی هەیی جێگای متمانەی نییە . منیش دەلێم ،لەکوردستانی بندەستی دیکتاتۆڕی خۆماڵیدا دروستکردنی رێکخراوەیەکی سیاسی هەروا هاسان نییە. ئەو رێکخراوەیە بە نووسینی وتار و دروشم ودانی زانیاری لەرێگای دوورەو دوورلەوڵات کارێکی ئەستەمو زەحمەتە. با بەڕاشکاوی قسەی دڵی خۆم بکەم. دروستکردنی سازی و ڕێکخراوەی نەهێنی وسیاسی ولە ژێرسەرکوت و ئازاری داگیرکاردا گەلێک هاسانترە هەتا دەسەڵاتی هەیی لەباشووری وڵات چون ئەوان لە ژێر پەردەی دەوڵەتی کوردی وئاڵا و شەهید و درووشم گەلی رەنگاورەنگ رێگای زیندان و درۆ وئەشکەنجە ڕاونان خۆش دەکەن..بەڵگەی روون ئاشکراشم بۆ قسەکەت خۆی ئەو ماوە کورتە بوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان سەردەست بون. ئەو دەسەڵاتە کورتە رێگای نەدەدا رەخنەیان لێ بگیرێ. تەنانەت لەسەر ئەو رەخنانەی کە لێیان دەگیرا زۆرکەسیان ترۆرکردیان ونیان دەکردن! بەخەڵکیان دەگووت، تودەیی، جاش، لادەر، جاش موجاهید، جاش پاسدار، بەزیوو.........، ئێستەش لە سەر ناوی دێمۆكڕات و لایەنگری لە زەحمەتکێش لەناو کەمپەکاندا نزیکەی سێ دەیە خەریکی کۆڵ کۆڵێنن لە باشووری بندەستی دەسەڵاتی دووکنشینی عەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی!
مرۆڤ تا ئەو رۆژەی زیندوویە پڕە لە هەست و ئاوات وخۆزگە، ژیان ئەوەندە شیرینە کە دواساتەکانی مەرگیش بڕوا بە زیندوومانەوە کۆتایی نایە. بەڵام نێوان بڕوا و راستیەکان عەرز و ئاسمان مابەینە. ئەوەش نایەتی ئەومانایە کە مرۆڤ دەست لە هیواوهۆمێدەکانی ژیانی بەردا و دەستەئەژنۆ پاڵ وەپاردەی رۆژەکانی تەمەنی بدا و پێی وابێ دونیا راوەستاوە.
یەکێک لە تایبەتمەندیەکان رووناکبیر و نووسەری خامەڕەنگین ئەوەیە کە خۆ لەڕاستیەکان نەدزێتەوە.خۆنەدزینەوەلەراستیەکان بەهای گرانی گەرەکە.چاولەمێژووکەن کە هەزاران روناکبیرونووسەر لەسەرئەو بابەتانەی کە نووسیویانە کوژراون یان خراونە تاریکخانەکانی زیندانەکای دەستکردی دیکتاتۆڕەکان.ئەگەرکاوەگەرمیانی وسەردەست عوسمان سۆرانەکان، سەددام حوسێن ئاوا ترۆری کردبایەن، میلیونان خەڵکی باشووری وڵات دەڕژانە سەر شەقامەکان هەزاران گەنجیش دەبوونە پێشمەرگەی ئەو جووتە حیزبە!سەتان وتاروشێعروپەخشان بۆ ئەو شەهیدانە تۆمار دەکران ولەتەواوی دونیادادەنگدانەوەی مەزن چێ دەبوون. دیتمان لە تاقمێکی بچووک زیاترولە بنەماڵەکانیان زیاتر کەس مەتتەقی لێ نەهات.!
لەو کەشووهەوایەدادرستکردنی رێکخراوەی سیاسی لەباشوورهاسان نابێ.ئەوەی کە نزیکەی ٢٥ساڵە هەیە لەبەرچاوانە.لەوماوەیشدا ئاڵوگۆڕی مەزنی جیهانی وناوچەیی دروست بون.بەڵام دەسەڵاتی هەیی هەرلەجێگای خۆیەتی تەمای لاچوون یان ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لەخۆیدا شک نابا یان بەزۆرەملی خۆی دادەسەپێنێ.ئەوەی کە ژیانی لێ تاڵ بووە خەڵکی هەژاروداماوی ئەو خاکەیە. لەو بارودۆخەداکە دونیای دەرەوەش بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان دەست لەعەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی هەڵناگن ئەدی چارە چییە؟ ئاڵترناتیولەکوێداقەتیش ماوە؟
ئەگەرسنورەکانی جوغڕافیایی ئێستێش لەنێوان چواربەشی وڵاتتدابونیان هەیە،دەتوانم بەڕاکشاوی بڵێم سنورەکانی سیاسی وکولتوری وهاوسۆزی ونیشتمانپەروەری هەتا رادەیەکی یەکجارزۆی هێڵی داگیرکاریان پساندووە.دونیای پێشکەوتنی مێدیایی وچاپەمەنی لەدەرەوەوناوخۆی وڵات بۆ دانیشتووانی کورد لەهەمووجیهاندا رۆڵی سەرەکی بینیوە.لەچرکە ساتێکداهەواڵەکان دونیادەتەنن. بۆیە تاکی وشیارودوورناسی کورد/ دەبێ/ خۆ لەراستیەکان نەدزێتەوە.
لەرۆژهەڵاتی وڵات ئەوحیزبانەی کە قەراربوورزگارمان کەن ئەوەحاڵورۆژیانە کە هەرکەس لێی دەزانێ.لەباشووری وڵات ئەوە٢٥ساڵەخودای نەخواستە کوردلەدەسەڵاتدایە بڕوانن چمان بەسەردێنن وبەرەوکام هەڵدێرمان دەبەن.دەمێنێتەوە باکورورۆژئاوای وڵات. ئەگەر بەچاوێکی ئینساف بڕوانینە شێوەی خەباتووتێکۆشانی ئەودووبەشە لەوڵات وبوێرانە بڕیاربدەیەن من دەڵێم ئەوان زیاتر جێگای باوەڕوهۆمێدن. هەرچەند بە پارێزەوە بئاخفم ناتوانم خۆم لەوڕاستیە بدزمەوە. ئێستێ رووپرسیارم لە دوولایەنە؟ کوردستانپۆست کە خاوەنی ئەوهەڵوێستەیەدەڵێ: ئێمە بڕوامان بە دروستکردنی رێکخراوەی سیاسیە بۆ بەرەنگار بونەوەی ئەو دەسەڵاتە لەسەر رێگوزەری دێمۆکڕاسی وبەشێوەیەکی سەردەمیانە.
لایەنی دووهەم، ئەو کەسانن کە وتاروبیروڕاوپێشنیارەکانیان لە چوارچێوەی نووسینی وتاردەنێرن بۆ ئەورووپەڕە وئەوانیش ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکەنەوە. ئایا تەنیا / بڕوای/ کوردستانپۆست وتاری وتارنووسەکانی وی دەگەنە مەبەست بۆ دروستکردنی رێکخراوەی جودالە دەسەڵاتی هەیی لە باشوور.؟ ئایا نووسین وهەڵوێست وەرگرتن بە تەنیا توانیویە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای کورد هەبێ؟ ئایا بە بێ پشتیوانیکردنی رێکخراوەیەکی سیاسی لەحاڵی حازردا لە باشوور ئاڵترناتیوێکی کاراوئەزموودو دەتوانێ ببێتەدژبەرێکی راستەقینە لە بەرانبەرئەودەسەڵاتەدا؟ من دەڵێم / نا /. هەتاڕادەیەک وشیاریی نەتەوەیی دروست بووە، بەڵام دەرەقەتی ئەو دەسەڵاتە نەهاتووە.یانی هەستی نەتەوەیی ووشیاری نەتەوەیی دووراودوورناگاتە ئامانجی خۆی لە ناوخۆی وڵاتیش خەڵکی هەژارتووشی هەزاران بێبەختی ژیان هاتوون. ئێمە لەدونیایەکی ئازاد ڕۆنیشتووین ودەنووسین، کەسیش پێشمان پێناگرێ.دەسەڵاتیش بەهەمووتوانای خۆی خەریکی درۆدەلەسەیە تا زیاتر چەکی قورس وەرگرێ وزیاتر نەفتی خۆی بفرۆشی وزیاترکەسانی نزم نفس بخاتە داوێنی خۆی، بێ گومانیش دونیای دەرەوەش قازانج لەوفەزایە وەردەگرتووە.ئەوهەمووەپێهەڵاگووتن بە پیشمەرگەی هەژارلەلایان ئامریکاوهاوپەیمانانی لەبەرخاتری چاوی جوانی کورد نییە.
" پێشنیار"
من لە باشووری وڵات لەدایک نەبووم.پەیوەندی ڕاستەوخۆشم لەگەڵ هیچ یەک لەو رێکخراەوانەدا نییەکە لەوێ ژیانی سیاسی وکۆمەڵاتی خۆیان دەمەشێنن.ئەوەش نایەتە ئەو مانایە کە مافی قسەکردنم نەبێ.بەڵام باش دەزانم ئەو دەسەڵاتە وەک پاپۆڕێکی لەق وشکاوی لێهاتووە کە ناگاتە کەنارەکانی رزگاربوون.بەئەقڵییەتی عەشیرەگەری وبنەماڵەگەری ئەو کێشەیە چارەسەرنابێ. مەسعودبارزانیش دەست لەسەرۆکایەتی هەڵگرێ ووێڕای عەشیرەکەی لە باشوور دەرکەوێ وجەلال تاڵەبانیش لەگەڵ خۆی بەرێ هێستا ئەو کۆمەڵگایە پڕە لە ئاسەواری ئەقڵییەتی چەند ساڵی ڕابوردووی ئەو سیستمە.ئەوە نییە رێبازی باوکی روحی نەتەوەی کورد! بەدەستی کوڕەکانی هەر بەردەوامە!
هەتائێرە ئەوەی کە بەباوەڕی من جێگای هۆمێدە بۆ داهاتووی ئەوبەشە لەوڵات بۆ پەروەردەکردنە ودامەزراندنی سازیورێکخراوەی خاوەن باوەڕوتاکی ورەبەرزووراستگۆ، سیستمی،، تەفگەری ئازادیە،،( پاڕتی چارەسەری پێشوو).ئەو تەفگەرەش بەڕاشکاوی ئیدئۆلۆژی قەندیل وکانتۆنەکای رۆژئاوای وڵاتی لەسەرە، کە جێگای شانازییە بۆمن.بەتایبەت ژن زۆر بە باشی لەوتەفگەرەدا خۆی دەناسێتەوە جگە لەوانەش جیاوازیەکی تەواوی هەیە لەبواری داربەست وقەوارەی رێکخستن لەگەڵ سیستمی دەسەڵاتدار. هەرئەوەندەی کە لە دونیای دەرەوەی وڵات وەک کومونیزم ومائۆییزم وخۆجەییزمو.......، حیزبمان بۆ دروست ناکەن جێگای خۆشحاڵیە کە حەڕەکەتێکی مەزنی کورد لە هەر چوار بەشی وڵات رێکخراوەی دروست کردوە.
ئەگەر/ باوەڕی کوردستانپۆست/ دەتوانێ ئاڵترناتیو بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەودەسەڵاتە پێک بێنێ، زۆر باشە، دەبێ دەستخۆشی وپشتیوانیاین لێ بکرێ.دەنا بەباوەڕی من تەنیا رێبازبۆ پشتیوانی کردن لە خەڵک وپشتیوانیکردن لە کێشەی کورد بەهێز کردنی/ تەفگەڕی/ ئازادییە. لەبیرمان نەچێ رووناکبیرونووسەری کورد دەتوانن ئەندام یان سەمپاتی هیچ رێبازێکی سیاسی نەبن، بەڵام لەو سەردەمەدانابێ لە گووتنی راستیەکان خۆبدزێتەوە.ئەگەرقەرارە وتارەکان لەسەر دۆزی کورد بنووسرێن با نەخۆمان فریو دەین نە خوێنەرنە کۆمەڵگابا پشتیوانی لەو تەفگەڕە بکەین.ئەوەندی ئەردۆغان دژی هەبوونی رێکخراوەیەکی وەک تەفگەری ئازادییە، سەت ئەوەندە مەسعود بارزانی لە بوونی ئەو حەڕەکەتە زوێروقەڵسە.چون دەزانێ ئەو تەفگەڕە دژی حوکمی پیاوسالاری وعەشیرەگەرییە. هەرکەس ئازادە چۆن بیردەکاتەوە، چۆن دەنووسێ،یان لایەنگری لە کام حیزب دەکا بەڵام کەس ئەو مافەی نییە کە بە زمان، بەقسە، بەنووسین،بەکردوە گەمە بە چارەنووسی نەتەوەی کورد بکا.هیوادارم لە وتارەکەم خراپ حاڵی نەبن،ئەورستانە نەزەری خۆمەوپەیوەندی بە هیچ لایەنێکەوە نییە وکەسیش فێری نەکردوم ئاوابیر بکەمەوە.لە قسەی کۆتاییشدادەڵێم،ئێستاکە هەڵوێستی رێوەبەرانی ئەوسایتە ئاوایە دەبێ لەسەرئەو پێشنیارەی من چۆن بیر بکەنەوە؟بەبێ ئەوەی سەربەخۆیی خۆیان کاڵ کەنەوە.جەوهەروناوەرۆکی وتارێکی بوێرانە لە بەرخۆدانی شەهیدێک نزیکە بارێزلە شەهیدەکانمان بگرین.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە