كات و شوێنی له دایك بوونی ئه‌شۆ زەردەشت
Wednesday, 26/08/2015, 14:52
له بارەی كات و شوێنی له دایك بوونی ئه‌شۆ زەڕدەشت په‌یامبه‌ری گه‌ورەی كورد بیرورای جوراوجور هه‌یه، بڕێك له نووسه‌ران ئه‌یژن ئه‌شۆ زەڕدەشت له ئاوربایگان هاتووە دونیا‌و دوایی چووگه بۆ به‌لخ له ئه‌فغانستان... ئه‌م بیروڕایه له په‌راوی پڕ هه‌ڵه‌ی بهندهوشن گیراوە كه له كاتی هارونهرەشید ئه‌باسی و به زمانی پاله‌وی نووسراوە. زەڕدەشتیهكان ئه‌یژن هافی زەڕدەشت له ئاوربایگان(ئازەربایجان) و نزیكی دەریاچهی ورمێ هاتووە دونیا .
نووسه‌رە پارسه‌كان ئه‌یژن زەڕدەشت په‌یامبه‌رێكی ئێرانیه ! و له ئاوربایگان یا ره‌ی(رێگه ) هاتووه دونیا به‌ڵام ناتوانن هاشه‌ی ئه‌وە بكه‌ن كه پارس بووگه، چۆن له‌و سه‌ردەمه له ئاوربایگان و رەی پارس نهژیاوە، ئه‌وێستاش له پارسی كۆن ناچێ . توركه‌كانیش ناتوانن و هاشه‌ی ئه‌وە ناكه‌ن زەڕدەشت تورك بووگه ، چۆن ئه‌وێستا له توركی ناچێ و توركه‌كان نزیك هه‌شت سه‌د ساڵێكه هاتوونه ئاوربایگان وئاناتولی.
كوردەكانیش ته‌نیا ئه‌یژن زەڕدەشت كورد بووگه و ئیتر لێكۆڵینهوێكی ئه‌وتویان له بارەی كات و شوێنی له دایك بوونی ئه‌شو زهڕدەشت و دین شوێنهوارەكانی نه‌كردوە، ته‌نانه‌ت ئه‌وێستا كه گه‌ورەترین سه‌رچاوەی ئه‌دەبی كۆنی كوردیه نه‌كراوە به كوردی ئیمرۆژە و یا ڕاڤه و شیكردنهوە لێ نه‌كراوە. ئێمه له‌م وتارە هه‌وڵ ئهدەین روونی كهینهوە ئه‌شۆ زەڕدەشت كه‌ی و له كوێ هاتووە دۆنیاو ژیاوە و له كوێ دینه‌كه‌ی بڵاو بووەته‌وه و پهرەی سهندوە...و نزیكی زوان‌ناسی كۆنترین به‌شی ئه‌وێستا واته گاتهكان له ته‌ك زوانی كوردی ئێستا تا چه رادەیكهو.... پێشه‌وەی بچینه ناو ئه‌م باسهوهوە ، ئاماژەیكی كورت به دینی كورد پێش زەڕدەشت ئه‌كه‌م
هۆزەكانی گه‌لی كورد له پێش مێژوودا ئائینگهلی جوراوجوریان بووگه له سه‌ره‌تا ئاسمان پهرەست بوون و دوایی ههسارەو خور و سروشتیان پهرەستیوە... دوایی چه‌ن خودایی بووگن ، وه‌ك خودای خۆر، خودای ئاو ، خودای ئه‌وین و مێهره‌بانی... بۆ نموونه كاسییهكانی كورد نۆ خودایان پهرەستیوە و كاسۆ ناوی خودای خودایان بووگه و ناوی كاس له‌م كاسۆوە ماوە بۆ هۆزەكه ، ناوی نۆ خودای كاسییه‌كان به‌م جورە بووگه :1 سوریاش (خوای خۆر) سور و هور به واتای خۆر بووگه له كوردی كۆندا. 2- دونیاش، خوای دونیا و نیشتمان و زەوی بووگه . 3- بوریاش خوای بوران و باران . 4 - ماروتاش خوای جه‌نگ و مردن . 5 - شیپاك خودای پاكی و راستی ، وشه‌ی پاك لێرەوە ماوە . 6 - شیپارو، خودای جوانی و قه‌شه‌نگی ،شیباڕو یانێ روومه‌تی زیبا. 7 - شووكامونا، خودای ئه‌وین و مێهرەبانی . 8 - شاخ ، خودای كێ‌و ، شاخ به مانای لووتكه‌ی كێوە . 9 - كاسۆ خودای خودایان . یونانیه‌كان ئائینی نۆ خوداییان له‌م كاسییانه وەرگرتووە . دوایی به‌شگه‌لێك له كوردستان باوەڕیان به چوار خودا بووگه وەك ئاهورا، خودای خوەر ، میترا خودای ئه‌وین و مێهرەبانی ، ئاناهیتا، خوای ئاو ، به‌گ خوای زەوی بهخشهندەگی ... له‌م كاته‌دا ئه‌شۆ زەڕدەشت دێت وخه‌ڵك رێنوێنی ئه‌كا بۆ یه‌ک خودایی و یه‌كتا په‌رەستی و ئه‌یژێ ته‌نیا ئاهورا مه‌زدا بپهرەستن و دەست له چه‌ند خودایی و چه‌ند دینی هه‌ڵبگرن... ئه‌شۆ زەڕدەشت له‌و كاته ته‌نیا توانی له به‌شیكی بووچێكی كوردستان واته ناوچه‌ی دینهوەر ، كرماشان ، سنه و هێمهدان سه‌ر بكه‌وێت و دینه‌كه‌ی په‌رە بسێنێ... ه
كات و شوێنی له دایك بوونی ئه‌شۆ زەڕدەشت
هه‌ر وەكۆ وتمان له بارەی كاتی له دایك بوونی ئه‌شۆ زەڕدەشت بیر ورای جیاواز هه‌یه و ئێمه لێرە له سێ به‌شدا كورتی ئهكهینهوە: 1- بیروڕای سونه‌تی كه كاتی زەڕدەشت سێ سه‌د ساڵ به‌ر له هێرشی ئه‌سكه‌ندر مه‌كدۆنی ئه‌زانێ واته له سه‌دەی شه‌شه‌می پێش زایین كه هاوچه‌رخی بوودا ئه‌كات. به‌ڵام ئه‌م بیر‌و رایه به ههرادی ره‌د كراوەتهوە. چۆنكه له ئه‌وێستا هیچ ناوێك له پادشایانی ماد و هه‌خامه‌نشی نیه ، جگه له‌مه پادشایانی هه‌خامه‌نشی وەك كورش و داریش زۆربه‌ی رووداوه گرنگه‌كانی وڵاتیان له بهردنووسراوەكانی خۆیاندا نووسیوە و هیچ ناوێكیان له‌م پهیامبهرە گه‌ورە نه‌هێناوە. جا ئه‌گه‌ر زەڕدەشت له شه‌ش سه‌د ساڵ به‌ر له زایین هاتبێته دونیا ئه‌ی بۆ ناوێكی له پادشایانی ماد و شاری ههنگمهدانهو پادشایانی ئاسوری نه‌هێناوە ؟ ئه‌شۆ زەڕدەشت له گاتهكان له ئاهورامه‌زدا داوا ئه‌كات كه پادشایكی گه‌ورەو به هێز هه‌ڵكه‌وێ و سه‌ری ملهوران له به‌رانبه‌ری رەزەن و قانوون‌دا دانه‌وێنێ و رێگران له ناو ببات و جووتیارانی بێچارە له تاڵان و بڕو رزگار كات. جا ئه‌گه‌ر شه‌ش سه‌د ساڵ پێش زایین هاتبێته دونیا ئه‌وه له ته‌ك دوو پادشای به‌هێز و گه‌ورەی ماد هاوچه‌رخ دەبوو، وه‌ك فهروەرتیش(مردوی 625) و هوەخشهترە (مردوی 585 ی پێش زایین) كه ئیمپراتوری ماد له دەریای كاسپیه‌ن تا مادیتهرانه بووگه، ئێدی داوای پادشایێكی به‌هێزی نه‌ده‌كرد و له‌م دوو پادشا كوردە كه گه‌ورەترین پادشای ئه‌و سهردەمهی جه‌هان بوون ناوی دەبرد،هه‌روا كه له پادشایی گوشتاسپ ناو دەبات
بیر وڕای دووه‌م، بۆچوونی هه‌ندێ له زانایان و ئه‌وێستا ناسانه كه كاتی ئه‌شۆ زەڕدەشت له نێوان هه‌زار تا هه‌زار و پانسه‌د ساڵ پێش زایین ئه‌زانن، واته كاتی زەڕدەشت هه‌ندێ كه‌متر له ریگ و وێدا ئه‌زانن، واته هاوچه‌رخی مووسا دەبێ . هه‌ڵه‌ی ئه‌م بیروڕایه‌ش پروفێسۆر میلز دەری خستووە و ئه‌یژێ: ساڵگه‌لێ له‌مه‌وبه‌ر پێموابوو ،زەڕدەشت نابێ پێش له 1500 ساڵ پێش زایین بووبێ، به‌ڵام دوایی به هۆی خوێندن و لێكۆڵینه‌وەی فرەتر، تێگه‌ییم كه هه‌رچێ كاتی زەردەشت دواتر ببه‌ین به راستییهوە نزیكترین، چۆن دوو ئیزەدی مێهر و هۆم كه له به‌شی دوایی ئهوێستاوریگ و وێدا هه‌یه له گاتهكاندا نییه.ساڵگهلێك هه‌رە زۆرێك درێژەی كێشاوە تا ناوی ئه‌م دوو ئیزەدا له یهشتهكاندا بێت، كه‌وابوو گاتهكان هی كات و خولێكی كۆنترە ومێژووی دیاری ناكرێت و زەڕدەشت یه‌كه‌مین په‌یامبه‌ری جه‌هانه كه ئایینی نووسراوەی به جێ هێشتووە... پروفێسۆر رامپیس زانای ئاڵمانی ئه‌یژێ: له گاتهكان ناوی خودا مه‌زدا،ئاهورا یا به شێوەی جیا جیا مه‌زدا و ئاهورا هاتووه ، به‌ڵام له به‌رد نووسراوی هه‌خامه‌نشیه‌كاندا به شێوەی ئاهورا مه‌زدا یا ئورمزد هاتووه ، ئه‌مه چه‌ن هه‌زار ساڵی ده‌وێ تا ناوی خودای ئه‌و رۆژە ئاوا بگودرێت، ئه‌مه نیشان ئه‌دا گاتهكان هی كاتێكی فره كۆنترە ... له‌م باره‌وه بیروڕای موبه‌د فیرۆز ئاتهرگوشهسپ به راستییه‌وه نزیكترە و ئه‌یژێ ئه‌شۆ زەڕدەشت له 3000 تا 3500 ساڵی پێش زایین بوووه واته 5500 ساڵی پێش
بیروڕای سێیه‌م هی نووسه‌رانی یونانیه و كۆنترین نووسراوەش له باره‌ی زەڕدەشتهوە هی ئه‌مانه‌یه ، به رای من ئه‌مانه چۆن كۆنترین و نزیكترین سه‌رچاوه به كاتی زهڕدهشتن به راستییه‌وه نزیكترن. یه‌كێ له كۆنترین نووسه كه ناوی زەڕدەشتی هێناوه خسانتوس (500 پێش زایین) یونانیه كه كاتی زەڕدەشتی 6000 ساڵ پێش خۆی زانیوە ، واته 8500 ساڵی پێش . ئهرەستو و ئودوكسوس هه‌ر دووكیان نووسیویانه زەڕدەشت شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش له ئه‌فلاتون (مردوی 247 پێش ئیسا) ژیاوه واته 8247 ساڵی پێش . هێرمودووس یونانی ئه‌یژێ زەڕدەشت له 5000 ساڵیپێش جه‌نگی یونان و توریا بووه كه ئه‌كاته8100 ساڵی پێش. بروسوس مێژوونووسی كهلدەیی (سه‌دەی سێیه‌می زایینی) ئه‌یژێ: زهڕدەشت گه‌ورە و دانه‌ری پادشایانی مادە كه 2300 ساڵی پێش زایین له كهلده پادشایی كردوە .
بیرورای نووسه‌رانی یونانی ئه‌وە ئه‌گه‌ینێ كه زەڕدەشت هی كاتێكی فره كۆنه و له 2400 ساڵی پێش له باره‌ی كاتی زه‌ڕده‌شت بیروڕای جوراوجور هه‌بووه . نووسه‌رانی یونانی به مێژووی سونه‌تی زەڕدەشتهوه نزیكن و ئه‌گه‌ر زهڕدەشت له 600 ساڵی پێش زایین ببا ، ئه‌وە ته‌نیا سه‌د یا دووسه‌د ساڵ جیاوازی نێوانیان هه‌یه ، ده‌بوو ئه‌وانه ئاگایی فرەتریان له زەڕدەشت ببا نه‌ک ئه‌و به هی شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش خۆیان بزانن. مامۆستا پورداودیش له باره‌ی كاتی زهڕدهشتهوه ئه‌یژێ: چۆن هۆ و به‌ڵگه‌ی ئادارمان به‌دەسته‌وە نییه ده‌بێ له به‌ڵگه و هۆی نادار كه‌ڵك بگرین . وەك ئه‌وه هێرۆدۆت مێژوو نووسی یونانی كه له سالی 484 ی پێش زایین مردووه وسه‌د ساڵ دوای مێژووی سونه‌تی زهڕدەشت ژیاوه ، بۆچی ناوی پادشاگهلی مادی هێناوە ، به‌ڵام له بارەی زەڕدەشتهوه هیچی نه‌نووسیوه . ئه‌م بێدەنگی هێرۆدۆته ئه‌وە ئه‌گه‌ینێ كه زەڕدەشت هی كاتێكی فره كۆنتر بووگه ... یا ئه‌رەستوو و ئه‌فلاتوون ئه‌گه‌ر دووچاری هه‌ڵه ببان دەبوو یه‌ك سه‌ده یا دوو سه‌ده كاتی ژیانی زەڕدەشتیان كه‌م و زیاد بكردایه نه ئه‌ویان هی شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش خۆیان بزانیبایه ... هه‌روەها ئه‌گه‌ر له باری مێژوویهوە و له‌باری زوانناسییهوه سرنج بدرێته گاتهكان ، بۆمان دەردەكهوێ ئه‌م زوانه زمانێكی فره كۆنی كوردییه‌و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رەتای مێژووی مرۆڤ واته شه‌ش هه‌زار ساڵی پێش ، له‌و سه‌ردەمه كه هێشتا پادشایێكی گه‌وره له كوردستان و دەوروبهرهكهی پێك نه‌هاتبوو و هه‌ڕ ناوچه‌یك سه‌ردارێكی هه‌بووه ،هێشتا حكومه‌تی سومێر و ئاكدیش پێ نه‌گرتووه . له گاتهكان ناوی ئاسن خوێ نییه ، ئه‌زانین ئاسن له چوار هه‌زار ساڵی پێش ناسراوە و هه‌بووه ... له گاتهكان ناوی هۆز ، ناوچه ، گوند ، شار و مه‌لبه‌ند هاتووه ، گوشتاسپ ته‌نیا دەسهڵاتدارو شای مه‌ڵبه‌ندێك بووگه له كوردستان ... به‌م هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه . هه‌روەها له رووی مێژووی زوانناسییهوه په‌یامبه‌ری كورد فره‌تر له شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش ژیاوە و زوانی ئه‌وێستاش زوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كورد بووگه . ( شوێنی له دایك بوونی ئه‌شۆ زەڕدەشت
هه‌ڕ وەك له سه‌رەتا وتمان ئه‌شۆ زەڕدەشت له ناوچه‌ی ئاوربایگان و نزیك دەریاچهی ورمێ هاتووه دۆنیا، له یهشتهكان هاتووه كه ئه‌شۆ زەڕدەشت له گوندی شیزو نزیك ده‌ریاچه‌ی چیچست هاتووه دۆنیا. گوندی شیز ته‌خت سلێمانی ئێستایه كه له نێوان سهقزو تیكاپ هه‌ڵكه‌تووه . گوندی ته‌خت سلێمان ئێستاش هه‌ڕ كوردن و شوێنه‌واری ئاورگای ئاتر گوشهسپی لێماوە. ئاورگای ئاترگوشهسپ گه‌وره‌ترین ئاورگای زهڕدەشتیان و پادشایی ساسانیان بووگه و هه‌ر ساڵ له كاتی له دایك بوونی زەڕدەشت خه‌لك و پادشای ساسانی بۆ یه‌سنا كردن چوونه شیز . ئهرەبه موسلمانه كان حه‌جیان له كورد وەرگرتووه
هه‌ندێ له ئه‌وێستا ناسان له په‌راوی بهندهۆشن پهیرەویان كردووە و ئه‌یژن : ئه‌شۆ زەڕدەشت له ئاوربایگان هاتووە دۆنیا و دوایی چووگه بۆ به‌لخ و له‌وی گوشتاسپ پشتیوانی لێ كردووه، ئه‌مه بیر‌و ڕایكی هه‌ڵه‌یه و به‌ڵگه و هۆی زۆر هه‌یه كه ناراستی ئه‌م بیر‌و رایه دەرئهخا. 1- له چی كاتێك گوشتاسپ ناوێك له به‌ڵخ پادشا بووگه دیار نییه و هه‌رگیز دینی زەڕدەشتی له‌وێ باو نه‌بووه . 2- پاشان زەڕدەشت خه‌ڵكی لای ئاور بایگان و دەریاچهی ورمێ (چیچێست) بووه و زوانی ناوچه‌ی به‌ڵخی نه‌زانیوە، چۆن توانیویه به زوانی ئه‌و مهڵبهندە دووره ، به‌و جوانییه گاتهكان بهۆنێتهوە و خه‌لكی ناوچه‌كه بۆ لای ئایینه‌كه‌ی راكێشێ . ئه‌گه‌ریش به زوانی زكماكی خۆی بێ ، ئیتر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه له گاتهكان و ئایینی زەڕدەشت تێناگه... زۆر سرۆشتییه كه زەڕدەشت له ناوچه‌یك ئاێێنی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وە كه له گهلیانا هاوزمان بووگه ، زوانی زكماكی خۆی كه سی ساڵ پێراهاتووه... هه‌ر هه‌موو په‌یامبه‌رانی دۆنیا له سه‌رەتا ئایینی خۆیان بۆ هاوزوانهكانیان هه‌ڵاڵه كردووه و بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆیان رەزەن ورەوشت و زاكونیان هێناوە نه به زوانێكی دیكه‌و بۆ خه‌ڵك و ناوچه‌یكی تر
ئه‌وێستا خۆی بهڵگهیكی به‌هێزه كه ئه‌شۆ زەڕدەشت هه‌ر له كوردستان ماوە و بۆ به‌ڵخ نه‌چووگه. له به‌شی زامیاد یه‌شت ،گه‌ڕان و گه‌ردشی زەڕدەشت له كوردستان پیشان ئه‌دا و ناوی گوند و كێ‌و ناوچه‌كان دێنێ، ناوی ئه‌و گوند و كێوانه زۆربه‌ی هه‌ر وەك خۆی ماوەته‌وه یا هه‌ندێ گوراوه. دوای ئه‌وە ئه‌شۆ زەڕدەشت له شیز دەست ئه‌كا به هه‌ڵاڵه و راڤه‌ی دینه‌كه‌ی و خه‌ڵك پێڕه‌وی لێناكا، روو ئه‌كاته ناوچه‌ی سنه و له سه‌ر كێوی ئهوشیدەره نیایش ئه‌كاو هه‌میسان هیوا په‌یدا ئهكاتهوە، ئێلهامی دووه‌م له بان ئه‌م كێوە پێدەگات، بۆیه له ئه‌وێستا كێوی ئهوشیدەره كێویكی پاك و ئهشۆیانهیه (واته موقهدەسه ). كێوی ئهوشیدەره هه‌ر ئاویدەری ئێستای سنه‌یه كه له رۆژئاوای سنه‌یه ، ئاوشیدەرە یانێ ئاو ئه‌چێته ده‌ره‌وه، شی، چی و چی‌و یانێ چوو. شی له زازاكی و چی له كرماشانی ماوه، ده‌ره یانێ دەرەوه . چۆن ئه‌و كێوه كانیاوی فره‌ی هه‌یه پێیان وتووه ئاوشیدەرە واته ئاو فره ئه‌داته دەرەوه ، ئێستاش ئاویدەر هه‌ر یانێ ئاو ئه‌داته دەره‌وه و له ته‌ك ئاوشیدەره یه‌ك واتای هه‌یه و هه‌ندێ زاڕاوهكهی گۆراوە... دوای یه‌سنا كردن له سه‌ر كێوی ئاوشیدەره (ئاویده‌ر) روو ئه‌كاته ناوچه‌ی كامیاران و دینهوەر و له‌وێ خه‌ڵك و فهرمانڕەواكهی دینی زەڕدەشت په‌سه‌ند ئه‌كه‌ن ئیتر ناوی دین ئاوەر له‌سه‌ر ناوچه‌كه ئه‌مێنێ، دین ئاوەر واته دینی هاورد، دینی هێنا ،واتای تر دین ئاوه‌ر یانێ دینی ئاگر ، وشه‌ی دین واژەیكی كوردیه‌و چووه‌ته زمانگه‌لی توركی و ئه‌ره‌بی.
له زامیاد یه‌شت هاتووە كه زەڕدهشت ئه‌چێته كهنگشه و گوشتاسپ دینی ئاهورایی په‌سه‌ند ئه‌كات ... كهنگ شه ئێستا ناوی گوندێكه له ناوچه‌ی دینهوەری كرماشان ،كهنگ شه یانێ دژ و قه‌لای شا، ئه‌مانه هه‌موی به‌ڵگه‌ی روونن كه ئه‌شۆ زەڕدەشت و گوشتاسپ له ناوچه‌ی دێنهوەری كوردستان ژیاون نه له به‌ڵخ و خواره‌زم . دوایی ئه‌شۆ زەڕدەشت بۆ ههمروڵه چووگه ، ههمروڵه ناوی كێوێكه له ناوچه‌ی كهنگاوەر و سه‌هه‌نه، هه‌روەها ناوی گوندێكه له ناوچه‌ی له‌یلاخی سنه دوایی ئه‌چێ بۆ فهشخوران كه ناوی دوو گونده له ناوچه‌ی كهنگاوەر... هه‌روەها ئه‌شۆ زەڕدەشت به‌رەو باشور ئه‌چێت و له سهركێوی مانشت یه‌سنا ئه‌كا، ئێستاش كێوی مانشت له ناوچه‌ی گیلان و ئیوانه كه سه‌ر به شاری سه‌رپێڵی زەهاوه ، دوایی ئه‌جێ بۆ كێوی كه‌ویر كو له ئیلام . ئێمه لێره ته‌نیا چه‌ن ناوێكمان هێنا و هاوردنی هه‌موو ناوەكانی زامیاد یه‌شت له دەرفه‌تی ئه‌م وتاره نییه ئه‌م ناوانه به‌سن بۆ ئه‌وه پیشان بدا ئه‌شdۆ زهڕدەشت كورده و له كوردستان ژیاوه نه‌ك له به‌ڵخ و ئه‌فغانستان . مێژووی به‌ڵخ نیشان ئه‌دا هه‌رگیز دینی زهڕدەشتی له‌وێ پهرەی نه‌سه‌ندوه و له‌وێ ئفریت پهرەست بوونه و دوایی بودایی دەبن
چوارەم - مێژووی به‌ڵخ پیشان ئه‌دا كه ئه‌و ناوچه هیچ كات دینی زەڕدەشتییان نه‌بووگه، ته‌نانه‌ت له كاتی ساسانیهكاندا كه دینی زەردەشتی ئه‌بێ به دینی فورمی سه‌رتاسه‌ری كوردستان، ناوچه‌ی به‌ڵخ فهرمانڕەوایی جیاگانهیان بووه و دینی بودایی یان هه‌بووه ... ناوچه‌ی به‌ڵخ له پێشدا چوار خودایی بوون، دوایی دێ‌و و ئفریت پهرەست بوون و له كاتی ئهشكانیهكان بوون به بودایی تا هێرشی ئهرەبهكان هه‌ر بودایی مابوونه‌وه ... به‌لگه‌ی هه‌رە گرنگ له‌م باره‌وه، گه‌ران و گه‌شتی جههانگهردانی چینییه كه له شوێنی ئاسه‌واری دینی بودایی گه‌راون ، بۆ نموونه : 1- له ساڵی 399 زایینی شی فاهیان چانگانی له چینه‌وه ئه‌چێته ناوچه‌كانی به‌ڵخ ،نه‌نگه‌رهار، كهندەهار پیشاوەر، كابول و بامیان ده‌گه‌ڕێ و تا سند چووگه و چواردە ساڵ له ناوچه‌ی ئه‌فغانستان بووگه و پهرەستگاكانی بودایی سهرداوە و له شوێنی ئاسه‌واری بودایی بووگه و له‌و كاته دینی زەڕدەشتی له‌وێ برەوی نه‌بووە. له‌م كاته دەسه‌ڵاتی ئه‌فغانستان به دەستی شایانی ههفتاڵی بووگه كه ئفریت پهرەست بوون و بروایان به زەڕدەشتی و بودایی نه‌بووگه ته‌نیا باكووری ئه‌فغانستان واته به‌ڵخ و بامیان بودایی بوونه، كه پێیان وتووه وڵاتی ئوجانگ و ئودیانه . شاهۆ ههفتاڵی و كورەكهی بۆ چه‌پاوی زێڕی پهرەستگای بودایی نه‌وبه‌هار هێرش ئه‌كه‌نه به‌ڵخ و تاڵانی ئه‌كه‌ن. شاهۆ و كوڕەكهی ئفریت پهرەست بوون، به‌لام دوایی هه‌ندێ له پادشایانی ههفتاڵی بوون به بودایی . 2 - سوونگ ین له ئوستانی توونهوانگ له‌ته‌ك هوی سنگ خزمه‌تكاری په‌رستگای شونگلی له ساڵی 517 زایینی ئه‌چێته ئه‌فغانستان و دوای گه‌ران له ناوچه‌كانی جوراوجوری كابول، به‌لخ و بامیان 170 به‌رگ په‌راوی بودایی ئهبهنهوە بۆ چین. ئه‌م دوو جههانگهرده چینییه له ساڵی 521 زایینی دەگهرێنهوه بۆ چین . 3 - هیون تسنگ له ئوستانی هۆنان له ساڵی629 تا ساڵی 645 له ئه‌فغانستان بووگه و به دوای شوێنه‌وار و په‌راوی بودایی بووگه و 124 به‌رگ په‌راوی ئایینی بودایی لقی گه‌وره كۆ ئه‌كاته‌وه كه باری 22 ئه‌سپ بووگه و ئهیباتهوە بۆ چین. هیون تسنگ گه‌شته‌كه‌ی خۆی له په‌راوێك به ناوی( سییوكی) واته بیرهوەریهكانی دۆنیای رۆژئاوا نووسیوە. ئه‌م پهراوە له بارەی چاوپێكه‌وتنی به‌ڵخ ، بامیان، كاسپیا له‌غمان و كهندەهار بووگه و له بارەی پهرەستگاكانی ئه‌و شارانه بووگه . هه‌روەها ئه‌یژێ كه دیان و موو و داهۆڵی بودا له په‌رستگای نه‌وبه‌هاری به‌ڵخ راگیراوه . ئه‌م به‌ڵگانه به روونی نیشانی ئه‌دەن كه دینی زەڕدەشتی له به‌ڵخ وبامیان نه‌بووە و داهۆڵهكانی بودایی تا ئێستا له كێوە كانی بامیان مابوون كه چه‌ند ساڵ پێش دەسه‌ڵاتدارانی تاڵبان و مه‌لاكانی ئه‌فغانی به هۆی نه‌زانی و دەمار گرژی ئیسلامیه‌وە ته‌قاندیانه‌وه و له ناویان برد
پێنجه‌م شێوه‌ی نووسین , شێوەی نووسینی ئا و بێ ئه‌و سهردەمهی ئه‌فغانستان له ته‌ك شێوە نووسینی ئه‌وێستایی فرە جیاوازی هه‌بووه ئاو و بێێ وڵاتی ئوچانگ (ئه‌فغان) ئه‌و سه‌ردەمه 25 پیتی هه‌بووە كه له چه‌په‌و بۆ راست نووسراوه ، به‌ڵام ئا و بێێ ئه‌وێستایی كوردستان 49 پیتی هه‌یه كه له راستهوە بو چه‌پ ئه‌نووسرێ. شه‌شه‌م - به‌ڵگه‌ی تر بۆ ئه‌وەی بسه‌لمێنین ئه‌شۆ زەڕدەشت كورد بووگه په‌راوی ئه‌شایی ئه‌وێستایه . چۆنكه زوانی كۆنترین به‌شی ئه‌وێستا واته گاتهكان له زوانی كوردی كۆن ئه‌چێ تا له زوانی نه‌ناسراوی به‌لخ ، هه‌ر وەكۆ وتمان له رووی زوانناسیهوه، زوانی ئه‌وێستا كوردییه وئه‌گه‌ر هه‌موو زاڕاوهكانی كوردی كۆ بكه‌ینه‌وە له‌ته‌ك ئه‌وێستا یه‌ك زمان ئه‌بن. واژه‌كانی ئه‌وێستا له هه‌موو زاڕاوەكانی كوردیدا هه‌ن و ماونه‌ته‌وە ... ئێمه لێره ته‌نیا به‌شێكی زۆر كه‌م له واژەكانی ئه‌وێستا به‌شی ئههنودگات له په‌راوی گاتهكان ئه‌هێنین كه له زاڕاوەكانی كوردی هه‌ر وك خۆی ماوه یا توزێكی كه‌م گۆڕاوه ... ئه‌ویش واژەكانی به‌شێكی كه‌می كه‌رتی ئههنودگات بهمجورەیه:
وشه‌ی ئه‌وێستا، ( وشه‌كانی ئه‌وێستا له ناو پهرانتزه ) واژەی كوردی ئێستا
فره-) له شێوەی سنه‌یی ماوه یانێ زۆر . ( مه‌زن و مازن) له شێوەی موكری و كرمانجی ماوه یانێ گه‌وره. (وەفر )، له شێوەی هه‌ورامی و له‌كی ماوه یانێ به‌فر. ( ئه‌ز )، له‌شێوەی كرمانجی ماوه یانێ من . (ئه‌نی ) له كرمانجی ئهنیهو له موكری هه‌نیه ماوە یانێ پێشانی و توێڵ . ئێشكت ) له موكری بووگه به ئه‌شكه‌وت . ( وەچ، واچه ) له هه‌ورامی بووگه به واچو یانێ ئه‌یژێ . ( نیدامه ) له له‌كی و لوڕی ماوه یانێ نیاگمه ، نیاومه لێ ، لێم نه‌وی. ( كههیا ) له موكری بووگه كێها یانێ كێ . ( كهئوف ) له سنه‌یی بووگه كێف واته كێ‌و، یارانی كهئوف لێرەوه چووگه زمانی ئه‌رەب . (ویر ) له هه‌ورامی ماوه یانێ بیر .( ئاتریش ) له سنه‌ی بووگه به ئهترەش یانێ زات و جورئه‌ت . ( وەراز) له له‌كی ماوە یانێ به‌راز. ( پهئێس ) له موكری بووگه به پیس یانێ چه‌په‌ڵ ، ئه‌م وشه‌یه له زمانی كوردیه‌وه چووگه زمانی توركی. ( میته) له سنه‌یی بووگه به ویته واته دەنگۆ، شایهئه. ( ورگ ) له له‌كی و لوڕی ماوه واته گورگ . ( ئهوامێ) له موكری بووگه ئه‌مه‌وێ یانێ گهرەكمه . ( خهفنه ) له سنه‌یی بووگه به خه‌فتن واته خه‌وتن . ( ئوشترا ) له كرمانجی ئوشتر ماوە یانێ وشتر . (گهیدی) له سنه‌یی گه‌یی واته گه‌یشت . (ژن‌و ) له موكری بووگه ئه‌ژنو یانێ وژنگ. ( چرانی ) له له‌كی و لوڕی چراندن یانێ گورانی وتن . (مهروت) له هه‌ورامی مهرمو یانێ ئه‌فه‌رموێت . (جه‌ست) له لوڕی ماوە یانێ په‌ڕی، بازی برد .( وەرخا) له له‌كی و لوری وەرخ ماوه یانێ به‌رخ . ( ئێمهونهت ) له سنه‌یی مهوانهت ماوه یانێ هێز، به‌هێز ، وشه‌ی ههمهوەند كه ناوی هۆزێكه لای كه‌ركوك لێره‌وه ماوه كه به واتای به‌هێزه . ( پاساد ) له سنه‌یی پاسا یانێ به‌رپه‌رچ دانه‌وه. (كهنیك) یانێ كه‌نی، كه‌نیشك كیژ. ( هه‌ز، ههزێ ) یانێ هێز. ( وەست) واته ویستن. ( به‌رزه) یانێ به‌رز . (كام) = كام ، كامیه‌ك . ( ئاتر) = ئاگر، (زیان ) = زیان ئه‌سپ ) = ئه‌سپ، ( شایه) = شایی، شادی . (پریتو) = پرد, ( كه‌ت) = كات،( توا) = تۆ ، ( وا) = وا، ئاوا،( ئه‌وەت) = ئه‌وە، ئهوەته، ( پرسیهت ) = پرسین، ( دا) = دا ، ( پهئێرێ) = پێرێ، پێرەكه، (دەئێنا) =دین. ( درۆوەند) = درۆزن. (زێم، زام) =زەوی . ( سۆ) = سۆی چرا، (هامهو ) = هاتمه‌وه ، وەرچه ) = ورچ، ( په‌ز ) = په‌ز . ( تێژ ) = تێژ ،( گه‌رو) = گه‌رو، قوڕك ( ئورواز) = ئاواز . ( شات) = شاد . ( مانگه ) = مانگ ،( ئه‌ور) = هه‌ور ، ( هور ) = خۆر . (خورەتاوی ) = خۆرەتاوی ، ( كه‌ن ) = كه‌ندن . ( دویر ) = دوور، دویر . ( وێن ) = وینن، ( درۆج ) درۆ . ( وەرزیتا) = وەرزێر، ( كان) = كان ،( تاشان ) = تاشین ، ( زوور ) = زوور، هێز . ( كانی ) = كانی، ( زەڕینه ) = زەڕینه، ( هاوەنه ) =هاوەن ، ( ته‌شك ) = ته‌شك ، قیافه ( ئهجمێت ) = ئهجمێت . ( گه‌ونه ) = گوناە ، گوناح . ( سپیتی ) = سپی، (زەست ) = دەست، ( داڕشت ) = داڕشتن ، ( سپا ) = سپا ، ( رەو ) = رەوشت هه‌نس) = هه‌س، هه‌نه، هه‌یه، ( ئهزاتا ) = ئازا، (وازا ) = وزه، وێزه ، هێز. ( شیاتو) = شیاو ، ( به‌گ ) = به‌گ ( وەرشیتا ) = ورشه ، ( ئیشتوا ) ئیشتیا ، ( كا ) = كا ، كاك ، پادشا
ئه‌م چه‌ن نموونه واژانهم ته‌نیا له كه‌رتێك له گاتهكان كه كۆنترین به‌شی ئه‌وێستایه، هێنا كه پیشان بدرێ ئه‌وێستا به زمانی كۆنی كوردی هۆنراوه و نووسراوه نه به زمانی پارسی یا به‌ڵخی ، وه هێشتا فرەێك له واژه‌كانی هه‌ر وه‌ك خۆی ماوەته‌وە و له زاراوه‌كانی كوردی پارێزراوه و زیندووه. ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه به ئاشكرایی پێوه‌ندی نێوان زوانی ئه‌وێستا و كوردی ئێستا پیشان ئه‌دا و بۆ هه‌ر زوان ناسێك دەر ئه‌كه‌وێ كه ئه‌وێستا به زمانی كوردی كۆن هۆنراوەتهوه و ئه‌شۆ زەڕدەشت خه‌ڵكی كوردستان بووگه و هه‌ر له كوردستان ماوه‌ته‌وه و به زمانی زكماكی خۆی گاتهكانی هۆنیوهتهوە . گاتهكان هۆنراوەی ده سیلابی كۆنی كوردیه . به‌م به‌ڵگه و هۆیانه‌ی مێژوویی و زوانناسیهوه كه هێناومن روون دەبێته‌وە كه ئه‌شۆ زەڕدەشت له كوردستان و ته‌خت سلێمانی تكاب هاتووه دونیاوه و له ناوچه‌ی دینهوەری كرماشان دینه‌كه ی پهرەی سه‌ندوه و له كوردستان گه‌راوه و ژیاوه و هه‌رگیز بۆ به‌ڵخ نه‌چووگه . چۆن له‌و كاته روژهه‌ڵاتی كوردستان واته له ساوه و به‌رەو خوراسان ده‌ریای فهراخكورد بووگه و دوایی وشك بووگه و سه‌فه‌ر كردن به ئاسانی نه‌بووه .
--------------------------------------------------------------------------------
سه‌ر چاوەكان:
1- گاتهكان ، وەرگێران و شی كردنه‌وەی موبه‌د فیروز ئازەر گوشه‌سپ، بڵاوكهرەوی فهروەههر- تاران
2- یهشتهكان ، شی كردنه‌وه‌ی پورداود ، تاران
3- مێژووی ماد، نووسراوی دیاكۆنف رووسی
4 - جوغرافیای روژئاوای ئێران (كوردستان) له ئه‌وێستا ، نووسراوی ئێمادهدینی ده‌وڵه‌تشایی كرماشانی.
5 - ئه‌فغانستان له ئاوێنه‌ی مێژوودا.
6- جوغرافیای رۆژئاوای ئێران (كوردستان) ژان دێمورگان فرانسه‌وی .
7 - زوان‌ناسی و فه‌رهه‌نگی ناوەكانی كوردی ویانا ، نووسراوی وانكۆ كوردستانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست