یاریکردنی بارزانی به هه‌ستی تاکی کورد
Saturday, 29/08/2015, 21:08
مه‌سعود بارزانی له‌ماوه‌ی رابردووی ده‌سه‌ڵاتی ناداپه‌روه‌رانه‌یدا زیاتر هه‌وڵی داوه فیکر‌و تێگه‌شتنی خه‌ڵك به به‌ستراوی بهێڵێته‌وه‌و به‌ڵکو زۆر جاریش هه‌وڵێ به نه‌فامکردنی خه‌ڵكی داوه‌و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌کی شیاوی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و قبوڵکردنی له لایه‌ن خه‌ڵکێکی نائاگاو ناحاڵی که زۆر به ئاسانی بڕوا به پڕوپاگه‌نده‌کانی بکه‌ن ، هه‌ڵبخه‌له‌تێن به وته‌کانی و ده‌رکه‌وتنه‌کانی له که‌ناڵه جۆراوجۆره‌کانی میدیای پارتیدا، ئه‌و هه‌واڵ و سه‌ردان و چالاکیانه‌ش که نیشان ده‌درێت به ره‌زامه‌ندی و داگیرساندنی گڵۆپی سه‌وز بۆی له لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌کانی به گه‌وجکردنی هاوڵاتیانه‌وه بۆی داده‌نرێت، تا شیاو بێت بۆ ئه‌و کاتانه‌ی تیایدا رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌و ناره‌حه‌تی ده‌بنه‌وه‌و به‌م ڕێگایانه‌ش وا له زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ساده و خۆشباوه‌ڕ ده‌کات بڕوای پێ بکه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ولاشه‌وه ویژدانی چه‌ند که‌سانێك ده‌مرێنێت و وایان لیده‌کات بۆ پاره هاوڵاتیان بترسێنن و بفڕێنن و بکوژن و بێ سه‌رو شوێن بکه‌ن، که‌واته هێنده‌ی خه‌می بارزانی له مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته درۆینه پوچه‌ڵه‌که‌یدایه، چاره‌کێکی ئه‌وه به جیدی له هه‌وڵ و خه‌می هاونیشتیمانیانی کورددا نه‌بووه تا کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ربکات و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیان دابین بکات و یاسا به‌رقه‌رار بکات، چونکه لای روونه ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی هه‌ر ده‌بێت ئه‌و دادپه‌روه‌ری و یاسایه بێته دی و جه‌ماوه‌ر له ورد‌و درشتی تاوانه جۆراوجۆره مه‌ترسیداره‌کانی بێته ده‌نگ و به سزای یاسایی خۆی بگات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پیاوکوژو جه‌للادانه‌یدا که یه‌ك یه‌ك ناسراون له لایه‌ن میلله‌ته‌وه‌و بواری خۆ شاردنه‌وه‌یان نامێنێت.
یه‌کێك له‌و یاریه کۆن و سه‌یرانه‌ی مه‌سعودا ده‌زگا جۆراوجۆره سه‌رکوتکه‌ره‌کانی زوو زوو تیشکی ده‌خهنه سه‌رو پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن و له که‌ناڵه جیاوازه‌کانی میدیاکان ده‌ری ده‌خه‌ن بریتیه له سه‌ردانه‌کانی بۆ به‌ره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی مه‌سعود به پێلانی ئاغای قاسمی سولێمانی رۆژانه ڕۆڵه‌ی کوردی تیا به کوشت ده‌دات، (شه‌ڕی داعش)، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك له نه‌وه‌و که‌س و کاره‌که‌ی خۆی تیایدا لوتیان خوێنی لێهاتبێت، ئا به‌مه ده‌یانه‌وێت زوڵم و سته‌م و ناڕه‌واییه له‌بن نه‌هاتووه‌کانی خۆیان به‌رامبه‌ر چینه‌کانی میلله‌ت په‌رده‌پۆش بکه‌ن و وا له خه‌ڵکی ساده‌و ناحاڵی بگه‌یه‌نن گه‌ر مه‌سعود بارزانی نه‌بێت ئه‌وا داعش کوردستان داگیر ده‌کات، بگره له راستیدا ئه‌مه مه‌شغوڵکردنێکی به ئه‌نقه‌ستی خه‌ڵک بوو له لایه‌ن بارزانییه‌وه به مه‌به‌ستی به هه‌ده‌ردانی تواناکانی گه‌نجانی وڵات و ئابووری کوردستان و ڕوو وه‌رچه‌رخاندنی خه‌ڵکان له کێشه راسته‌قینه‌و حه‌قیقیه‌کانی کوردستان که قه‌یران دوای قه‌یران بۆ خه‌ڵک دروست ده‌که‌ن و هێشتاش خۆیان به پێشه‌وای میلله‌تی کورد داده‌نێن، که له ڕاستیدا گه‌ر له خه‌ڵک بپرسرێت سه‌باره‌ت به بۆچوون و قه‌ناعه‌تیان به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ئه‌وا باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ که‌سێکی خاوه‌ن ژیری و هه‌ست زیندوو هه‌بێت وا نه‌زانێت که بارزانی گه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کێشه‌کان نه‌بێت ئه‌وا هۆکاری به‌شێکی زۆری قه‌یران و کێشه‌کانی ئێستا و ڕابردووی کوردستان بووه‌و به‌م یاریکردنه‌ش به هه‌ستی جه‌ماوه‌ر ده‌یه‌وێت خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵك و واش ده‌زانێت هه‌ر به‌م شێوازه بۆی ده‌چێته سه‌ر، وه‌كو حوشترمر، که سه‌ر ده‌خاته ناو خۆڵه‌وه‌و واده‌زانێت که‌س نایبینێت، که‌واته ئه‌مه جگه له خۆ هه‌ڵخه‌له‌تاندن هیچ به‌ره‌نجامێکی راسته‌قینه‌ی لێ ڕه‌چاوناکرێت و گه‌ر بۆ چه‌ند ڕۆژێکیش خه‌ڵکی ساده‌ی پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێندرێت ئه‌وا هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌و حه‌قیقه‌ته له بیری خه‌ڵک به‌رێته‌وه که له‌و ساته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای به ده‌سته‌وه گرته‌وه چۆن ده‌ستی ره‌شی خسته‌ووه‌ته بینه‌قاقای میلله‌ت و هه‌موو ده‌روازه‌یه‌کی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و ئومێدی له خه‌ڵکی ره‌ش و رووت داخستووه‌و ده‌یه‌وێت به‌مه بۆمان بسه‌لمێنێت که پاڵه‌وانه، به‌ڵێ پاڵه‌وانی کارتۆنیی، پاڵه‌وانی گیانی میلله‌ت و نۆکه‌ری بێگانه، دزو گه‌نده‌ڵی داهاتی وڵات و تێرکردنی سه‌گه هاره‌کانی ده‌وروبه‌ری و پاسه‌وانه‌کانی بۆ به‌ڕه‌ڵاکردنیان بۆ گیانی میلله‌ت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست