کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئایلان

Sunday, 06/09/2015, 18:21


لە هەمو ئەم وشکاییەی  سەر زەوی  ، شوێنێکی بۆ  خەوی تۆ تیا نەبو .. لە شەپۆلێکا نوستی .. هەمو ئەم وڵاتانەی ڕۆژهەڵات ، شوێنێکی گەمەیان پێ نەدای ..  بۆ (   کانادا )  ئەچوی لەوێ گەمە بکەیت  .. مەچۆ بەهەشتەوە ، داعشی لێیە ، شمشێرێک ئەدەن لە گەردنت ، دوبارە ئەتکوژنەوە  .. بچۆ بۆ لای خوا ، لەگەڵ ئەو ، سەیری گاڵتەجاڕی ئەم دنیایە بکەن .. لێی بپرسە : " بۆ سەد دەروێش لە مزگەوتێک دا جێیان  ئەبێتیەوە ، دو سیاسی لە وڵاتێک دا  جییان نابێتەوە ،  ئەبێ  جەنگێ بەرپاکەن لە سەر شوێنی خەویان .. وڵاتێک بکەنە دەریای خوێن ؟ "  تۆ فێری مەلە نەبویت ، خۆت دایە دەم شەپۆلی دەریا .. مناڵی  سیاسیەکان ، دەریایان بۆ ئەبەنە ماڵەوە ، تا فێری مەلەیان کەن .. ئەوان شێخ  و مەلاکانی دنیا ، نزایان بۆ ئەکەن ، تا بێوەی بن .. ئاخر تۆ  شێخ  و مەلاکان  نزات بۆ ناکەن ، تا بێوەی بیت .. ئەوان  پێویستە  بمێنن ،  تا کورسیەکەی  باوکیان چۆڵ نەبێت دوای خۆیان .. ئاخر  باوکی تۆ کورسیی نیە ، تا دوای خۆی لە سەری دابنیشی ..
تۆ نە  ئەکتەرێکی هۆلیۆد  بویت ، نە کوڕی سوڵتانێک .. چۆن لە نیوەشەوێک دا  توانیت  هەمو  جیهان وە  خەبەر بێنی .. چۆن توانیت لە ڕۆژێک دا  شاشەی هەمو تەلەفزیۆنەکانی جیهان  و لاپەڕەی  ڕۆژنامەکان ، داگیر کەیت .. پەردە  لە سەر دڵڕەقیی سروشت  و ویژدانی مردوی مرۆڤ لابەیت .. بنی  پێڵاوەکانت ڕوی کردۆتە دەمو چاوی سیاسیەکان  و نەتەوە یەکگرتوەکان ، ئەدەوێ پێیان بڵێی : "  ئیتر  منەتتان  بە  ژێری پێڵاوەکانم " ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە