خانمه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له کوێن؟
Thursday, 27/08/2015, 15:47
نامەوێت لەم نووسینەمدا باس لە خیانه‌ته‌کانی بنهماڵەی مەلا مستەفا بکەم، چونکە زۆر لە سەر ئەمە وتراوە و زۆریشیان لەسەر نووسیوە، بەتایبەتی هه‌ر له‌ساڵانی شه‌سته‌کانه‌وه ئەم بنەماڵەیە هەر خەریکی کوشتنی کورد و خیانەت و جاسوسی دوژمان بوون بەسەر هەموو پرسە نەتەوەییەکانی کوردەوە ومیکه لە هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، پاشان پێشڕه‌ویکردنی قیاده موەقهتهی هه‌شتاکان بۆ پاسدارانی ئێران له دژی کوردستانی ڕۆژههەڵات و کاره‌ساتی هه‌کاری و ده‌ستخستنه ناو ده‌ستی تورکی فاشیست له‌دژی کوردستانی باکوور و هێنانی ده‌بابه‌کانی سه‌دام بۆ داگیرکردنی هه‌ولێر و خه‌نده‌ق لێدان له دژی کوردستانی ڕۆژئاوا و یارمه‌تی دانی داعش بۆ جێنۆسایدی کورده یه‌زیدییه‌کان، له ئێستاشدا مسحودی جامانە سوور، سووە له سهرمانەوەی لەسەر کورسی ده‌سته‌ڵات، که هیچ شه‌رعیه‌تێکی یاسایی نه‌ماوه و ده‌یه‌وێت وه‌ک هه‌موو دیکتاتۆرێک له ده‌سته‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و پاش خۆشی نه‌وه‌کانی حوکمی ووڵات بکه‌ن.
من نامه‌وێت باسی هیچ کام له‌و باسانه‌ی سه‌ره‌وه بکه‌م چونکه له‌لایه‌ن نۆکه‌ره‌کانیانه‌وه که له شکرێک نەخوێنەوار و بێهۆشن، هەروەها کۆمەڵێک بەرژەوەندیی پەرست و به‌ناو ڕۆشنبیرو ئه‌ندام په‌رله‌مان و سیاسی و لێکۆڵه‌ره و ڕۆژنامه‌نووسن، کە لە که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆن و سایته‌کاندا چه‌ندین روونکردنەوەی بێ بنەما وهۆکار و شیکردنه‌وه بۆ خیانەتەکانی ئەم بنەماڵەیە ده‌کەن، هه‌مووی ده‌که‌نه کاری نیشتمانی و بنه‌ماڵه‌مان لێده‌که‌ن به نیشمانپهروه ر هه‌موو کاره‌کانیان به کاری نه‌ته‌وه‌یی پێمان ده‌فرۆشنه‌وه و ته‌نانه‌ت قەرزاریشمان ده‌که‌ن، تا کورد تاماوه سوپاس و ستایشی ئه‌م بنه‌ماڵه خائینه بکات.
که‌واته با واز له‌و باسانه بهێنین و باسی شتێکی تر بکه‌ین ئه‌ویش خانمه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوود بارزانییه.
پرسیاره‌که‌ی من ئاڕاسته‌ی ئه‌و له‌شکره به‌ناو ڕۆشنبیرو خۆ بهسیاسیانهی کوردستانه چ له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، پرسیاری من بۆ ئه‌وانه‌یه که شیعر و ڕۆمانی قه‌به و گه‌وره ده‌نووسن، له ڕۆژنامه و سایته‌کانی پارتی وپاراستندا ده‌نووسن، گفتوگۆی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌که‌ن و به‌رگری له هه‌ڵوێستی مه‌سعوود بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌ن ....
ئایا که‌ستان هیچ له‌باره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی وکچهکانیانهوه ده‌زانن و که‌ستان مێینه‌یه‌کی ئه‌م بنهماڵهیهتان بینیووه ـ ته‌نها نهبیلهی ژنی نێچیر بارزانیی نه‌بێت که له‌کاتی هه‌ڵبژاردنێکدا که‌مێک ده‌ریخست و هه‌ر زوو مه‌سروو و مه‌سعوودی باوکی ته‌مێی نێچیریان کرد که چیدی شتی وا دووباره نه‌کاته‌وه ـ یا ن ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌موو ئهندامانەی سه‌رکردایه‌تی پارتی و وه‌زیرو گزیرانە، ئایا ئەمانە توانیوانه ئێواره خوانێک له ماڵی مه‌سعوود بکه‌ن و هاوسه‌ر و کچه‌کانی مه‌سعوود ببینن؟!
ئایا پرسیارتان له خۆتان و سه‌رۆکه‌که‌تان کردووه که بۆچی مه‌سعوود هاوسه‌ره‌کی خۆی له سه‌فه‌ره‌کانی بۆده‌ره‌وه‌ی ووڵات نابات و به سه‌رۆک و هاوسه‌ره‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی بناسێنێت، کە له ئێوارهخوانێدا لەگەڵ ئەو هه‌موو ئه‌و سه‌رۆکانه بۆ جارێک هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵدا نییە!؟
ئایا پرسیارتان کردووه بۆچی مه‌سعوود بارزانی هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی پیشانی میلله‌ته‌که‌ی نادات و تا خه‌ڵکی کوردستان بزانێت خانمی یه‌که‌می کوردستانی باشوور کێیه......! ناوی چییە؟ تەمەنی چەندە؟!
خۆ ده‌بوو هه‌موو ئه‌و له‌شکره به‌ناو ڕۆشنبیر و دکتۆر و ڕۆژنامه‌نووس و مێژوونووسه‌ی له‌بری ئیمزاکۆکردنه‌وه بۆ درێژکردنه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی ، که‌مپینێکی گه‌وره‌یان ڕێکخستایه بۆ ئازادکردنی خانمه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه که شه‌ره‌ف له‌لایان ئافرهتهکانیانه و نایه‌ڵن هیچ که‌سێک مێینه‌یه‌کی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بناسێ و ببینێ ، نه‌خوازه‌ڵا یه‌کێکی غه‌یری خۆیان نه‌بێت که‌س نه‌توانێ خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ بکات ، ته‌نانه‌ت گه‌ر به خه‌یاڵیش باسیان بکات وه‌ک سه‌رده‌شت عوسمان شه‌هیدی ده‌که‌ن ...
جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا باس له مه‌لابه‌ختیاری چه‌پ و قسه‌زل وڕیسواش بکه‌ین له‌سه‌ر شه‌هیدبوونی سه‌رده‌شت عوسمان ووتی نابێت باسی شه‌ره‌ف و نامووسی خه‌ڵک بکرێت به‌وه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆیه تیرۆرکرا له‌لایه‌ن مه‌سرووری کوڕی مه‌سعووده‌وه چونکه باسی شه‌ره‌ف و نامووسی بنه‌ماڵه‌ی کردووه که هاوسه‌ر و کچه‌کانی مه‌سعوود بارزانی بووه....
هەر بۆیە ئەم بنەماڵەیە رقیشیان لە سروشت و لە گۆرانی و مۆسیقا و شیعریشە، تا ئیستا کام لە بنەماڵەی بارزانیتان دیوە شاعیر بووبێت! لە پەپولە نزیک بووبێتە وە هەڵینەگڵۆفیبێت! تا ئیستا کێ دیوێتی باڵندە، گیاندار و ئاژەڵێک لە ناوچەی بلە و بارزان بە ئازادیی فڕیبێت و هاتووچۆی کردبێت!؟ کە یەکسەر جامانەسوورێک کردوویەتی بە نیشانە و تەقەی لێنەکردبێت!؟
کوان ئەو نووسەر و رۆماننوسە ساختەچیانەی کە مێدیا ئەهلییەکان و دەسەڵات دروستیان کردوون، لە کەناڵی تێڤێکانیانەوە ناویان بە مانشێتی گەورە دەخاتە بەرچاومان، تا ناچارمان بکەن، وەک روناکبیر و بیرمەند و هۆشمەند و رۆشنبیری گەورە پێمان بناسێنن! ئەی ئێوە بۆ تا ئیستا لەسەر ئەمە قسە ناکەن!
لە کوێن حه‌مه سهعیدیهکان و به‌ختیار عه‌لی یه‌کان که له زۆربه‌ی نووسینه‌کانیان باسی ئافره‌ت و ئازادی ژنان ده‌که‌ن ، بۆچی تائێستا نا‌وێرن باس له خانمه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بکه‌ن و تا بزانین خانمه‌کانی بنمه‌ماڵه‌ی بارزانی له کوێن....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست