"سه‌رۆك" وه‌ك "پێڵاو" بگۆڕن
Wednesday, 26/08/2015, 14:40
هه‌مووتان ده‌رگای ماڵه‌کانتان داخه‌ن- بڕۆن
له دووای خۆتان گۆره‌وییه دڕاوه‌کان و
پێڵاوه کۆنه‌کانتان بۆ سه‌رۆک به جێ بهێڵن.
مه‌گه‌ڕێن به دووای کۆڵه پشتێکی مۆدێرن،
گیا‌و دڕکی ئه‌و دیوی سنوور، گه‌لێك به‌تامتره.
گۆڕینی ژماره‌ی پێڵاو، بۆ ناوی سه‌رۆك، له گۆڕینی سه‌رۆك، گه‌لێك ئاسانتره.
بڕۆن، بیر له ده‌رگا و دووانی سنور مه‌که‌نه‌وه، بیان شکێنن و
خۆتان هه‌زار ده‌رگایتر بکه‌نه‌وه،
تا ڕۆژێك زووتر ریقنه‌ی سه‌رۆک به‌ر سه‌رتان نه‌که‌وێت.
تا خوله‌کێك زووتر ده‌می سه‌رۆک له خوێنتان به‌رده‌بێت.
بڕۆن، ئێوه ده‌تووانن له‌هه‌ر کوێ بن، خۆتان سه‌رۆکبن و
خۆتان جل و به‌رگ و، ڕه‌نگه‌کانتان بگۆڕن.
بڕۆن، ده‌تووانن له‌وێ، له بری پێڵاو، هه‌موو ڕۆژێك، سه‌رۆك بگۆڕن.
بڕۆن، هه‌تا ده‌تووانن دوور بڕۆن. بزانن له کوێ گوێتان له‌ده‌نگی خۆتان ده‌بێت.
له کوێ ناوی سه‌رۆك و، کوڕی سه‌رۆک و، نه‌زانی سه‌رۆک و،
خیانه‌تی سه‌رۆک و درۆی سه‌رۆک نابیستن.
بڕۆن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له نیشتیمانی چۆله‌که‌کان بکه‌ن،
تا له په‌نای پوشی هێلانه‌کانیاندا، به ئازادی بژین.
ده‌ست له هه‌ور به‌رزبکه‌نه‌وه، قسه‌ی پێ بڵێن، توڕه‌ی بکه‌ن،
ئاشتی بکه‌نه‌وه، چی هه‌یه له دڵتان له‌و دیوی سنوور، ده‌ریبڕن و
خۆتان له درۆی سه‌رۆک خاڵی بکه‌نه‌وه.
بڕۆن پڕ به‌دڵ باوه‌ش به‌مه‌رگی نێو ده‌ریادا بکه‌ن، تا به‌مه‌زنییه‌وه بمرن.
بڕۆن، له‌و دیوی سنوور،
له‌سه‌ر گازی پشت، له جێگایه‌کی به‌رداوی و، دڕکاویدا، هه‌ڵاژێن و
له ناو که‌فی پێڵاوه‌کانتاندا، یادگارییه‌کانی سه‌رۆکی له‌سه‌ر بنووسن.
بڕۆن له شوێنێك بژین، خۆتان، وه‌ك پێڵاوه‌کانتان، بتووانن سه‌رۆک بگۆڕن.
له کوێ ده‌رگایان له وشه‌کانتان کرده‌وه، له‌وێ:
ئاوازێكی نوێ، ده‌نگێکی نوێ، له وشه‌ی نوێ دروست بکه‌نه‌وه.
ماڵه‌کانتان به به‌رگی نوێ و، ڕه‌نگی نوێ نه‌خش بکه‌نه‌وه.
ناوێکی دی بۆ نیشتیمان بدۆزنه‌وه، بانگی ئیشق به ژیان بده‌نه‌وه.
له‌وێ که تووانیتان، سه‌رۆك، وه‌ك پێڵاو بگۆڕن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست