کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لاپەڕەیەکی دیکە لەمێژووی عەشیرەی بارزانی!

Friday, 04/09/2015, 21:12


مەلامستەفا بارزانی پاش ناکۆکی وجیابوونەوەلە حیزبی/ هیوا / لەساڵی ١٩٤٣، مخابن هەرگیز!دەگەڵ خوێندەوارانداولەگەڵ حیزبێک کە شایستەی ئەوناوە/ ناوی حیزب بێ هاوکاری نەکرد!( کوردلەسەدەی١٩و٢٠دا،لەنوسینی: کریس کۆچیرا، وەرگێڕانەوە لە فارسی،حەمە کەریم عارف، لاپەڕەی ٤٠٨).ئەو دوونیوڕستەیەی سەروو جەوهەرو ڕەگەزی سیستمی عەشیرەگەری بە گشتی وبەتایبەت هی بنەماڵەی بارزانییە. لەناوچوارچێوەی ئەو داربەستەداخوێندەواروڕەخنەگرووخاوەن هەڵویستوووڵاتپارێزجێگایان نابێتەوە. ئەگەریش هەبن دەبێ دەستەوەستان وبەکرێگیراوی بنەماڵەی بارزانی بن.لەهیچ کوێی ئەودونیاپان وبەرینەدا وەها سیستمگەلێک ناگاتە ئامانج.بۆیە زۆر هاسان مستەفابارزانی ١٩٧٥خوڵقاندولەویش هاسانترکوڕەکەی ٣١ئابی لەبەر دڵی نەیاری کورد پێکهێنا!هەتائێرە لەسەر ماددەی هەشت (٨) کە بۆ قیادەمووەقەتی ئەوکات لەلایان حیزبەکانی سەردەست بەتایبەت دێمۆکڕات بەرانبەر بە بارزانییەکان دەرکرا زۆر قسەو بابەت گووتراون. کێیە نەزانێ ئەو ماددەیە لەسەر گووشاری دەسەڵاتی حیزبی بەعس نەبووە.زەمان وەرسووڕاهەر قیادەمووەقەت بووکە بووپێش سواری هیزی پاسدارانی ئێران ودەردی موفاجای دا حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات کە لەبەرچاوی هەموومانە.دەرکردنی ماددەی ٨بەکام قیمەت لەلایان عەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی خەمڵێنرا؟ بڕۆن لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕەگوێزپرسیار بکەن؟ ئەوەیە خەسلەتووخدەی کەسێک کە بەزۆرەملی لە سەرۆکایەتی دانەبەزێ.
لەوش بترازێ هەر رۆژنامەوانێک ورەخنەگەرێک لەقاویانداتووشی مەرگ وتۆقاندنی دەکەنەوە.بەشیک لە سیاسەتی ئەوعەشیرەیە لە ئاست زاناو خوێندەواری کورد پەراوێزکردنی ئەوانە لە دەورووبەری خۆیان.ئاخرمامۆستاورێ پێشاندەریان مەڕحومی باوکیان بووە. ئەویش لەکاتی خۆیداهەڵبژاردەوشۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی وڵاتی ڕادەستی/ شای / ئێران دەکرد! لەهەمان کاتدا بۆ کەسێکی وەک/ سەید قوتب/ رووپەڕی سپی ئیمزادەکا کە ئێخوانیەکان لەسەری بنووسن تا ئەوکابرایە لەدار نەدرێ!). سێ بابەتی گرینگ مێژووی سەت ساڵی رابوردووی وڵات پڕ دەکەنەوە.
یەک: زۆرینەی سەرهەڵدانەکانی کورد لەسەر بنەمای عەشیرەگەری وبنەماڵەیی رێگایان پێواوە.بۆیە قەت نەگەیشتوونە ئامانجی خۆی. تاک یان دەورووبەری تاک بڕیاری داوە، شۆڕش لەماوەیەکی کوورتدا تێکشکاوە نمونەی راشکاو، قەڵای دم دم،سمکۆی شکاک، شەمزینان،شێخ ئەحمەد بارزانی، نەهری، مستەفابارزانی،رێی چەند ساڵەی مەسعودبارزانیش وەک ئەوانی دیکە قەت ناگاتە مەبەست. لەو ناوەدا ئەگەر سەرهەڵدانێک بە شیوەی حیزبی یان رێکخراوەیی یان سەرۆکایەتی حیزبی مەشآوە، حیزب لە دەست تاقمێکی دیاری کراو بووە کە هەر ئەوان بڕیاری شەڕیان شکستیان داوە.! نموونەکەی دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتن.
دوو:لووتکەی شەڕی دوونیای دووجەمسەری لەکاتی سەرۆککۆماری ئامریکا / جان،ئێف،کەنەدی / دالە گەڵ سۆڤیەتی پێشوو لەئاست کۆبای فیدل کاستڕۆ بووە، کە هەڕەشەی بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی لە شووڕەوی بوو بەهۆی پاشە کشەی کومونیزم ودونیای چەپ لەناو حیزبەکانی برادا! لەوپێڤاژۆیەدا دامەزراندنی پێگەی ئینجرلینگ لە تورکیا رۆڵی سەرەکی هەبووە لە چارەسەر نەکردنی دۆزی کورد لە باکوری وڵات.لەوکاتەوە کێشەی کورد لەسەرجوغڕافیای رۆهەڵاتی ناوەڕاست وەک گەمەیەکی سیاسی هاتووچووی پێکراوە. ( رادەست کردنەوەی بەڕێز ئۆجەلان ئیدامەی هەمان رەوشی پێشوویە بۆ دونیای بەرژەوەندی)سەرکردەی کوردو سەرهەڵدانی کورد دەبوایە سەر بەلایەنێک بن دەنا رێگای هیچ مانۆڕێکی سیاسی ونیزامیان پێ نەدەدرا.ئەورێگوزەرەتاڵەش هەر بەردەوامە بۆیە مەسعودبارزانی داوالە ئاغای ئۆبامادەکا ئیزنی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی پێ بدرێ!ئەوعەشیرەیە لەوەتی هەن قەت شەڕیان لەسەرپرسی کورد نەکردوە! لەهەر قۆناغێکی مێژوویدابۆ پاراستنی خۆیان منداڵی کوردیان بە کوشت داوە وبوونەتە مەزنترین رێگرلە حاند پرسی چارەسەری کورد.
سێ: ئێستێ وەک جاران نییە،دونیای دووجەمسەری جەوهەری خۆی لەدەست داوە کۆمپانیەکای شەڕ( جگە لە ناتۆ) بڕیاری چارەسەری بۆ گەلانی بندەست دەدەن. پەیوەندی سیستمی بەهێزی ئابووری وزانست راستەوڕاست کاریگەری دەخاتەسەر بەهێز بونی ئامرازی شەڕی مەزن بەوواتایە ئێمە دەبینین کات بە کات چەکوچۆڵی پێشکەوتووی ئاسمانی وپیادەنیزام دروست دەبن.ئەورێکارەش لەدەستپێکی سەدەی١٨وە دەستی پێکردوە. لەو بارودۆخەداکە دونیای بێ ڕەحمی بەرژەوەندی باڵی بەسەردا کێشاوە، لەوەها فەزایەکی سیاسی ونیزامیدا لەکوێ کێشەی کورد لەسەر سیستمی عەشیرەییوبنەماڵەیی چارەسەر دەبێ.
" لاپەڕە٢ی ئەووتارە"
دوکتورمەحمودعوسمان لەساڵی ١٩٦٢ دەڵێ: ئێمە خوێنی گەلی کورد لە پێناو خۆشی/ شا / داناڕێژین!( شای ئێران). کەسێکی دیکە لەسەرکردایەتی دەڵێ: ئێمە بۆ کەسێکی دیکە شەڕ دەکەین! وهیچمان لەمە دەست ناکەوێ. کوردستان وێران بووە،شەڕ دەوڵەتی بەغدای لاواز کرد، ئێمەشی لاوازکرد، لەم بەینەدا براوەی گەورە شایە!( شای ئێران). / ک،کۆچیرا،لاپەڕەی ٤١١ /.ئەو سێ ڕستەیە کاکڵ وجەوهەری شەڕی بەناو رزگاری سەرۆک عەشیرەتەکانی بارزانی بووە.رێک ٧٠ساڵە پاڕتی دێمۆکڕاتی بنەماڵەی بارزانی منداڵی کورد بە کوشت دەدەن ٧٠رۆژیان بەرهەم نەبووە بۆ رزگاری کورد.دەسکەوتی هەری گەورەیان چەند ساڵ سەرۆکایەتی مەسعودە، ببینن چۆن بۆ مانەوەی خۆی کوردستان بەرەوزەندۆڵستان ڕادەکێشێ. گومانم لەوەدانییە لەترسی لەدەستدانی دەسەڵات وفرۆشی نەفتولەترسی ئامریکاو هاوپەیمانەکانی نەبوایە شەڕی خۆدڕێنی ئەو سەردەمە زۆر مەزنتردەبوو لەشەڕەکانی ناوخۆیی جاران. دەرکەوتنی داعش بووبە نەهامەتی بۆ کورد، بەڵام بەقازانجی کاتی عەشیرەی بارزانی شکایەوە، لەژێر پەردەی شەڕی داعشداخەریکن مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان شەرعیەت پێبدەن.دونیاخەریکە سێڵاو بیبا، باسی هەری گەرم مانەوەی مەسعودە!لەباشووری وڵات نەتەوەکەمان دەبێ لە ئاڵترناتیوێکی سەردەمیانە وجودالە سیستمی هەیی بگەڕێ، بێ گومان ئەوکارە کارێکی هاسان نییە. بۆ رۆژهەڵاتی وڵاتیش ئەوئەرکە پێویستە چون چیدی رێکاری ئەوحیزبانەی کە ماوەیەکی دوورودرێژە لە کەمپەکاندازەمینگیر بون.ناتوانێ جوابگۆی پرسی کوردبێ لەوبەشە لەوڵات.
وەبیرهێنانەوەی مێژوو حەوجێی بە ئیزن وەرگرتن لەکەس نییە. من نازانم دەروێشەکانی سەربەوسیستمە لەباشوروسەربە حیزبەکانی رۆژهەڵات بۆ بەوشێوەیە هەستیاری لەخۆیان نیشان دەدەن. ئەوانە منداڵی کوردیان بەکوشت داوە، خەریکن خاکی وڵات بست بە بست دەفرۆشن بۆ نابێ رەخنەیان لێ بگێرێ؟ خۆ ئەگەر قسەکان تووندوتیژیش بن لەوە خراپترنین کە بەهاسانی شەنگالیان رادەستی داعش کرد!دواکەوتووترین چینی نوسەرورووناکبیرومامۆستای زانکۆکانمان لە لای ئێمەن کە بۆ بژیوی رۆژانەیان سەربۆ دەسەڵاتێک دادەخەن کە لەوسەدەیەدا شەرعیەتی سیاسی وڕەوایی خۆی لەدەست داوە.لەهەموان قرێژتر نیشان دانی جارجارەی وێنەیەکی جەلال تاڵەبانییە! ئەوکارە بەڕادەیەکی یەکجارزۆر دواکەوتوویی کۆمەڵگای ئێمە سەرەڕاست دەکاتەوە!خاکی پیرۆزی کوردستان لەهەموو حیزبوسەرکردەیەک مەزنترە با خاکەکەمان فیدای حیزبەکان وفیدای سەرکردەکان نەکەین.

سندوقی کوردستانپۆست.
٣/٩/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە