کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێواژوی ئاشتی

Monday, 31/08/2015, 22:03


لە باکۆری کوردستان ، دوای پەیامی نەورۆزی رێزدار ئوجەلان  کە دوو سالی پێش لە نەوروزی ئامێد خوێندرایەوە ، قۆناخێک دەستی پێ کرد کە ناو نرا پێواژوی ئاشتی. حکومەتی ئاک پارتی هەر لە سەرەتاوە بڕوای بە چارەسەری کێشەی کورد نە بووە و تەنیا هەوڵی داوە کورد فریو بدات بە هەندێ دروشمی ئیسلامی  وەک  کە ئێمە هەموو برای موسلمانین و هەموو موسلمانێک بۆ ئێمە وەکۆ یەکە. ئاکپارتی هەر بە دەنگی کورد توانی ئەو زۆرینە رەهایە بە دەست بێنێت کە بە تەنیایی حکومەت بکات  و دەیویست بە هەر جورێک بووگە ئەم دەنگانە رابگرێت و بۆیە پەنای بردە بەر هەندێ فرت و فێل ، یەکێ لەوانە وتوێژی نەهێنی لە تەک ئوجەلان لە زندان بوو، رەنگە بۆ ماوەێک کوردی پێ سەرگەرم کات تا کوتایی هەڵبژاردنی پارلەمان و رەنگە ، ئوردوغان بتوانێت زۆرینەی پارلەمان بە دەست بێنێت و بتوانێت قانونی تورکیە بگورێت و ببێتە سولتانی تورکیەی ئوسمانی نۆێ. 
بەڵام پشتیوابی ئاشکاری ئوردوغان لە دائەش و ئارەزوی کەوتنی کۆبانی ، هەروەها بەرخودانی کۆبانی، بەشگەلێکی تر لە کوردی موسلمانی وریا کردەوە و زانیان کە ئوردوغان بە گەلی کورد لە ژێر ناوی پێواژوی ئاشتی کایە ئەکات و نایەوێت دوزی کورد چارەسەر بکات ، بۆیە دەنگی ئاکپارتی لە دوایین هەڵبژاردن لە باکور کەم بووە و ئوردوغان بە ئاواتی سولتانی نەگەیشت . کاتێک زانی ئیتر ناتوانێت بەشیک لە دەنگدەری کورد فریو بدات  و لە فریوی کورد نا ئومید بوو،  جەنگی دژی کورد و پێکەکەی  راگەیاند ، رەنگە ئەم جارە ، تورکە فاشیستەکان بۆ لای خۆی راکێشێت و دەنگی پێ بدەن.  
من هەر لە سەرەتاوە وتوبوم کە پێواژوێک بە ناوی ئاشتی بۆۆنی نیە، نە ئوجەڵان ئازاد دەکریت و نە تورک و ئاک پارتی چتێک بە کورد ئەدەن، یا مافە سەرەتاییەکانی کورد بە رەوا ئەبینن.   پێواژوی ئاشتی پێوێستی بە نیت پاکی و کردەوەی دوو لا هەیە و بە یەک لا ناکرێت. پێکەکە ، سەربازانی دیلی بە بێ مەرج ئازاد کرد ، بەلام حکومەتی تورک هەزاران زندانی سیاسی کورد لە بەند ئازاد نەکرد و تەنانەت زندانیانی نەخوشیشی ئازاد نەکرد . جێگەی سرنجە ، فەلەستینیەکان یەک سەربازی ئیسرائیلی بەرانبەر بە هەزار فەلەستینی زندانی ئازاد کرد ، بەڵام کوردی دڵساف سەربازە تورکەکانی بەرانبەر بە هیچ ئازاد کرد . جارێکیتر دوو پاتی ئەکەمەوە ، نە ئەو کات نە ئێستا چتێکی بە ناو پێواژوی ئاشتی بوونی نە بووە و نیە . تورک کایەی سیاسی بە کورد دەکرد و هەوڵی ئەدا نێوان پیکەکە لە تەک ئیمرالی و بەدەپە و هەدەپە  ناکۆکی ساز بکەن ، کە خوشبەختانە نەیانتوانی ناکۆکی لە نێوان کوردانی باکور دروست بکەن ، تەنیا دارودەستەی بەرزانی بوون هاوکاری ئاک پارتی و تورکیان دەکرد کە لە باکور پێگەی جەماوەریان نەبوو. 
جنگی کورد و تورکیە
ئێستا جەنگی کورد و تورکیە دەستی پێ کردوەتەوە. ئەمە تەنیا جەنگی سەربازی نییە ، بەڵکۆ جەنگی سەربازی، ئابوری، کۆمەلایەتی و سیاسیە. ئیمەی کورد دەبێ لە هەموو بەرەکان تێکوشان بکەین . ئەگەر لە بەرەی سەربازی وەکۆ ئەوان فروکە و چەکمان نیە ، دەبێ تاکتیکی جەنگ بگورین و لە کنار جادەکان و  بە مین و بۆمبی کناری جادە چەپۆکی لە ناکاو لە دوژمن بوەشێنن. بە داخەوە هێشتا کورد چەکی دژە فرۆکەی پێ نییە و نەیتوانیوە یەک فروکەیش لە قەندیل بخاتە خوارەوە.، دەبێ بۆ ئەم کەم و کوڕیە بێریک بکرێتەوە و چەکی دژی فروکە بە دەست بێنن. 
 لە باری ئابوریەوە تورکیە دەیدورێنێت ، چونکە ئابوری تورکیە بەرگەێ جەنگی درێژ خایەن ناگرێت.  ئابوری تورکیە لە سەر چوار پایە راوێستاوە،١- کشتوکال، ٢-هەنادرن و بردنی دەرەوە ،٣- توریسم و گەشتو گوزار . ٤- لەش فروشی و سکس ، کە تورکیە بووگە بە بازاری لەشفروشی بۆ ولاتانی هاوسای و خورهەڵاتی ناوەراست.  کورد دەبێت لولەکانی گازو و نەوتی ئاوربایگان( ئازەربایجان) و ئیران لە کار بخەن ، ئەمە نە تەنیا ئابوری تورکیە لە کار ئەخات بەڵکۆ کومپانیە نەوت و گازەکانی جەهانیش تێدەگەن بە بێ هاوکاری کورد ناتوانن بە ئاسانی  داوبسەت و بازرگانی خویان لە تورکیە بکەن ، ئیتر ناچار ئەبن گوشار بخەنە سەر تورکیە لە تەک کوردا دانیشتن بکات.  داوبسەتی  تورکیە و ئێران دەگاتە یەک ملیارد دولار لە سالدا ، دەبێ  ئەم رێگایە لە ناو بچێت یا ئەستەنگ وکێشەی بۆ دروست بکرێت. 
ئەگەر تەناهی و ئاسایشی تورکیە تێک بچێت سەرمایە دەرەکیش لە تورکیە دەچێتە دەرەوە و بایی لیرە تورک دێتە خوارەوە.تەنیا لەم سالی ٢٠١٥ نزیکەی ٣٠ ملیارد  دولار سەرمایە لە تورکیە چووگە دەرەوە و ئەمە بۆۆوتە هۆی دابەزینی لیرە و یەک دولار بووگە بە سێ لیرە. هەرچی سودی بانکی لە ئامریکا بەرز بێتەوە ، سەرمایەی فرەتر لە بازارگەلێک وەک تورکیە، رووسیە و بەرزیل ئەچیتە دەرەوە. ئەگەر ئاسایشی تورکیە تێک بچێت دیارە سەرمایەی فرەتر لە تورکیە رائەکات و ئەبێتە هۆی دارمانی ئابوری تورکیە و کەوتنی فرەتری لیرە. ئابوری تورکیە بەرگەێ جەنگی درێژخایەنی نییە ، فڕوکەکان و تانکەکان بەنزینیان دەوێت و تورکیە دەبێ لە دەرەوە بیکرێت، هەرچەند دارودەستەی بەرزانی بە هەرزان ، نەوتی کوردستان بە تورکیە دەدەن و لە خزمەتی دوژمنی کوردن.گەلی کورد لە باشور دەبێت وەلامی خەیانەتی بنەماڵەی بەرزانی لە ‌هەڵبژاردنەکاند بدەنەوە.  
تورکیە و ئابوری تورکیە فرەتر لە کورد پێویستی بە ئاگربەست و ئاشتیە ، ئەوان بە دوای پیلانێکی تر ئەگەرن ، رەنگە دیسان بچنەوە و دەست بە دامانی ئوجەلان ببنەوە. و ئەگەریش بە جەنگ کارێکیان بۆ نەکرێت ، بە فێڵی ئاشتی دوو بەرەکی بخەنە ناو کوردەوە. لە نێوان ئیمرالی و قەندیل یا لە نێوان هەدەپە و قەندیل . کورد لە باکوری کوردستان دەبێت فرەتر یەکگرتو بن و نەهێڵین دوژمن درز بخاتە نێوانیان. هیزی گریلا بۆ پاراستنی هەر چوار پارچەی کوردستانە و نابێت چەک بکریت. ئەگەر تورکیە ئاشتی دەوێت  و فێدرالی قبول دەکات ، ئەو کات گریلا دەبێتە هێزی پۆلیس و ئاسایشی کوردستان ، بە هیچ جورێک کورد نابێت قەبول بکات گریلا چەک دابنێت. مەگەر داگیرکەرانی کورد چەکیان داناوە ؟ چۆن رەوایە ئەوان چەکیان هەبێت و کوردی داگیرکراو چەک و سپای نەبێت. تا ئازادی و سەربەخویی کوردستان ، گریلا ‌هێزی پاراستنی گەلە و دوای ئازادیش  دەبێتەسپای بەرگری کوردستان. چەک دانان بە گریلا خەیانەتە و هیچ کوردێک ئەمە پەسەند ناکات .
ئەگەر کورد بتوانێت لولەکانی گاز و نەوتی ئاوربایگان و ئیران ببچرێت ، ئەوا تورک و هاوپەیمانەکانی  دوای چەند مانگ جەنگ دێنەوە سەر مێزی وتووێژ . کورد نابێ جارێکیتر یەک لایەنە ئاگر بەست رابگەێنێت. پێواژوی ئاشتی بە یەک لا ناکریت، و دەبێ هەل و مەرجی راستەقینە ئاشتی بەدی بێت ، ئەویش دوای ئازادی و سەقامگیری رۆژئاوا ی کوردستان و دەرکردنی بنەمالەی بەرزانی لە دەسەلاتی باشوری کوردستان دێت.هەنگاوی هەنوکەیی بۆ روژائاوای کوردستان گریدانی کۆبانی بە ئەفرینەوە هەیە ، ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوە پلانی تورکیە بە ناوی ناوچەی ئارام سەرنەگڕێت و هەروەها ئەبێتە هۆی لاواز بوونی دائەش و دەستیان لە سنوری تورکیە و باکور دەبڕێت. 
هەموو پارتەکانی کوردستان و بەتابەتی رۆژهەلات دەبێت یارمەتی کوردانی باکور و روژئاوا بدەن. پارتەکانی رۆژهەلات وەک دیموکراتەکان و کۆمەلەکان هەمیشە دەم لە کوردایەتی ئەدەن و ئەێژن ئیمە ئامادەین لە جەنگی دائەش لە باشور بەشداربین بەڵام دەسەڵاتی باشور بە فیتی ئێران ناهێڵێن. ئەگەر ئێوە راست ئەکەن وکوردایەتی ئەکەن ئەێبوو ناچنە یارمەتی کوردانی باکور و رۆژئاوا؟ مەگەر ئەوان کورد نین؟ جیاوازی کوردانی رۆژئاوا لە تەک باشور چییە؟ بۆچی ناچنە یارمەتی برا کوردەکانتان لە رۆژئاوا؟ لەوێ کەس رێگریتان لێ ناکات بەڵکۆ گەل بە خوشیەوە دێنە بەرەوپێریتان . ئەم قوناخە قوناخێکی مێژوییە بۆ کورد و دەبێت لە کیسی نەدەین و پێویستی بە یەکگرتووی هەر چوار پارچەکەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە