پاراستن دەست بۆ ناشرینترین میتودی ئەخلاقی دەبات
Sunday, 30/08/2015, 0:31
پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌تایبه‌ت خێزانی بارزانی، له‌هه‌موو کات و سه‌رده‌مه‌کاندا، هه‌ر جاره و به جۆرێك گه‌لی کوردیان تووشی کێشه و گیروگرفت کردووه، له‌هه‌ر کاتێکیشدا، له‌ناوخۆی کوردستاندا، تووشی کێشه‌یه‌ک بووبن و توانا و هێزیان نه‌بووبێت، په‌نایان بۆ بێگانه و دوژمنانی گه‌لی کورد بردووه، ئەگەر دوژمنیش لەو کاتەدا پشتی تێکردبن ئەوا رایان کردووە و ئاشبەتاڵ و کارەساتی گەورەیان بە دوای خۆیاندا جێهێشتووە.
بنەماڵەی بارزانیی، دەزگایەکیان هەیە ناویان ناوە پاراستن، ئەو دەزگایە تەنیا بۆ پاراستنیی بەرژەوەندی خۆیان و سیخوڕی‌کردن بەسەر لایەنە کوردییەکانی تر و جموڵی ناو کوردستان و زانیاریی کۆکردنەوەیە کە لە دواییدا داویانە بە دوژمانیان و هەروەها کەوییکردنی خەڵکی کوردستان بووە، بۆ ئەم مەبەستەش پیسترین میتود بەکاردەهێنن هاوشێوه‌ی کەسانی سووک و لەشفرۆش.
ده‌زگای پاراستن وبنەماڵەی بارزانی، له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا سڵیان له‌هیچ كارێكی بهدرهوشتیش نەکردۆتەوە، له‌ته‌ك هه‌موو داموده‌زگاكانی تری پارتییدا، کاری قێزەوەندی وا ئەنجام دەدەن، کە باسکردنیشی هەندێک جار دەبێتە شەرم، ئەم بنەماڵەیە لەوەتەی دەسەڵاتی سیاسی‌یان گرتۆتە دەست مێژووکەیان پڕکردووە لە کاری بێشەرمیی و بێشەرەفی، زۆربەی کارەکانیان لە رێگای کاری ناشرینی کۆمەڵایەتییەوە، سوکایەتیی و هەوڵدان بووە بۆ بێڕهوشكردنی كۆمه‌لگای، لەوەدا ئافرەتیان وەک کەرەستەیەک بەکار هێناوە، ته‌نانه‌ت ئه‌م كاره قێزه‌وه‌نده ده‌زگایه‌كی فاشی وه‌ك به‌عسیش زۆر به‌ده‌گمه‌ن په‌نای بۆ بردووە، بەڵام ده‌زگای پاراستن كردوویەتی بە ئامانجی سه‌ره‌كی و ستراتیژی خۆی بۆ بێده‌نگكردن و راكێشانی خەڵکی بۆ نێو توڕه سیخورییهكهی.
پێش چەند ساڵێک و دوای ئه‌وه‌ی كوردستانپۆست په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین سكاندالی سێكسی بنەماڵەی بارزانی هه‌ڵدایه‌وه وه‌ك ئاشکراکردنی هەواڵیک، کە کاتی خۆی گۆڤاره هۆلهندییهکە دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافرهتەدا كردبوو، دواتر دهستدرێژییە سێكسییه‌كانی مه‌سرور بارزانی بۆسه‌ر كچانی (سه‌رباز هه‌ورامی، فازل میرانی، ... هتد)، چونکە سەر بە باڵی نێچیرڤانن و دژ بە مه‌سرور بوون. هەموو ئه‌وهه‌واڵانه‌ی ئێمه بڵاومان كردنه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ریسواكردنی ده‌ستدرێژی سێكسی‌دا بوون، ئەمانە سكانداڵی سیاسی و سێكسی بوون له‌سه‌ر پەیوەندییەکانی ئەم بنەماڵەیە، ئێمە دەستمان بۆ ژیانی خێزان و ئافرەتەکانیان نەبردووە، هەرچەندە ده‌یان چیروك و کاری ناشرینی منداڵەکانی ئەم بنەماڵەیەمان لە لایه، ئهمانەمان خستوتە نێو ژیانی تایبه‌تی خۆیانەوە، بەتایبەتی رابواردنی گه‌نجه مناڵه‌كانیان کە له ئه‌وروپا بە هۆی دەسەڵات و پارەی دزینی سامانی کوردستانەوە، خه‌ریكی بەدڕەوشتیین، دەشزانین ئه‌و ژیان و رابواردنانهشیان له‌سه‌ر بودجه‌ی خەڵکی كوردستانه، سێكسكردنی كورێكی گه‌نجی بارزانی لای ئێمه زۆر جیاوازترە له سێكسكردنی كەسایهتیهكی وه‌ك بارزانی له‌گه‌ل ژنێیكی له‌شفروش، کە کاتی خۆی لە تاران، هەروەها لە ساڵانی نەوەدەکاندا، لە پاڵ چالاکی سیاسیی‌دا لە بەریتانیا کردوویەتی.
ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین نووسین و هه‌واڵ بڵاوكرانه‌وه كه ده‌زگای به‌دناوی پاراستن هه‌ڵساوه به به‌كارهێنانی ژن و مامەلەی کاری لهشفروشیان پێکردوون بۆ مەبەستی سییخوڕی، بۆ ئەو کەسانەیان ناردووە، وەک ره‌خنه‌گر، کەسانی سیاسی، هونەرمەند وو هتد، ئەوانەی مەترسیان لێدەکرێت کە ببنە نەیاریان، یان بۆ مەبەستی کەویکردن و کڕینی ده‌نگی قه‌له‌م و بێده‌نگ كردنیان، ئەم ئافرەتانەیان بۆ ناردوون، لە دواییدا وەکو فشارهێنان و بێدەنگکردنیان به‌شێك له‌و كارانه‌یان له رێگای په‌یج و ده‌ستی دووی راگه‌یاندنه‌كانیان بڵاویانكردۆتەوە، بۆ نمونە وەک ئەم دواییەی کە له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگ و ره‌نگانه‌ی، کە دژ به‌دانانه‌وه‌ی بارزانیی بوون، ته‌نانه‌ت كاری بهدرهوشتریشیان كردووه وەک دروستکردنی فوتوشۆپی هه‌ندێک ئافره‌ت، یان وێنه‌ی نیوە رووتی جلوبه‌رگ، وه‌ك كارێكی قێزه‌وه‌ند بڵاویان کردۆتەوە، ئێمه ده‌پرسین: داخۆ به‌و عه‌قله پیس و دواکەوتوەوە ئەم بنەمالەیە دەیانەوێت كۆمه‌لگا به‌ره‌و كوێ بەرن؟
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نێو پاراستن ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندین، كه دەزاگەی پاراستن له كۆتایی نەوەدەکانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌رێگای ئافره‌ت و سێكسه‌وه وێنەی چه‌ندین نووسه‌ریان له‌سه‌ر جێگا گرتووه و فلیمه‌كانیان له به‌رده‌ستدایە، سەرچاوەکە ناوی چەند کەسێکی بۆ ئاشکرا کردین له‌نێو ئه‌وانه حەمه سه‌عید حه‌سه‌ن، کە ئیستا وه‌ك یاری شه‌تره‌نج بە کاری دەهێنن، كه‌ی بیانه‌وێ ده‌یجوڵێنن و لهخەڵکه رهخنهگرهكانیان به‌رده‌ده‌ن. هەر هه‌مان سه‌رچاوه گوتی هۆكاری چوونی فه‌رهاد پیربال لە ١٧ی شوباتدا بۆ سه‌رای سلێمانی، لەبەر ئەوەش بووە، کە ئەمیش خاڵی لاوازی لای پاراستن هەیە. فه‌رهاد له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی ٢٠٠٠ دا، له‌ڕێگای كچه خوێدكارێکەوە، گرته‌ی سێكسیان لێگرتووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، کە ماوه‌یه‌ك ره‌خنه‌ی له بنەماڵە ده‌گرت، وا چەند ساڵێکە فه‌رهاد په‌یوه‌ندی لەگەڵ ئەو دەزگا بەدناوە بەستووە، روژ له‌دوای روژ پاراستن ئەم کابرا شێتووێتە دەهێنێت و فرێی ده‌داتە بازاره‌وه و هەڵیدەسوڕێنن، دوای ١٧ شوبات به‌دواوه ئیتر به‌ته‌واویی ده‌مامكی داماڵدرا و خەڵک زانی كه فەرهاد كار بۆ پاراستن و پارتی ده‌كات. هه‌مان سه‌رچاوه ناوی رێبوار سێوهیلیشی ئاشکرا کرد، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه كه‌وتوته نێو ئه‌و گه‌مه سیاسییه قێزهوهندهوه له زانكۆ، بۆه‌یه له ژێره‌وه لێدوان و نووسینه‌كانی به‌لای پارتیدا دەشکێنێت و ریكلام بۆ بنەماڵەی بارزانی ده‌كات، سه‌رچاوه‌كه گوتی دوای ئاشكرابوونی ده‌مامكی رێبوار سیوەلی وەک له واژووی ٢٤٠٠ نووسه‌ره‌کاندا دەرکەوت، ئه‌گه‌ری زۆره وه‌ك فه‌رهاد پیربال، ئەمیش بە تەواوی بهێیننە سەر خەت.
ئەو کچەی کە بۆ ماوەیەکی کورت پەیوەندی لەگەڵ سەردەشت عوسماندا پەیدا کرد
ده‌بێت بلێیین ده‌زگای پاراستن نه‌ك بۆكرین و بێده‌نگ كردنی نووسه‌ران، به‌ڵكو بۆكاری سیخوریش به‌سه‌ر خەڵکه‌وه ئه‌وكاره دەکات، له‌وانه كچێیكی زانكۆی سه‌لاح ا‌لدین كه له ئاواره‌كانی كه‌ره‌ج و تاران بووه دوای ئه‌وه‌ی هاتوته‌وه، لە ماوەیەکی کورتد له سه‌رده‌شت عوسمانیان نزیك خستتوتهوه، پەیوەندیی خۆشەوسیتی لە نێوانیاندا دروست بووە، سەردەشت بە نیازی ئەوەی بیکاتە هاوسەری خۆی، ئەو کچەش بە نیازی ئەوەی زانیاریی لێوەربگرێت ئەو پەیوەندییە دروست بووە، ئەو کچە زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر شه‌هید سه‌رده‌شت كۆكردۆته‌وه داویه‌تی به‌ده‌زگای پاراستن، ئیستا ئه‌و كچه بۆ هەمان مەبەستی سیخوڕی كار له‌گه‌ڵ کەسانی دیکەدا ده‌كات، یەکێکە لە بێژهرەکانی کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی پارتی .
مه‌سه‌له‌ی بێ ره‌وشتی سیاسیی له نێو به‌رپرسانی باشوور گەیشتۆتە لوتكه، روژانه چیرۆكی بەدڕه‌وشتی له‌سه‌ر یه‌كتر باس ده‌كه‌ن، وەک شەوچەرەی دانیشتنیان بۆ یەکتری دەگێڕنەوە، بەتایبەتی ئەو دهستدرێژییە سێكسییانەی کە ده‌یكه‌نه سه‌ر كچ و ژنانی كورد له رێگای پله و پۆست و پاره و هه‌ره‌شه‌وه. به‌راده‌یه‌ك ئیستا به ئاشكرا به‌شی زۆری به‌رپرسانی ده‌سه‌لات وه‌ك بنەماڵە به‌ره‌و داڕزان و بەدڕەوشتی دەچن، ئاگایان لە ژن و کچی خۆشیان نەماوە، ئێمه ئاگاداری چوار دۆسییهین كه پاسه‌وانی به‌رپرسی ئه‌و حزبانه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه سێكسیان له‌گه‌ل خێزان و كچه‌كانیان كردووه و ئاشكرا بووە. لە کۆتایی ئەم راپۆرتە هەواڵەدا ئەم هەواڵە سەرنجڕاکێشەتان بۆ بڵاودەکەینەوە:
سەرچاوەکە لە سویدەوەیە، کە نەیویست ناوی بهێنرێت ئاوای گێڕایەوە:
تا ئیستا دوو کوڕی کوردی گەنج، کە لە کوردستانەوە هەڵهاتوون، هاتوونەتە سوید، لە دوو شارەوانی جیاواز و لە دوو کاتی جیاوازدا داوای مافی پەنابەریان کردووە، ئەویش پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر کەیسەکەیان، ئەو سەرچاوەیە لە سەر کەیسی یەکێک لەوانە ئاوای بۆ گێڕاینەوە:
- من ناوم (xxxxx) خەڵکی شاری (XXX) لە کوردستانی عیراق، هاتووم داوای مافی پەنابەری دەکەم، چونکە ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ کوردستان! هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە!
-بۆچی و لەسەر چی هەڕەشەت لێکراوە؟!
- لەگەڵ ژنی بەرپرسێکدا پەیوەندییم هەبووە! کە پێیزانی و بڕیاری دا بمکوژێت، ئیتر منیش لە ترساندا هەڵهاتم!
- بەڵگەت چییە بۆ قسەکانت؟
- ژمارەی تەلەفونی ژنی بەرپرسەکەتان دەدەمێ، دەتوانن خۆتان قسەی لەگەڵدا بکەن!
پاش ئەوەی کارمەندە سویدییەکە ژمارەکە وەردەگرێت و لە رێگای موتەرجمەوە ئەم گفتوگۆ و قسانە روو دەدەن!
- من ناوم (xxx) فەرمانبەرم لە بەڕیوەبری وەرگرتنی پەنابەر لە سویدەوە قسەت لەگەڵدا دەکەم، ئەم ژمارەیەمان لە کەسێک وەرگرتووە ئەمە ناوەکەیەتی! ئایا دەیناسیت!؟
- بەڵی دەیناسم!؟
- ناسینەکەتان چۆنە؟
- یەکترمان خۆش دەوێت و پەیوەندییمان هەیە.
- باشە تۆ مێردت هەیە، ئایا ئەمە ئاساییە؟
- بەڵی من ژنی (XXX)، مێردەکەم خیانەتم لێدەکات و لەگەڵ خەڵکی دیکەدا رادەبوێرێت و شەرم لە من ناکات! کەم دەکەوێتە ماڵەوە و زۆر کەمیش یەکتری دەبینین، منیش ئەم کوڕەم دیوەتەوە و ماوەی دوو ساڵ زیاترە پەیوەندیی خۆشەویستیمان لەگەڵ یەکترداهەیە!
- ئەم کوڕە دەڵێت گوایە مێردەکەت پلانی داناوە بیکوژێت!؟ تا چەند ئەمە راستە؟
- بەڵێ من خۆم ئاگادارم کردەوە کە رابکات! پارەی سەفەرەکەشی من بۆم داوە!
- ئەی مەترسی لە سەر ژیانی خۆت نییە!؟ بۆچی کە مێردەکەت زانیوێتی تۆ لەگەڵ ئەم کوڕەدایت، هیچی لە تۆ نەکردووە؟
- لەبەر ئەوەی پارەکانی بە ناوی منەوە لە بانکێکی ئەوروپی داناوە، لە ترسی ئەوەی نەفەوتێت ناتوانێت دەستم لێبدات! هەرجەندە ئیستا زۆرم لێدەکات کە پارەکان بگوێزمەوە بۆ سەر حسابی یەکێک لە کەسەکانی خۆی! لە هەمان کاتدا لەوەش دەترسێت ئەگەر پێکەوە سەفەر بکەین، بیر لەوە دەکاتەوە، ئیتر لەگەڵی نەگەڕێمەوە و وازی لێبهێنم! بۆیە جارێ ناتوانێت دەستم بۆ بەرێت و هیچم لێبکات!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست