ئەو کەسەی کە بەکر عەلی شاعیری کوشت، دوایی یەکێتیی خۆشیان کوشتەوە
Tuesday, 01/09/2015, 19:27
له‌یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌كان دا، نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌كری حاجی سه‌فه‌ره‌وه بۆ سالار عزیز نوسراوه ،كه‌باس له‌كوشتنی جه‌لالی عه‌لی قادر ده‌كات ، كه‌چۆن له‌شه‌ری ناوخۆ به‌پیلان له‌پشته‌وه ته‌قه‌یان لێ كردوه … ده‌مه‌وێ لێره‌دا ئه‌وه‌تان پێ بلێم ، ئه‌و جه‌لاله له‌پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كانی سالار عزیز بوو ، وهتومهتباره به‌شه‌هیدكردنی هاورێم شه‌هید به‌كر عه‌لی ، كه ئێمه كاتی خۆی بهدواچونمان بۆجونیهتی شه‌هیدبونی شه‌هید به‌كر كرد ، كه دوای ته‌قه كردنی پیاوه‌كانی سالار عه‌زیز له‌به‌رده‌م پارێزگا به‌كر عه‌لی بریندار ده‌بێت و توانیبوی به‌برینداری له‌ده‌ستیان رابكات ، دواتر لهكۆلانێكدا ئه‌و جه‌لاله كه‌له پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كانی سالار عزیز بوو ، به‌دوای كه‌وتوه و به‌برینداری گرتویه‌تی و جه‌ند گوله‌یه‌كی تری پێوه‌ناوه شه‌هیدی كردوه، به‌لام بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كه و نه‌مانی به‌لگه له‌سه‌ر سالار عزیز ، نه‌وه‌ك روژێك لهروژان دان به‌پیلانه‌كه بنێت له‌شه‌ری ناوخۆ بهوپیلانه بكوژه‌كه‌ی به‌كر عه‌لیان له‌ناو برد . كه‌ده‌بێت بلێم ا شه‌ری ناوخۆ هه‌لێكی دێرین بوو بۆ زۆر به‌رپرس ، تا ئه‌و پاسه‌وان و به‌رپرسه سه‌ربازانه‌ی ئاگاداری نهینیهكان بوو له‌ناویان ببه‌ن ج له‌پشته‌وه بیان كوژن ، یان بۆ پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگیان بنێرن ، تالهناوبچن و نهینی تاوانه‌كانیان وون بكه‌ن، بۆیه داواتان لێده‌كه‌م هه‌ول بده‌ن سكالا له‌سه‌ر سالار عزیزی تاوانبار بنوسنه‌وه كه‌كاتی خۆی هه‌وال به ئێمه گه‌یشت ، كهسكالای له سوید له‌سه‌ر نوسراوه ... ئیستا به‌لگه‌یه‌كی به‌هێز كهتوته به‌رده‌ستان ، گه‌ر له‌كوردستان یاسا نیه به‌لام له‌هه‌نده‌ران ده‌كرێ سودی زۆر لهوبهلگهیه بببینن. تكاتان لێ ده‌كه‌م بوار مه‌ده‌ن خوێنی شه‌هید به‌كر عه‌لی بهفیرو بجێ و سالار عزیز به‌ره‌و دادگا راپێچ بكه‌ن
بەڵگەی دەستنوسیەکەی بەکری حاجی سەفەر کە باس لەچؤنیەتی لەناوبردنی بکوژی شەهید بەکر دەکات بۆ سالار عزیز:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست