ئایلان
Tuesday, 08/09/2015, 8:19
كـە ئایلان م دی لـە ڕۆخـی دەریا
چــاوم پڕ ئەسـرین ، دڵیشـم گـریا
ئـایلان ی زارۆ لـەگــەڵ بــاوانـی
لە ڕێی كـۆچبـەری، بوو بە قـوربانـی
لاشەی بێ ڕۆحی ، تەنیا جێما بـوو
گیانی پڕ هیـوا ، پڕ لـە بریا بـوو
وێنەكـەی ئەشـكـی لە چــاوان ڕژانـد
سـەراپا دونیای بـە جـــارێ هەژانـد
ڕووخساری جوانی ئایلان ی سێ ساڵ
هــەردەم دەمێنێ لـە بیرو خــەیـاڵ
خـاكـی كۆبانێ ، بـوو بە ئارامگەی
دایـكی بە سۆزی و، خۆی و براكەی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست