باوکێک کوڕه‌که‌ی ڕازی ده‌کات له جیاتی ئه‌وروپا بچێتە ناو پەکەکەوە
Wednesday, 02/09/2015, 18:13
ڕۆژنیوز - دیار جومعه
باوکێک له قه‌زای کفری ئه‌بینیت کوره‌که‌ی ئه‌یه‌ویت بچێت بۆ ئه‌وروپا رازی ئه‌کات له جیاتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی به ریزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) و بکات و ببێته گه‌ریلا بەرگری لە گەل و وڵاتەکەی بکات.
(عه‌بدوڵا عه‌بدولقادر حمید) ناسراو به مام عه‌بدوڵای مسته‌شفا دانیشتوی قه‌زای کفری دەڵێت:" کوره‌که‌ی من ناوی دیارە، هه‌وڵی دا بڕوات بۆ ئه‌وروپا، دوای لێکردم ڕێگەی بدەم بچێت، منیش وتم کێشەت چیە و هەرچیت دەوێت بۆت دابین دەکەم، بەڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم بچیت بۆ ئه‌وروپا، ئێستا ئەویش بەوە ڕازی بووە کە چەکی گەریلا بکاتە شانی".
مام عەبدوڵا قسەی بۆ ڕۆژنیوز کرد و وتی:" ئه‌مرۆ کوردستان له هه‌مووو لایه‌که‌وه بە دوژمن دەوردراوە، پێم سه‌یره له‌م روژه‌دا ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه کوردستان جێده‌هێڵیت، به‌شێکی کوردستان رزگار بوو به‌شێکی تریشی له رۆژئاوا خه‌ریکه به ته‌واوه‌تی ئازاد ده‌بێت، مرۆڤ یه‌ک له‌ت نانی هەبێت بەس خاکه‌که‌ی رزگار بکات و ئازادبێت".
ناوبراو دەڵێت بەکوڕەکەمم وت: ئەگەر تۆ دڵسۆزی منیت ئه‌وه په‌که‌که هه‌یه بچۆ له کۆبانی شه‌هیدبه له‌وه باشتره‌ى بچیت بۆ هەندەران، ئه‌گه‌ر ئەتەوێت بچیتە ناو پەکەکە هەرچیت دەوێت بۆتی دەکەم، برۆ له پارچه‌یه‌کی کوردستان خەبات بکە که پیویستی به تۆ و هه‌زاران وه‌ک تۆیه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی له ده‌ریاکاندا ئه‌خنکێن باشترە بچن له ناو په‌که‌که‌دا لەپێناو شەرەف و وڵاتەکەیان شه‌هیدبن، نه‌ک لاشه‌تان ماسی بیخوات .
مام عەبدوڵا دەڵێت: من په‌که‌که‌م خۆشدەوێت هاتوچۆم لەگەڵیاندا هەیە، له مێشکی کوڕ و کچانی پەکەکەدا ته‌نها سیاسه‌ت و رزگارکردنی کوردستان هەیە، ئیستا من ئه‌زانم په‌روه‌رده‌ی په‌که‌که چۆنه، شارەزای ئەوان بووم و زۆر باوەڕم پێیان هەیە و هەرچی بەمن بکرێت بۆیان دەکەم، ئەوەی بۆ کوردستان خەباتی ڕاست و دروست دەکات تەنها په‌که‌که‌یە، بۆیە بە کوڕەکەمم وت برۆ له ناو په‌که‌که‌دا شه‌ربکه کوژرایت شه‌هیدیت.
هەروەها مام عەبدوڵا دەشڵێت:" داوا له هه‌مووباوکێک ئه‌که‌م کوره‌که‌یان نەنێرێن بۆ ئه‌وروپا با بڕۆن به‌رگری له کوردستانه‌که‌یان بکەن، رزگاربوونی کوردستان زۆر نزیکه و ئەوەش تەنها له‌سه‌ر ده‌ستی په‌که‌که‌ش ئه‌بێت" .
لەکۆتاییدا مام عەبدوڵا ستایشی ڕۆڵ و خەباتی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و دەڵێت:" ئافه‌رین بۆ ئه‌و سه‌رۆکه له زینداندایه و تا ئیستاش رێنمایی گەریلا و شه‌رڤانه‌کان دەکات، سه‌رکرده‌ی ڕاست ئەوە، نه ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی دوای پاره و کۆشک بکه‌وێت، بۆیە داوام وایه هه‌موو ماڵێک کوڕێکی بنێرێتە ناو په‌که‌که".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست