گۆڕان .. بندیوار بەبێ قەڵەمکارى
Sunday, 06/09/2015, 11:33
پێش نزیکەى دوو مانگ بەر لە ئێستا لە کوردستانپۆستەوە وتارێکمان دابەزاند بەناوى
وەزیر و وەزارەتە بێ داراییەکەى کە لینکەکەى لەخوارەوە دانراوە وە تێیدا هاتبوو کە:
(هەردوو حیزبى یەکێتی و پارتى دوور لە هەموو به هایەکى ئیدارى و ئەخلاقى ، هەزارەها موچەخۆرى بندیواریان دروستکردووە ، لەسەر حسابی بودجەى ئەو میللەتە ، لەمەشدا وەزیرەکەى گۆڕان ئەو تاوان و خیانەتەی پارتیی و یەکێتیی داپۆشی هەموویانى کرد بە ڕەسمیی و بەبێ ئەوەی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو بنێرێت و بزانێت ئەمانە چەند شیاوی ئەو کار و شوێنەن ، هەموویانی بەسەر فەرمانگە حکومەتیەکاندا دابەش کردن و گەورەترین خزمەتى بەو دوو حیزبە کرد ، لەکاتێکدا هەزاران گەنج و دەرچووى زانکۆکان بێکارەن و سەرى خۆیان هەڵدەگرن وڵات جێدەهێڵن ). هەروەها ئەوەشمان نووسی کەوا:
ئەم بندیوارانە: ئەوەلیاتیان نیە، خزمەتیان نییە، کەچی پلەى بەرزیان هەیە، موچەیان فڕیوە نمونەیەک, بندیوارێکى نەخوێندەوار دوسالە لاى حیزبە کردویانە بە بەڕیوەبەرى پێشکەوتو موچەکەى فڕیوە بۆ ملیۆنێک دینار. بەپلەى وەزیفى ئەبێت ئەم کەسە دەرچوى کۆلیژ بێت و بە سى ساڵ خزمەت ئینجا بەو پلەیە دەگات. ئەگەر ماشێنەکەى گۆڕان فیول پەمپەکەى نەسوتا بێت دەبێت ئەو هەموو پلە وەزیفیانە وەرگرێتەوە ، بیر لە گەنجەکان بکاتەوە و بەمە چارەسەرێکی کێشەی ئەو وڵات جێهێشتنەی بکردایە. )
نێچیرەڤانى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم، بڕیارێکى دەرکردووە بۆ ڕێکخستنى ئەو بندیوارانەى بەڕێوەبەرایەتى ڕێکخراوەکانى سلێمانى، کە ئەمەش وەکو بۆمبێک وایە لە ناوەختا بەیەکێتیدا تەقیوەتەوە و پارچە و ساچمەکانى بەرگۆڕانیش کەوتوە، بەجۆرێک کوڕە نازدارەکەى دادە هێرۆى هێناوەتە ورتەورت، لەویش خراپتر کۆسرەت رەسوڵ کە کەس لێی تێناگات چی دەڵێت، ئەو بێ تەندروستیەى خستۆتە گۆ، لە سلێمانى ئەو قسەیە کەوتۆتە سەر زاران ئەڵێن مادام ئەم کۆسرەتە قسەى تیاکردووە ئەبێت چەندى تێهەڵکێش کردبێت، بەڵام ئەمانە چاک ئەزانن حیزبەکەیان چ ناهەقیەکى کردووە. جگە لەوە ئەمە ئەوەش دەردەخات، کە هەموو بەرپرس و حیزبەکان بەشی خۆیان دەستیان لە پیسخۆریی بندیواردا هەیە.
لەبەرامبەردا ووتە بێژى سەرۆکى حکومەت ئەڵێت :
"ئهو بڕیارهى بهڕێز سهرۆك وهزیران ڕێكارێكى تهواو یاسایى و كارگێڕییه و پهیوهندى به ڕێكخستنى كاروبارى ئهو فهرمانبهرانهوه ههیه، كه هیچ دۆسییهكى كارگێڕییان نییه و پێویسته بهپێى ڕێكاره كارگێڕییهكانى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕێكبخرێنهوه ، تاكو وهك فهرمانبهرى حكوومهت ببنه خاوهنى دۆسیاى كارگێڕى و پله و پایه و شوێنى دهوام و فهرمانگهیان دیار بێت."
گۆڕانێکى ئۆپۆزیسیۆن بەناوى بابەتى بندیوارەوە دەنگى کۆدەکردەوە ، لە زەمانى حکومەتى بنکە فروانەکە وەزیرى داراییەکەى بەدواى ئەودا میدیاکانی حیزبەکەی و پەرلەمانتارەکانیان کردبویان بەهەڵایەک ئەوسەرى دیار نەبێت کە گوایە بندیواریان ئاشکراکردووە ، بەڵام دوایى ئەم بڕیارەى نێچیرەڤان کە جۆرێک لە جۆرەکان بۆنى دروستیەکى لێدێت ، گۆڕانیش کەوتۆتە پێگەیەکەوە کە بەرگرى لە بندیوارەکان ئەکات لە ڕێگەى میدیاو ئەندام پەڕلەمانتارەکانیەوە ، ئەوەتا لە ئێوارەى ٤-٩-٢٠١٥ وە لە تەلەفیزیۆنى کورسات نیوز بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى دارایى کەوتە بەریگیکردن لە بندیوارەکان دڵنیاییان پێئەدات کەموچەیان نافەوتێت ، بەڵام بە بێ ئەوەى خۆى لەقەرەى پلەو پایەو خزمەتى بەناهەقى ئەو بندیوارانە بدات ، کە دامو دەزگاکانى حکومەتیان قەرەباڵخ کردووە ، نائومێدیو بێمبالاتیەکى قووڵى بەدواخۆیدا هێناوە لەناو فەرمانبەراندا ، چونکە ساڵانى خزمەت و بڕوانامە و دڵسۆزى بۆکارو هەموى زەربى سفر کران .
هەرهەمان شەو عەلى حەمەساڵحیان لەخەو ڕاپەڕان وەکو کاردانەوەیەکى خێراو حساب بۆ نەکراو تۆزێک باسى بندیوارەکانى پارتیان پێکرد ، ئەوە ماوەى دوو مانگە خۆى و بزوتنەوەکەى و وەزارەتەکەیان دەمیان لەکلیلە چووە ، بەچاک و خراپ باسى پلەو ڕاژەى ئەو بندیوارانەیان نەئەکرد لەبەر نزیکبوننەوە سیاسیەکەیان لە یەکێتى هەتا پێگەیان لە حکومەتە فروانەکەیان نەکەوێتە لەرزە ، لە لایەکیترەوە لیستى بندیوارەکان خاڵى نیە لە گۆڕانخوازانیش ، هەرچەند ئەم وشەیەى کۆتایى لە فەرهەنگەکەیاندا ئەوەندە کاڵبۆتەوە ئێستا زۆر بە ئاستەم ئەبینرێت ، دنیایەکى سەیرە بەدەست گۆڕانەوە ئەوەتا دڵى نایەت پلەو پۆستى بەناهەقى بندیواران وەربگرێتەوە . ئەمە ئەو بزوتنەوەیە بوو کە ئەیوت شەڕ لەسەر مافەکانى خەڵک ئەکەم ، دیارە چەمکى شەڕیش لاى ئەمان مانایەکی ترى هەیە ، ئەوەتا بەڕێوەبەرى گشتی ئەم وەزارەتى داراییە هێشتا دۆشەکەڵەکەى ژێرى گەرم نەبوو بو ، لەکۆبونەوەیەکى سلێمانى بە پۆزەوە ووتبوى شەڕم لەگەڵ بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى هەولێر کردووە ، دیارە ئەو کەسە پارتیە ، بەڵام ئێستا بە ئیکلامەوە مۆڵەت وەرئەگریت کە بچێتە بەردەرگاکەى ، یەکێک لە پیاوەکانى سیروان بەرزانى ختوکەى هەموو ستافى وەزارەتى دارایى ئەدات ، حیمایەیەکى گەورە بەرپرسى پارتى هەتا دەرگا هەبێت بە ڕەنگى هەڵبزڕکاوەوە بەڕیى ئەکەن ، ئاخر کەس ئەزانێت ستاف و ڕاوێژکارانى ئەم وەزارەتە کێن و پسپۆریان چیەو ڕاژەیان چەندە ، ئەوەى کە هەتا ئێستا ئەزانرێت کامە یەکێتى دەریکردووە و جێگەى نەبۆتەوە و کامە لە هەڵبژاردن دەنگى نەهێناوە ئاخنراوەتە ئەم وەزارەتە . ئەم گاڵتە داراییە ئەبێت تاکەى بڕ بکات؟
ئەڵێن لە سلێمانى کەسێکى بەرچاو ڕوون لە قانوندا پێش ئەم بەزمەى سەرۆکایەتى هەرێم ، بە ئەندامێکى گردى زەرگەتەى ووتوە ، پارتى پەنا بۆ ئەم دوو ڕێگایە ئەبات بۆ درێژکردنەوەى ماوەى سەرۆکایەتى بەرزانى یان دادگاى تەمیزى کوردستان بە حساب ولایەى گشتى هەیە و ئەتوانێت کێشەکان یەکڵایبکاتەوە یان ئەنجومە نى شوراى کوردستان ، وەها وەڵامى دراوەتەوە : کە خۆیان ژوورى یاساییان هەیە و شتەکان لایان ئاشکرایە و پێویست ناکات ، ئەڵێن : ئەو کابرایەش وتویەتى باشبو داواى باقیان لێنەکردم ، ئێمەش لەم کوردستان پۆستەوە لە پلەو پۆست و موچەى بندیوارەکان ئاگادارمان کردنەوە ، ئەگەر داواى باقیمان لێبکەن ... ئەڵێین : ڕسوابونى ئاسایى زۆر زۆرشەرافەتمەند ترە نەک بەدەستى پارتى . ڕسوابونى چەند کاربەدەستێک زۆر شەریفترە لەڕسوابونى وەزارەتێک ، ڕسوابونى بزوتنەوەیەکە بەدەستى ئاشتى هەورامى کە وەزیرەکەى ئەنێرێت بۆتورکیاو گێلەیەکى ئابورى و دارایى پێدەکەن بە هەمانەیەکى پڕلەهەواوە ئەینێرنەوە ، رسوابونێکە بەرامبەر مێژوو ، ئارام بە بزوتنەوەى گۆڕان قەیدى چیە خۆ سوعبەت کردن هەر هەبووە ، وەزارەتت هەیە ئەوەشى تیا ئەبێت ، وا گەنجەکان لەوڵات هەڵدین خۆیان ئەدەن بەدەست شەپۆلى مەرگ و چارەنوسى لێڵ وبەڵاى ناگەهان ، گەنج لەوڵاتدا نەما ، بارى شانى گۆڕانیش سوک بوو ، ئیتر باسى گەنج ناکەن ، وەک چۆن باسى گومرگى ئیبراهیم خەلیل ناکەن . خزمەت بکەن لەوەزارەتى دارایى بەخۆیو خەزنەکەیەوە ، کە بۆیان پڕکردون لە سوکایەتى و ڕسوایى وخەجاڵەتى بێمروەتى .
__________________________________
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست