ئەوە ئێمەین رەوشتمان بەرزە، خاک و خەڵکی خۆمان خۆش دەوێت، نە وه‌ک بازرگانە سیاسییەکانی دەسەڵات
Friday, 28/08/2015, 13:31
ئەوەی پارتییەکان ١٥ ساڵە پێیان نەکردوم، یەکێتییەکان بە ٤٨ کاتژمێر کردیان....ساڵانە ئەو مێژووە جوان و تاوانانەی لەهەولێر رویداوە بەشدار بوومە و یادم کردۆتەوە، تا گەنجانی هەولێر و خەڵک بزانن هەولێریەکان لەژێر دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی چۆن ژیاون و چەند تاوانی هاوشوه‌ی وه‌ك ١٧ شوباتیان هەیە ؟ وەبەتاوانباران بليم ، تاوانەکانیان کۆن دەبێ، بەڵام هه‌رگیز لەیاد یان ناکەین.ئەمساڵیش لە ساڵیادی گوللەبارانکردنی خۆپیشاندانی ٢٦/٠٨/١٩٩٢ کەلەبەردەم ئاسایش روویدا دوو پۆستم کرد یەکێکیان لەسەر خورشید شيرە کە نوسیومە ئەو تاوانباری ئەو تاوانەیە دەبێت دادگایی بکرێ.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، کە تا ئیستا لەلایەن پارتی و بنەماڵەی خورشید شیرە، نەک هەرەشە، بەڵکو کۆمێنتێکی ناشیرینیشم بۆ نەهاتووە ، کە جێگای سەرنج بێت!؟ بەڵام بابەتەکەی رێباز کە د. پشتیوان نووسیوێتی و تەنیا من بڵاوم کردۆتەوە، هیچ قسە و کۆمێنتێکم تێدا نەنووسیوە، کەچی تەنیا له ٤ پۆست‌دا زیاتر لە ١٨٠ کۆمێنتی ناشرین و هەڕەشە و جنێوی بازاڕییم بۆ هاتووە، هەر کەسێک ئەو کۆمێنتانە بخوێنێتەوە و بێلایەنانە و بە ویژدانەوە لێکدانەوەی بۆ بکات، یەکسەر خاوەنەکانیان بە کەسانی شەلاتی پێناسە دەکات، لە کەمترین حاڵەتدا خاوەنەکانیان بە نەزان تێنەگەیشتوو، دەرون نەخۆش دەخاتە بەرچاو، هەرە قيزەوەنترین وشە بەتایبەتی گوتە بەناوبانگەکەی تاڵەبانی کە پێدههچێ بوبێته تیرۆزهی زۆرێك لهیهكتیهكان كه دەڵێت (مانگه‌شه‌و ده‌روات با سەگیش بوەڕێ...) ئیستا ئەم جنێوەی تالەبانی بووە بە پێناسەی جنێودانی یەکێتییەکان و بە دەیان کادیر و ئەندامی یەکێتی بۆیان نووسیوم. لەسەر پۆستەکەی خۆم پێنجم لەوانە بلۆک کردووە، چونکە قيزەوەنترین وشە و هەرەشەی لەناوبردن دەکەن...
باشە ئەوە چ پەروەردەیەکی ئەخلاقیی و سیاسییە، ئەم دەسەڵات و حیزبانە، ئاوا گەنج و کادیرەکانی خۆیان پەروەردە دەکەن و به‌ریان ده‌ده‌نه گیانی خه‌لك !؟ ئێوە چۆن دەتوانن خەڵکی و نەوەیەک بەم زمان و تومەت داتاشینە په‌روه‌رده بكه‌ن ؟ چۆن دەتوانن به‌و هات و هاوار و گریان و باسکردنی مێژوی شاخ له راستیی رووداوەکە تومەتهكه لەسەر ريباز پاک بکە نه‌وه، ؟ ئایا تا ئیستا فێرنەبوون کە هەڕەشەکردن هیچ بەرهەمێکی نییە، جگە لەوەی بەرامبەر سوورتر دەبێت و تاوانەکەش دەبێتە یەقین و راستی؟ بۆچی ئێوە پێتان وایە تاوان و کاری ناشرین هەر دەبێت خەڵکی ئاسایی بیکات و منداڵ و به‌رپرسه‌كانتان بخرێنە ریزی کەسە بێ‌تاوان و پیرۆزەکان!؟ بۆ له‌دوای راپه‌رینه‌وه ده‌مامكی ده‌یان به‌رپرسمان له‌نێوان گوته كانی شاخ و شارمان نه‌بینی؟ ئێوە دەبێت شەرم لە خۆتان بکەن له‌سالی ٢٠١٥ هیشتا وه‌ك سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ره‌فتار ده‌كه‌ن! ئێوە کە ئەوەندە بچوکن چۆن دەتوانن هەڕەشەی گەورە بکەن!؟ یەکێک کە شاهیدێکی زیندووی رووداوەکە بێت! بۆچی بڕوای پێناکەن!؟ هەرچی کەمێک مێشک لە کەللەی سەریدا بێت دەبێت بیری پێبکاتەوە. من پۆستی د. پشتیوانم خوێندۆتەوە، پیشە وشوێنی کار و باسەکەی، لەگەڵ تەواوی وەڵامەکانی بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن، بۆچی ئەو سەرەی کە بەلەشتانەوەیە نایخەنە کار و بیری پێناکەنەوە!؟ ئه‌وه‌ندەی بزانم د.پشتیوان وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەی دیکەشی لە لایە! ئێوە پێتان وایە بەو پۆست و کۆمینت و زمانپیسییە ئیدی ئێمە ده‌ترسێنن و بێدەنگمان ده‌کەن!؟ کەمێک وشیار ببنەوە، ئەمە ئەگەر کارەسات نەبێت، رووداوێکی مێژوویشە، ئەگەر ئێوە دەسەڵاتان هەیە و ئەمڕۆ بە زەبری دەسەڵات و پارە دەیشارنەوە، بەڵام مێژوو رەحمتان پێناکات و دەیان ساڵی دیکەش بێت هەر رووی راستیی دەردەکەوێت! دوای ئەوە من دەپرسم: باشە بۆ دوو كادیری یەکێتی نییە بەبەڵگە و شێوازنی نووسین و دەربڕینی ئەدەبیی و سەردەمیانە وەڵام بداتەوە، لەبری ئەو سوپا کادیر و ئەندامە نەزان و شەلاتییە جنێوفرۆشانە، کە بە زمانی جنێوبارین و هەرەشەکردن سنگ دەردەپەڕێنن؟ لە ناو ئەوانەدا چه‌ند به‌رپرس و كارگێر مەڵبەند وجێگربهرپرسی دەزگایەکی گەورەی مەدەنیەتی هەولێر هەیە، بە داخەوە سڵ له‌هیج وشه‌یه‌ك ناكه‌نه‌وه . ئافەرین حیزب کە تا ئیستا هەر کەسانی ئاوا پەروەردە و بەرهەم دەهێنن، لە ماوەی حوکمی ئەم بیست و چوار ساڵەتاندا نەتان توانیوە کەسێکی جوان و خاوەن موڕاڵ و بە توانا په‌روه‌رده بکەن توانای دیالۆگی هەبێت، نەک زمان پیس و چاوسوورکەرەوە!
دواتر ئەو خالە بە گشتگیریی باس دەکەم، کە بە مێژووی پێشمەرگایەتی شاختان، ناتواننن تەزکیەی بەدڕەوشتی، بە رەوشتی جوان بکەن! تاوان و کارە ناشرینەکانی ناو شار و دەسەڵاتتان، ناتوانێت بەوەی شاخ بشۆنەوە! بەڵکو ئەمەی ئیستا دەیکەن، رابردووشتان دەخاتە ژێر پرسیار و گومانەوە، بۆیە زۆر کەس دەڵێن، ئەوەی لە شار دەیکەن، کاری شاخیشتان هەر وابووە، کەسێک کە لە جەوهەرەوە کەسایەتیی تۆکمە و بە ئەخلاق و خاوێنی هەبووبێت! وەکو زێڕ لە هەموو تەمەنەکانی ژیانییدا دەدرەوشێتەوە! زێڕ ژەنگ هەڵناهێنێت! کەسی خاوێن و دڵسۆز و نیشتیمانپەروەریش کەسانی زێڕێنن، لە هیچ کات و سەردەمێکدا ناشرین نابن، چونکە زاخاویان بە موڕاڵ و رەوشتی بەرز دراوەتەوە و گەرەنتیی بەردەوامبوونیان پێدەدات! ئێمە راستییەکان دەزانین، بەڵام ئەوە کەلەپوتەکانی ئەو دەسەڵاتەیە، کە ٢٣ساڵە خەڵکی پی دەگەوجێنن و لەپەنای ئەوە مێژوه‌ی شاخیاندا، بەعس ئاسا هەزاران تاوان دەکەن..جگە لەمەش مەگەر لە شاخ و شەڕی ناوخۆکانیاندا دەیان چیرۆک و تاوانی هاوشێوە لەململانێی نێوانیان روی نه‌داوه و نه‌مان بیستوه؟ ئەم بەرپرسانە داعش ئاسا رەفتاریان لەگەڵ مرۆڤی کورددا کردوە! بۆیه .سەردەمی ئیستا سەردەمی بەڵگە و رازیکردنی خەڵکە نەوەک ئیرهابی نووسین و تەزکیەکردنی به خه‌باتی شاخ .
من نامەوێت لێرەدا تەزکیەی پارتی بکەم و لە جوانی هەڵبکێشم و خاوێنی بکەمەوە، بەڵام دەتوانم بڵێم لەمامەلەی سیاسی‌یان بۆ ئەم جۆرە رووداوانە، لە یەکێتییەکان عەقلترن، با نمونەی خۆم وبنەماڵەکەم بهێنمەوە، من هەرچیم کردبێت و بەردەوامیش بیکەم، ئەوە چ پەیوەندییەکی بە کەسوکار و بنەماڵەکەمەوە هەیە؟ بەردەوام براکانم لەگەڵ میتودی کارکردن و نوسینی من نینە، لێ ئەوەش زۆر ئاساییە هەریەکەمان بەشێوەیەک بیربکەینەوە، بەڵام چەند شەرمە بەعس ئاسا چەندین بەرپرس وکادیری باڵای یەکێتی لای براکانم شکایەت و جنێو و هەرەشەم لێدەکەن کە تائیستاش باسم نەکردووە، بەڵام لەوە زیاتر بیتاقەتم بکەن ناویان بڵاودەکەمەوە، کە چەندین مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی تیایە، ئەمە لە کاتیکدا بە ویژدانەوە بڵێم تا ئیستا نەمبیستۆتەوە، کە پارتییەکان بۆ تاکە جارێکیش هەرەشەی ئاوایان کردبێت و بەو زمانە قسەیان لەگەڵ براکانم کردبێت، من دەزانم میتودی ئەوان بۆ چارەسەری ئەمە کە ئەگەر بوارێکیان بۆ بڕەخسێت و لەبەر دەستیاندا بم ئازارم بدەم و دەیان سووکایەتییم پێ ده‌کەن، تا ئاستی لەناوبردنم ، بەڵامبهناوی كادیری دیاریان وەک ئەو کادیرانەی یەکێتی ناکەن جونكه ئه‌و ئه‌زمونه‌یان تێپه‌راندوه . وهئیمە وەک تاک و بنەماڵە به‌هۆی كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه ، لەیەکێتیەکان نزیک بووینە، بەڵام بەردەوام بۆ بنه‌ماله‌ی ئێمه سەر ئیشە و زۆرینەی بەرپرسەکانیان دووڕوو دروزن بوون، سوکایەتی زۆریان تەنانەت بە برا و باوكه شەهیدەکەشم لە میدیاکانییاندا کردووە، بە ناپاک لە قەڵەمیان داوین، لە کاتێکدا پەريزی سیاسی ئێمە خاوێن بووە، هەرکەسێکیش بەڵگەیەکی پێچەوانەی هەیە با بفەرموێت و بڵاوی بکاتەوە. من لە %70 چالاکیی و و نووسینم دژ بەپارتی و پلهیهكهكانیان بووە سه‌نگه‌رم له‌مه‌سعود بارزانی گرتوه ، به‌لام وا بۆ ١٥ ساڵ دەچێت من دەنووسم و و چالاکی دەکەم بەڵام ئەوەی کادیر وئەندامی یەکێتی لەو ٤٨ کاتژميرە سەدان کۆمێنتی جنێو و هەرەشەیان ليکردوم، پارتییەکان بەراستەوخۆ و انوی خۆیان ( په‌یجی فهل بترازی) تائیستا نەیان کردووە... وهئیمە کە دەست بۆ نووسین و مەسەلە قەدەغەکراوەکان دەبەین، زۆر مەترسی و خه‌لك هاتوته ڕيگامان به‌لام توانیومانه دوریان بهشهرافهتمهندانه بخه‌ینه‌وه . جونكه ئێمه نامانه‌وێ وشه‌ی سواو دوباره و ترسنوۆكانه ، نوسینه‌كانمان پر بكه‌ینه‌وه ، به‌لكو ده‌ست بۆ ئه‌و لاپه‌ره مێژویانه ده‌به‌ین كه نوێن و نه‌گوتراون وهزری خه‌لك ده‌كاته‌وه خال له‌سه‌ر ووشه داده‌نێ، ده‌مانه‌وێ كه‌سایه‌تیه‌كی نوێی بوێر و مه‌یدانی بێته ئاراوه سڵ له‌هیج پیرۆزی كه‌س و حزب و نه‌ته‌وه‌یه‌كیش نه‌كاته‌وه نه‌وه‌ك وه‌ك ئه‌وسوپایه كادیره‌ی تێكشكاو و پول وكورسی په‌رسته
لە کۆتاییدا دەڵێم: ئێوه له‌سه‌ر تیرۆری ئاشكرای شه‌هید كاوه‌گه‌رمیانی لهدورویی سیاسی و ئه‌خلاق ده‌خولێنه‌وه نۆره‌ی كه‌یسی منالێیكی ٤ سالی دۆستی پ‌ك‌ك و زیندانی ١٢ كه‌س و و شه‌هیدكردنی ژنه گه‌ریلایه‌ك و ده‌ست درێژی سیكسی كه ٢٣ سال له‌مه‌وبه‌ر رویداوه ، . ئێمە ئەگەر لەسەر هەق بیین و بۆ گەل و نەتەوە و هه‌ژارو قوربانیدهرهكان كارده‌كه‌ین هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت رێگریمان لێ بكات دوو رمان بخەنەوە. شەرەف و کەرامەتیش لای ئەوانەیه کە خاک و نیشتیمان خۆیان خۆش دەوێت، نەک ئەوانەی کە دەیفرۆشن و بازرگانی بە خاک و خەڵکەکەیەوە دەکەن! ژیانیش هه‌ر ئهمرو نیه بۆلێكدانهوه و بریاردان سبه ش له‌نێوانمان هه‌یه كه ده‌بوایه بزانن مێژوو نهسۆزداری وهاتوهاوار و هه‌ره‌شه نه به‌قین نانوسرێته‌وه كێ راست بێت ئه‌و ده‌یباته‌وه، جونكه ده‌یان ئیمپراتوری و كه‌سایه‌تی جیهانی نه‌یان توانیوه تا سه‌ر گره‌و له‌مێژوو ببه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست