ساڵی نوێی خوێندن له‌ناو قه‌یرانه‌کاندا
Tuesday, 01/09/2015, 21:28
وه‌ک ئاشکرایه هه‌موو ساڵێک وه‌رزی نوێی خوێندن له عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولدا ده‌ست پێده‌کات، پێویسته به‌رله‌ده‌ستپێک و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌کان هه‌موو ئاماده‌کاریه‌ک بکرێت بۆسه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه، وه‌کو ئاماده‌کردنی قوتابخانه‌کان له‌ڕووی ڕێکخستنی میلاکات و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی مامۆستایان و هۆکاره‌کانی فێرکردن و پاککردنه‌وه‌ی قوتابخانه له‌هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه وه‌ک بینا، ئاو، ژینگه‌ی قوتابخانه، وه پێداویستیه‌کانی قوتابیانیش ئاماده‌بکرێت وه‌کو په‌ڕاو و په‌رتوک تاد…، له‌هه‌مووی گرنگتر پێویسته ئارامی ده‌روونی بۆ مامۆستا‌و قوتابی و خوێندکاران دابینبکرێت تاکو له‌جه‌وێکی ئارام‌دا پرۆسه‌که به‌ڕێوه‌بچێ.
چونکه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بنه‌مای سه‌ره‌کی پێشکه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونه، بناغه‌ی سه‌ره‌کی گه‌شه‌کردنی زانست و زانیاری و ڕۆشنبیریه، شوێنی ده‌ستپێکی فێربوونی پێکه‌وه ژیان و ڕه‌وشت و ئاکاره، سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وساڵ له‌ده‌ستپێکی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌کان، هه‌رێمی کوردستان له‌ناو ته‌نگه‌ژه‌ی قه‌یرانه‌کاندایه، قه‌یرانی دارایی که سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌کانی دیکه‌یه، بێگومان کاریگه‌ریه‌کی زۆر ده‌کاته سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، ئه‌وه جگه‌له ته‌نگه‌ژه سیاسیه‌کان و بۆشاییه یاساییه‌کان و جه‌نگی داعش و بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیا، هه‌موویان کاریگه‌ری زۆر ده‌که‌نه سه‌ر ده‌روونی مامۆستا‌و قوتابیان، زیان له داهاتووی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ده‌دات،
بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه ئاماده‌کاری ته‌واو بکرێت بۆ پێشوازی کردن له‌ساڵی نوێی خوێندن، پێشوازی کردنیش ته‌نها به لێدانی زه‌نگ نابێت له‌لایه‌ن به‌رپرسان! وه‌ک هه‌موو ساڵێک له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کان له‌یه‌کێک له‌قوتابخانه‌کان به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌وشاره ئاماده‌ده‌بێت و زه‌نگێکی بێکه‌ڵک لێده‌دا، له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکردنی ووته‌یه‌کی پڕله به‌ڵێنی درۆ، له‌وێوه قوتابیه‌کان فێری درۆکردن ده‌بن…!
به‌ڵکو پێویسته سه‌ردانی سه‌رده‌م قوتابخانه‌کان بکه‌ن له‌که‌م و کوڕیه‌کانیان بپێچنه‌وه و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانیان بکه‌ن وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسمانکردووه.
وه‌هه‌رچی زووه په‌له‌بکرێت له‌کێشه‌ی دوواکه‌وتنی مووچه به‌گشتی بۆ ئه‌وه‌ی که‌سوکاری قوتابیان بتوانن جل وبه‌رگ و که‌ل و په‌ل و پێداویستی خوێندن بۆ منداڵه‌کانیان دابین بکه‌ن، وه‌به‌تایبه‌تیش مووچه‌ی مامۆستایان تاکو کارنه‌کاته سه‌ر باری ده‌روونی مامۆستا‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له پۆلدانه‌بێت.
هه‌رچی زووشه په‌له‌بکرێت له چاره‌سه‌ری ئه‌وگرژی و ئاڵۆزی و ته‌نگه‌ژه سیاسیه‌ی که‌هه‌یه لای لایه‌نه سیاسیه‌کان که‌بۆته هۆی مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوکێ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی کوردستان، تاکو به‌هه‌موومان هاوکاری سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه گرنگه‌بین، بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی نوێی وریا‌و زیره‌ک و ڕۆشنبیر و ئازا‌و پێشکه‌وت و نیشتمان په‌روه‌ر پێبگه‌یه‌نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست