فاتمە
Monday, 31/08/2015, 20:56
زۆرهونەرمەندی بەناوبانگی کورد گۆرانی (فاتمە دووچاوی مەستت پڕلە سیحری جوانییە)ی گوتۆتەوە. من ئاماژە بەناوی هەموویان ناکەم.تەنیا ناوی مەڕحومی عەلی مەردان ومەڕحومی خەلیل سەددیقی دەکەم کە هەرکامیان بە شیوازودەنگوچێژێکی خۆش کە گوێبیس تاموبەرامی خۆی لێوەردەگرێ بیستووە. مەبەستی سەرەکی من باس لەدەنگی ئەودوونەمرەنییە.باس لە بابەتێکی دوورودرێژی دیرۆکییە کە هەتا ئەوسەردەمەش کورد لێی بێ بەشە.مێژوویەک کە حەوجێی بە دامەزراندنی دامودەزگای لێکۆلینەوە وکەسانی پسپۆڕو لێهاتووهەیە.ئەوناوەندەش دەبوایە لە ٢٤ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی کوریدا بەدی کرابایە لە باشووری وڵات.بەداخەوە نەئەودەسەڵاتە ونەحیزبەکانی نزیک لە دەسەڵاتە توانای ئەوکارەیان نییە. بەڵام هەرئەودەسەڵاتەیە خەریکە بۆ مانەوەی عەشیرەوبنەماڵەی خۆی ساف لەساف خاکی کوردستان بە توورەکە بکێشێ.
با لەجەوهەری بابەتەکەم دوورنەکەومەوە.لە سەردێڕی ئەووتارە ناوی/ فاتمە/ م هەڵبژاردوە کە هەم لە لایان باوەڕمەندانی سوننەئایین، بەتایبەت شیعەئایین،جێگای رێزێکی تایبەتی هەیە. بە بۆنەی ئەوەی کچی پێغەمبەروهاوسەری ئیمامی عەلی بووە. جگە لەو ناوەش بۆ درکاندنی ئەو خۆشەویستیە دەیان ناوی جۆراوجۆری دیکەشآن بۆداناوە.
چووکترین کۆمەڵگاو، گرینگترین کۆمەڵگا، بنەماڵەیە. بە پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی دووکەس( کچ وکوڕ) ئەو رێگوزەرەبەنرخە دەستپێدەکا. کاتێک کە منداڵ چێ بوون فراوانتردەبێتەوە. کۆمەڵگای نێونەتەوەییش کە مەزنترین کۆمەڵگایە هەر لە بنەماڵەی نەتەوەکانی دیکە دروست بوە. نەتەوەی کورد بەهۆی بارودۆخی سیاسی وجێئۆپۆلیتیکیی کە بەسەری سەپێندراوە تووشی ئازاری سیاسی وکۆمەڵگاییش بۆتەوە.ئەوئازارە کاری کردۆتەسەرکولتورودابونەریتی تاک تاک کۆمەڵگا. تەنانەت جلوبەرگ، شێوەی ئاخفتن، مۆسیقا، هونەر، شیوەی خواردن وزۆر بواری دیکەشدا کاریگەری دەسەڵاتدارانی فارس وعەڕەب وتورک بە ڕاشکاوی خۆیان نیشان دەدەن.
پرسی / ناو / بۆئەومنداڵەی کە لە ژن وپیاوی بەڕەگەزکورد دێنە سەردونیا پرسێکی هەرواهاسان نییە. منداڵێک تادەگاتە تەمەنی ٧ساڵان،گوێی وزمانی، شیوەی هەڵسوکەوتی، تۆنی دەنگی، جلوبەرگی،خواردنی رۆژانەی،شیوەی بیرکردنەوەی،منداڵانی دەورووبەری.......وزۆر بابەتی دیکەی بە هەنگوین زمانی کوردی داڕێژراوە.هەرئەومنداڵە کاتیك لەدایک دەبێ، دایکوباوکی مەجبورن ناوێکی بۆ دیاری بکەن کە لە گەڵ کولتوروجوغڕافیای سەرخاکی پیرۆزی کوردستان نامۆیە!ناوی عەڕەبی،فارسی،تورکی بۆ منداڵانی ئەو نەتەوانە بۆمن جێگای ئیرادو ڕەخنە نییە،ئەوان ئازادن کام ناو بۆ منداڵی خۆیان دادەنێن.لەوەش گرانترئەوەیە کە لەهەنگاوی دووهەمدا( کاتیك کە دەچێتە فێرگە) کەسایەتی منداڵی کوردلەدایکوبابونەتەوەکەی دەستێندرێتەوە! ئەوەش خوێندنە بەزمانێک کە هیچ پەیوەندیەکی مێژوویی بە نەتەوەی کوردەوە نییە. ( فێربونی چەند زمان بۆمنداڵی کورد کارێکی پیرۆزوپێویستە بەڵام بیرکردنەوە بە زمانی بیانی بێبەختی بەدوای خۆیدا دێنێ). ناوی/ فاتمە/ وەک ناوێکی ناسراولە مێژوودالەسەرزارانە. وەکی گووتم کچی پێغەمبەروهاوسەری ئیمامی عەلی بووە. ئەودووکەسایەتیەش ناویان لە مێژووی ئاییندا ناوێکی ناسراوە وێنەی رێبەرانی ئایینی پێناسەکراون.
هەر بەبۆنەی ئەو خۆشەویستیەی کە لە حاند/ فاتمە / دروست بووە دەیان نازناوی دیکەشی بۆ دیاری کراوە.هەروەکوو هەموومان دەزانین لەکۆمەڵگای وڵاتانی ئیسلامی وعەڕەب زماندا زۆر جارناوی گیانلەبەری دیکەش بۆ مرۆڤ دانراوە، ئەوکارەش هیچ ئیرادێکی تێدانییە ووەیک نەریتێک دێتە ئەژمار. ناوەکانی وەک: ئەبووهورەیرە، ئەبووزەڕ، ئیبنی کەلب، گەلێک ناوی دەی لەسەر ناودارانی عەڕەبدا بوونیان هەبووە. لەوەش بترازێ،لەوڵاتانی ئورووپیداناوی ژن یان پیاولەسەر ناوی گیانلەبەریان ئامرازی کاری تۆمارکراوە بۆ نموونە: ئاغای سمۆرە، ورچ، سمت، زیپکە،بێڵ، پاچ و......وبابەتی دیکە.لەکۆمەڵگای خۆشماندا ناوی سەیرهەن!وەک:ماڵە ورچان، گیپە، پێچ قیت، داروبەرد،نان نەخۆر،وسووکوتکە ،ماڵە گورگان........وبابەتی دیکە کە زۆربەیان بە بێ ئیزنی ئەو بنەماڵانە دەورووبەروونەریتی هەڵەی کۆمەڵگا بە سەریاندا سەپاندوون!
لەهەر چواربەشی کوردستان ناوی/ فاتمە/ ناوێکی ئاشناودیارە. بەڵام ئەو ناوە لەگەڵ کولتوروجوغڕافیای وڵاتی ئێمەدا نامۆیە.لەسەر جوغڕافیای خاکی کورد لەبەربارودۆخی هەواوچواروەرزی ساڵ/ وشتر/ ناتوانن بژین. جووتکاروخەڵکی گووندیی ئێمەش یەکجار زۆر کەم( لەوانەیە هەر نەبێ) لە حوشتر کەڵک وەردەگرن. ئەو گیانلەبەرە وەک کولتور بە بەژنی خاکی وڵاتانی عەڕەبی بڕاوە، هەروەها لەمێژووی سەحرانشینیدا لەوسەردەمەشدا باشترین دۆستویاریدەدەری عەڕەبەکانە. بەڵام با بزانین مانای ناو یان وشەی/ فاتمە / چییە؟
لە ناورۆکی فەرەهەنگنامەی ( هەمبانەی وشە) فارسی وعەڕەبیدا مانای ناو یانژی وشەی/ فاتمە / ئاوا شیکراوەتەوە.( ئەوشیکردنەوەی من نییە). فاتمەیانی: بێچووە وشتری مێ( نێرنا) کەتازە لەشیری دایکی بۆتەوە.( یانی چیدی شیری دایکی ناخوا).ئەوناوە بۆ کورد لایەنی کولتوریەکەی گرینگە، یانی لە کولتوری ئێمە دوورە چون کورد عەڕەب نییەوعەڕەبیش کورد نییە. بۆعەڕەبەکانیش بابەتێکی نۆڕماڵەو جێگای ڕەخنە نییە شآنازیشی پێوە دەکەن.دووخاڵی دیکەش بۆ من جێگای پرسیارن؟
یەک: ئەو بەڕیزەی کە هۆنراوەی/ فاتمە دووچاوی مەستت پڕلە......./ داناوە قەت بیری لەو ناوە کردۆتەوە؟ کە هۆنراوەکەی دەچێتە ژێر پرسیار بۆ نموونە؟ چاوی وشتربە پێچەوانەی تەواوی گیانلەبەرەکانی سەر گۆی زەوی دووپلکی هەیە بۆ پاراستنی چاوەکانی خۆی،یەک لەوپلکانە وەک پلکی مرۆڤ بۆ پاراستنی چاوبەکاردێ. ئەوی دیکەشیان کاتێک لە بیابانەکاندا تووشی تۆفانی( ڕەڵم) دەبێ، لە نێوان چاووپلکی دەرەوەی چاوکەڵکی لێ وەردەگرێ تا تۆزوخۆڵی بیابانەکانی عەڕەبستان چاوی کوێر نەکەن. چاوی مەستی دڵدارو چاوی فاتمەی خاوەن ئەو هۆنراوەیە عەزوئاسمانیان تەوفیرە! ( هەم لایەنی شووبهاندنی یار بە بێچووەوشتری مێ، هەمیش لایەنی دەڕبڕینی هەستووسۆز بەرانبەر بە دڵدار). سرنج بدەنە نێودێڕێکی دیکە: سەروەتم ناوێ بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە!من نەمدیوە وشتر قەت پێبکەنێ یانژی بزەی بێتێ؟ لەحاڵیکدا بیستوومە کاتێک حوشتر تووڕەدەبێ هیچ کەس دەرەقەتی نایە!بۆیە دەستەواژەی: کینەورقی وشتریی بە ناوبانگە!
دوو: ئەو هونەرمەندانەی کە هۆنراوەی/ فاتمە/ یان بە گۆرانی گووتۆتەوە قەت بیریان لەوە کردۆتەوە کە کاتێک دەڵێن: بەژنوباڵاکەت نموونەی هەیکەلی یونانییە!( مەبەستیان هەیکەلی فاتمەیە). دەبێ بڵێم، ئەوهەیکەلانی کەلەیونان دەستکردی هونەرمەندانی ئەو وڵاتن خاوەنی پەیام ومێژووی خۆیانن. بەشێکیان هەیکەلی زاناوفەیلەسوفەکانی ئەووڵاتن، بەشێکیشیان کۆتەڵ یا هەیکەلی ژنای جوان کە خاوەنی جەستەیەکی رێکوپێکی داتاشراون. خودای راستان وشتری هەژاری ئاوا سازنەکردوە. سەراسەری جەستەی وشتری فەقیرڕەگێکی راستی تێدا بەدی ناکرێ! چواندنی هەیکەلی / فاتمەی دڵدار / لەگەڵ بێچووەوشترێک کە تازە لەشیری دایک بۆتەوە، دەکەوێتە کام رێکاری شیعریی وهۆنراوەیی؟
وشتر یان حوشترلە سەبرو مێهرەبانیدا باشترین یاوەری نەتەوەی عەڕەب بووە. بەڵام گووتمان هەیکەلی وشتروهەیکەلی یونانی فەڕقیان یەکجار زۆرە بەژن وباڵای یارو قەڵافەتی وشترزۆرلێک دوورن. دەبێ گۆرانی بێژوهونەرمەندو شاعیری کورد زۆر زیرەکانی وشەکان دابێژن،بیچێژن،پاشآن بی بێژن. ئەو بابەتەی من تەنیا ئیرادێکی کە هەیەتی ئەوەیەکە تاقمێک وشکەسۆڤی ونەزان لەسەر ئەدەبوونەریتومۆسیقای کوردەواری زوێر دەکاوادەزانن من کفرم کردوە. دەنا مەبەستم روون کردنەوەیە وبێ حورمەتی بە هیچ لایەنێک نییە، چون شەهیدی کورد فێری کردوم لە گووتنی ڕاستیەکان نەسڵەمێمەوە.
لە هەنگوین زمانی کوردیدا ناوی زۆر شیرین ومێژووییمان هەن کە بۆ منداڵەکانمان دیاری بکەین. لێ گەڕێن با کەسایەتی منداڵەکانمان نەچێتە ژێر پرسیاری مێژووی. ئەوەی کە من لەبارەی وشتردا بیستوومە کە دەڵێن: گیانلەبەرێکی زۆر بە سەبرو حەوسەلەیە چون درنگ تووڕەدەبێ گەرتووڕەش بوودەرفەت ناداتە کەس.! ( مرۆوم پێ شک دێ ساڵی دوازدە مانگ تووڕەوتووسنە)!هەر بۆیە واچاکە تەواوی ئەو ناوە عەڕەبیانەی کە لەسەر منداڵی بێ تاوانی کورد دانراون بە خڕوپتوونی لەسەر پشتی وشتری بەڕێزی دانێن تا بۆمان بباتەوە وڵاتی عەڕەبستان، تەنانەت لێشمان زوێر نابێ. بۆوەلانانی ناوەکانی تورکی وفارسیش لەسەر منداڵەکانتان بۆخۆتان دادوەری خۆتان بن ورێگەبۆداڕشتنەوەی کەسایەتی منداڵی کورد خۆش کەن.
سرنج بۆ خوێنەری هوشیار: ئێستاکەباس لەوشتر دەکەین با نەقڵێکی سەیرتان لە حاند/ کینەوتووڕەیی وشتر/ بۆ بگێڕمەوە.دەڵین کابرایەکی عەڕەب وشترێکی هەبووە. ئەوکابرایە زۆر پیاوێکی توورەدەبێ.لەهیچ وخۆڕایی وشتری مەزلوم وبێدەنگ ئازاردەدا ولێیدەدا.ئەوکارە رۆژێک ودوورۆژنابێ، بەڵکوم هەرچی رۆژە کابرای تووڕە بیانووبە وشتردەگرێ ئازاری دەدا.تا رۆژێک سەبری وشترلێوڕێژدەبێ خاوەنەکەی ڕاو دەنێ. کابرادەزانێ وشترجەفەنگی لەگەڵ ناکاوتووڕەبووە.دەڵێ باشترین کارئەوەیە کە بەرەوماڵ ڕاکەم وخۆم لە ناو تەندووری ناوماڵ بشارمەوە!کابرای بێبەخت وادەزانێ ئاوا هاسان ڕزگاری دەبێ. وشترئەوەندە لە خاوەنەکەی تووڕەیە خۆی دەخاتە سەر تەندوورو / سکی/ خۆی دەخاتە سەر زاری تەنەدوورەکە تاهەوا بۆ خاوەنەکەی نەگاوبخنکێ!کابرای عەڕەب خەنجەری پێ دەبێ، ئەوەندە بە خەنجەرلەسکی وشترەکەی دەدا کە سەرجەم ریخۆڵەو هەرچی لەناوسکی وشترداهەیە دەڕژێتە ناوتەندووروکابراش دەخنکێ ووشتریش بەهۆی برینەکانی خەنجەری خاوەنەکەی لەسەرزاری تەندوور گیانی لەدەست دەدا!! جابا گۆرانی بێژەکانی کورد هەر بڵێن: سەروەتم ناوێ، بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە!؟
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستان پۆست لە غەریبایەتی.
٣١/٨/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست