بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی ٣١ی ئاب پارتی له‌دهۆك داوای ده‌وله‌تی كوردی كرد
Monday, 31/08/2015, 20:50
پارتى له دهوك بۆ ئه‌وه‌ى31ى ئاب دیار نه‌مێنێت به‌تایبه‌تى له فێسبوك هه‌ستاوه به كوكردنه‌وه‌ى خه‌لك له ناو بازار و به‌تایبه‌ت هوزانڤان و سترانبێژه‌كان بۆ ئه‌وى یادى 31ى ئاب له له‌به‌ر چاوى خه‌لك بسرێته‌وه له‌و یاده‌دا وه‌كۆ پێشتر ئاماژه‌مان پێداوه كومه‌لێك خه‌لك له بازار كوكردووته‌وه و هه‌ندێك دروشمى خه‌یالى بلند كران وه‌ك ده‌وله‌ت ده‌وله‌ت و كوا ده‌وله‌تى كوردى و به‌لێ بۆ ده‌وله‌ت بوون و...ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مرۆ بیره‌وه‌رى 31ى ئابه و خه‌لك له بادینان به‌تایبه‌تیش له دهوك هه‌لساوه به ئوپه‌راسیونێكى ئه‌لیكترونى و ئه‌و یاده تازه كردووته‌وه و خه‌لك لێى وشیار كردووه بوویه پاراستن و ئاسایش ئه‌م ده‌رفه‌ته خواسته‌وه و خه‌لك كوكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه كه‌م بكرێنه‌وه كه له فێسبوكدا كراونه‌ته‌وه سه‌ر قاره‌مانى 31ى ئاب بارزانى ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و وێنانه و وه‌كۆ دیار هوزانڤان (شعبان سلیمان) و سترانبێژ (رێكێش سه‌یرانى)له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون و شایه‌نى باسه ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه سه‌ر به پارتین و به زرنابێژى بنه‌ماله ناسراون و له گه‌ل ئه‌وانه ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زورى كادیره‌كانى پارتى ئاماده‌ببوون به‌تایبه‌تى له لقى یه‌كى پارتى به‌لام شایه‌ت حالێك ئه‌وه پشت راست كردووته‌وه كه خه‌لك لێیان بێزار بووه و وه‌كۆ جاران پێشوازییان لی نه‌كراوه‌ته‌وه و گه‌رموگورى جارانى پێوه دیار نه‌بووه و ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یێكى تره كه بێ ده‌نگى بادینان ئه‌وه نا گه‌یێنێت كه بادینان به پارتى رازیه.
www.http://17shubat.com/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست